ئێوه ده‌ڕوخێن
لەتیف فاتیح فەرەج
2020-05-26   1125
ئێوه ده‌ڕوخێن، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه‌ی ده‌وێت، یان خه‌ڵكێكی زۆرتان ئازار داوه، یان له‌به‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نوس‌و مناڵ و شه‌ق هه‌ڵدان له‌مامۆستا، له‌به‌ر ئه‌وانه نا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتانه‌وێ دان بنه‌ن به‌هه‌ڵه‌و ره‌فتاره ناشرینه‌كانی خۆتانا، ره‌فتارو هه‌ڵه‌كانی خۆتان ده‌تانڕوخێنێ، نه‌ك توڕه‌یی خه‌ڵك، ده‌توانن خه‌ڵك ده‌مكوت كه‌ن، ده‌توانن بكوژن‌و ببڕن، ده‌توانن خه‌ڵك بكڕن، ده‌توانن شه‌ق وه‌شێن‌و جنێوفرۆش‌و ده‌مهه‌راش په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ سوكایه‌تی به هه‌موو جوانیه‌ك، به‌ڵام ناتوانن به‌رده‌وام بن، ناتوانن به‌مجۆره‌و بێ ئه‌وه‌ی دان به‌كێماسیه‌كانتابنه‌ن درێژه به‌حوكمڕانی بده‌ن.
ده‌ڕوخێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن چاكبن، ناتوانن خۆتان بگۆڕن ، سوپا‌و چه‌ته‌و شه‌ق وه‌شێن و ده‌مهه‌راش ناتوانن ته‌مه‌نی سته‌مكاری درێژ بكه‌ن، ده‌ڕوخێن، چونكه ده‌ستان چووه خوێنی رێژوان و گه‌رمیان ، چونكه ته‌حه‌مولی قسه‌و نوسینی سه‌رده‌شت و كاوه‌و سۆران و وه‌داتتان نه‌كرد ، چونكه له دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریفتان تیرۆر كرد ، ده‌ڕوخێن چونكه هێشتا له بری به خۆدا چوونه‌وه، له بری ره‌خنه له خۆ گرتن ، له بری چاكبوون ، بیر له تۆڵه‌و سوكایه‌تی به مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه ، ئێوه پێتان وایه كۆنترۆڵكردن كه‌وی كردن ، بێ ده‌نگكردن ، كوشتنی ئازادی ، فریودان و له ته‌ڵه نان و خه‌ڵاتكردن هۆكارن بۆ مانه‌وه‌تان، له‌كاتێكا ته‌نها عه‌داله‌ت ، رێزگرتن له مرۆڤ ، ئازادی ، هه‌وڵی باشكردنی ژیان ، ژیانی گشتی هۆی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامین.
ده‌ڕوخێن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بری گوێگرتن ، په‌لامار ده‌ده‌ن، خه‌ڵكی ده‌مهه‌راش و خه‌راپ دروستده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به گژ هه‌موو بۆچون و بیر‌و رایه‌كدا بچێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و سوكایه‌تی بڵاو بكاته‌وه، ئه‌مانه ئێوه ده‌ڕوخێنن نه‌ك ره‌خنه‌و هه‌وڵی چاكسازی و باشكردنی ژیانی خه‌ڵك، ئێوه له نێوان خۆتان و خه‌ڵكا جیاوازی و ره‌هه‌ندی قوڵتان دروستكردووه ، خۆتان له كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك و له نێو باخچه‌كانی به‌هه‌شتان و خه‌ڵكیش له كوچه‌و كه‌ناره‌كانی دۆزه‌خا ، كه‌چی له‌وێشدا ده‌مهه‌راش و چه‌نه‌بازیان تێبه‌رده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڕوخێن ، پێویستتان به چه‌ته‌و شه‌قوه‌شێن و ده‌مهه‌راش و جنێوفرۆش و كۆیله كردنی خه‌ڵك نیه ، پێویستتان به گوێگرتنه.