۱٦/۳.. تاوانی سه‌ده
عه‌تا سه‌راوی
2019-03-15   1224
به‌نده وه‌كو شایه‌تحاڵێكی زیندوی 16/3/1988 كه ئه‌وكات وه‌كو فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه به‌شدارو به‌سه‌ختیش بریندار بوم كه تا ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ بێت قاچی چه‌پم نانوشتێته‌وه، به‌چاوی خۆم كاره‌ساتی كیمیابارانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان‌و ناوچه‌كه‌م بینی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان – به‌ره‌ی كوردستانی به‌شێك بوین له‌و شه‌ره، به‌ڵێ له‌كاتژمێر 9و چارەکی سه‌رله‌به‌یانی فرۆكه‌ی میك 21، سیخۆیە‌كانی عێراقی‌و دروستكراوی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی سۆسیالیستی، گه‌لێ کیان به چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌رچاوی دونیاوه به‌چه‌كی ئه‌وروپی‌و سۆڤییه‌تی دیموكراتخوازو سۆسیالیزم 5 هه‌زار دانیشتوی ناوچه‌كه له‌هه‌مو ته‌مه‌نه‌كان‌و شه‌هیدكردو 15 هه‌زاریش كه‌سیش بریندار كرد كه به‌نده‌و سامانی كاك حه‌مه‌ی سۆفی عه‌لی‌و عومه‌ر حه‌مه ساڵح مه‌حمود خانی و محمود گردی‌شه‌ریف وئیبراهیم قاجری‌و ده‌یان له‌هه‌ڤاڵی ترمان له‌برینداره‌كانی پێشمه‌رگه بووین و فه‌رمانده‌ی ماندونه‌ناس‌و نیشتیمان په‌روه‌ر كاك حاجی عه‌بدوڵای سیامێوه‌یی كه فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی 21 پێنجویچن بوو به‌رپرسم بوو شه‌هید بو.
به‌داخه‌وه ۳۱ ساڵه‌و بیره‌وه‌ریم یارمه‌تیم نادات هه‌ڤاڵه‌كانی ترم بیر بێته‌وه، مه‌خابن له‌ساڵیادی ئه‌و كاره‌ساته‌وه دواتر پرۆسه‌ی ئه‌نفال به 8 قۆناغ له سه‌ره‌تایی مانگی 4 1988 سەدو ۸۲هه‌زار هاوڵاتی ئه‌نفال كران، دوای ۳۱ساڵ و له‌گۆرنانی رژێمی به‌عس‌و له 9/4/2003 و دوای 1٦ساڵ له‌گۆرنانی ئه‌و رژێمه‌و دادگای كردن‌و له‌سێداره‌دانی سه‌دام و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی، به‌داخه‌وه جێگرەوەی ئه‌و رژێمه له‌به‌عسیەک بۆ چه‌ندین به‌عسی تر‌و له‌سه‌دامێك بۆ چه‌ندین سه‌دامی تر له به‌غداد به‌هه‌مان عه‌قلیه‌ته‌وه حوكمرانی عێراق ده‌كه‌ن و حوكمرانه تائیفی و شیعی‌و سونه‌كان ته‌نها به‌ناو له‌رژێمی پێش‌و جیاوازن‌و له‌هه‌ركات‌و ده‌رفه‌تێك بۆیان بكرێت ته‌كفیرمان ده‌كه‌ن و جینۆسایدمان ده‌كه‌نه‌وه.
له‌ساڵرۆژی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌مرۆ دوو داگیركه‌ری تری كوردستان له‌توركیاو سوریا به‌هه‌مان شێوازی سه‌دام براكانمان قه‌تڵ و عام ده‌كه‌ن، به‌ڵێ توركیای ئاكپارتی و ئه‌ردۆگان به‌سوره‌تی فه‌تح، عه‌فرین و رۆژئاوا به‌به‌رچاوی دونیاوه ئه‌نفال ئه‌كات به پشتیوانی جموری ئیسلامی و رژێمی سوریا‌و روسیای هه‌میشه خائین به كورد.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، تێكۆشه‌رانی ووڵات و هێز و حیزبه‌كانی كوردستان، ئه‌رێ دوای یه‌ك سه‌ده له كاره‌سات ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كورد یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ره‌نگ بین چیتر باوه‌ر به به‌ڵێنی درۆینه‌وقسه‌ی پروپوچی برایه‌تی و كورد و عه‌ره‌ب و تورک و فارس نه‌كه‌ین و به‌ناوی دین یان دیموكراتی یان عێراقی بوون و ئێرانی بون سوری بون و تورک بون نه‌مانكوژن.
نه‌فره‌ت له هه‌موویان، نه‌فره‌ت له‌و حیزبایه‌تییه‌ی خۆشمان كه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان نه‌بێت
سڵاو له شه‌هیدانی دوێنێ و ئه‌مرۆ و سبه‌ی
سه‌ری رێزم نه‌وی ده‌كه‌م بۆ گڵكۆی شكۆداریان
سه‌ركه‌وتن بۆ کوردوكوردستان
نه‌فره‌ت له دوژمنانی داگیركه‌رانی كوردستان
عه‌تا سه‌راوی
۱٥/ ۳/۲٠۱۹