چەژنی ئێمەو ئەوان

‎كاوە رەش
  2019-12-31     932
چێژن لەزۆربەی ئاینەكاندا، ئێستە زیاتر  ڕێڕەوێكی كولتوری وەرگرتوە، وەك لەوەی تایبەت بێت تەنها بەپەیڕەوكەرانی  ئاینیی.
 چەژنی كریسمس و سەری ساڵی نوێی زاینی بەتایبەت، بۆتە كولتوری زۆربەی دانیشتوانی سەرزەوی، بۆیە كەم كون و كەلەبەری ئەم جیهانە هەیە، لەو چەژن و نوێ بونەوەی  سەری ساڵەدا  بەشدار نەبێت.
ئێمەی پەناهەندەی ووڵاتان، ڕەنگە زۆرتر لەچەژن و بۆنە ئاینیی و نەتەوەیەكانی خۆمان و ئەوان، ئەزمونمان وەرگرتبێ، ئەگەر بمانەوێ بەراوردێكی ڕووكەشیانەی بكەین.
ئەگەرچی كۆمەڵێك لە پیاوانی بەناو ئایینی، لەزۆربەی ئایینە جیوازەكان، هەوڵی ناشرینكردنی پەیڕەوانی غەیرە دینی یەكدی دەدەن، بەڵام هەموو ئایینە ئاسمانییەكان، لەناوەڕۆكدا باسی چاندنی تۆی چاكەكاریی و دوور كەتنەوە لەخراپەكاری دەكەن.
ئاین بەگشتی لەئەوروپا، هیچ ڕۆڵێكی نەماوە، چونكە زۆربەی كڵێساو  پەرستگاكان یان نەماون، یاخود دەرگاكانیان قفڵ دراوە، ئەوەی پەیڕوەو دەكرێت زیاتر مۆركێكی كولتوری وەرگرتوە.
ئەگەر لێرەدا بێین چەژنی كریسمس و سەری ساڵی نوێی زاینی  ئەوان، بەراورد بكەین لەهێندێك ڕووەوە، دەكرێ بڵێن  لەچەژنی پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام نزیكە،
ئەوانیش هاوشێوەی موسڵمانان، چەند هەفتەیەك بەر لەچەژن، مشوری كەل و پەل و خواردن و خواردنەوە دەبن بۆ ڕۆژانی چەژن. ئەوانیش ڕۆژی چەژن بەتایبەت ٢٥/١٢ بەمێزێكی پڕ لەخواردن و خواردنەوەی ڕازاوە و قەرەباڵغ بەخزم و دۆست و كەسە خۆشەویستەكانیان، بەڕێ دەكەن.
بەشێكی زۆریشیان بەكەل و پەلی تازە، ناوماڵەكانیان دەڕزێننەوە، بەتایبەت گڵۆپی ڕەنگاو ڕەنگ و داری سنەوبەر.
ئەوانیش دیاری و  نامەی چەژنانە، دەبەخشنە یەكدی. 
ئەوەی لەهەمووی گرینگترە لەو چەژنەی ئەواندا، بەچەند هەفتەیەك پێشتر، زۆربە كاڵاو كەل و پەل و خواردن و خواردنەوەكان، نرخیان دێتە خوارەوە.
 داشكاندن لەزۆربەی مارێكتە گەورەو بچوكەكان دەكرێت، تا سەرنجی كڕیاری زۆرتر بۆ لای خۆیان ڕابكێشن.
بەشێك لەخەڵك و خواردنگاكان لەو ڕۆژەدا، خواردن و خواردنەوەی بێ بەرامبەر، دەبەخشنە كەسانی  بێلانەو بێ دەرەتانی سەرجادەكان.
ئێمەش كەچەندین ساڵە لەناویاندا دەژین و بوین بەبەشیك لەو  ژینگە كۆمەڵایەتیەی ئەوان، لەو ڕۆژانەدا پیرۆزبای لەكدی دەكەین و كارتی چەژنە پیرۆزەی ساڵی نوێ و كریسمس  بۆ یەكدی دەنێرین. ئەوان هەمیشە بەر لەئێمە بەكونی پۆستی دەرگاكەماندا  كارتی پیرۆزبایان بۆ هەڵداوینە ژورەوە.
هەرگیز بۆ  بۆ جارێكش لێیان نەپرسیون، ئێوە چ ئاین و چی نەتەوەیەكن؟ تەنانەت بۆ شەش ساڵ دەچێت یەكێك لەدراوسێكانیشمان نەیان پرسیوە ئێوە خەڵكی كوێن؟ ئەوان وا بیردەكەنەوە نەوەك ئێمە بەشێوەیەكی دی لێكی بدەینەوە بەتایبەت، بواری ڕەگەزپەرستی.
ئەوان هەرگیز نەیان پرسیوە چ ئیشێك دەكەن و كاتژمێری چەند وەردەگرن؟ یان بێن سەیری ناوماڵ و ئۆتۆمبیلەكەمان بكەن و لە ڕەگ و ڕیشەو بنەمالەمان بپێچنەوە.
مەگەر جار بەجار دەمەتەقەیەكی سەرپێی لەكاتی یەكتر بینین لەبەر دەرگا، یاخود لەباخچەی پشتەوەی خانوەكەماندا، كەئەویش زیاتر دەربارەی كەش و هەوای ئەو ڕۆژەو چۆنیەتی جوانكردنی باخچەكەمان بێ. 
هەرگیز ڕۆژێك نەیان  پرسیوە، بۆ نایەنە سەر ئاینی ئێمە؟ ئەگەرچی من نازانم باوەڕیان بەئاین هەیە یان نا، یان بپرسن دەنگ بەكام حیزب و كەس دەدەن لەهەڵبژاردنەكان.
هەیە لەو  فەیسبوكەی ئیمڕۆ، كەهەموو تێدا كۆبونەوە، بێ ئەوەی ئاشناو خزم و دۆست بێ، تەنها بەهاوڕێ  قبوڵم كردوە، كەچی پرسیار دەكات، چۆن بگەمە ئەوروپا؟ لە چ شارو ووڵاتێك دەژی؟ ئەی وەك بزانی ئیش هەیەو ڕۆژی بەچەندە؟ جالەوەش بەولاوەتر، ئەو لۆگۆی حیزبێكی دەسەڵاتداری لەسەر ڕسمی پڕۆفایلەكەی داناوە، جا برا تۆ كەهێندە هاڵوەدای ئەو حیزبەی، بۆ دێیە دەرەوە؟ بۆ حوكمەتەكەی ئەو  دەرفەتی ژیان و كارت بۆ فەراهەم  ناكات؟
با بگەڕێنەوە سەر چەژنەكانی ئێمە، كورد  زیاتر چەژنی نەتەوەیی نەورۆزو، چەژنی  ئاینی قوربان و ڕەمەزان پەیڕەو دەكەین. هەردووك چەژنە ئاینییەكە، ئێستا ئەوانیش بونەتە كولتورو داب و نەریت،  كەبەدرێژای مێژووی هاتنە ناومانەوە لەلایەن باب و باپیرانمانەوە درێژەیان پێدراوە.  ڕەنگە بەشێك لەخەڵكی، ئەوەندە پەیوەست نەبن بەبەجێ هێنانی ئەرك و سرودە ئاینیەكانی ئیسلامەوە، بەڵام چونكە بەشێكن لەو كۆمەڵگایە، هاوشێوەی ئەوان چەژن و خۆشی دەگێڕن.
ئەوەی جێگای نیگەرانییە لەو چەژنە ئاینیانەی ئیسلامدا، بەپێچەوانەی چەژنی كریسمس و سەری ساڵی نوێی خۆرئاواییەكان و دەرەوە، نرخی پێداویستیەكانی خەڵك  بۆ چەژن لەلایەن  فرۆشیارانەوە بەرز دەكرێتەوە. لەكاتێكدا دەبوو بەو بۆنەیەوە  هەست و سۆزی ئاینیان بجوڵێی و ڕێزی ئەو ڕۆژانە بگرن، كەخەڵكی دەیانەوێ تێیدا شادومان بن و هەموان بتوانن، خوان و جل و بەرگێكی شیاویان هەبێ. 
ڕاستە بەشێك لەخوا پێداوان،  لەو چەژنە ئاینیانەدا دەستی هاوكاری بۆ خەڵكی كەمدەرامەت درێژ دەكەن، بەڵام بەگشتی بازاڕو بازرگانەكان، ڕووەو گرانی پێ هەڵدەنێن، كەئەمەش پێچەوانەی  ڕەوشتە  ئاینیەكانە.
 دواجار ئەوەی بەكدیمانەوە دەبەستێتەوە مرۆڤ بونمانە،  بەچاوپۆشین لەجیاوازی، لەڕەنگ و نەتەوەو ئاین و ڕەگەز. ئەگەر ئێمە خۆشحاڵ بین بەكەسێكی جیواز لەئاین و نەتەوەكەمان كەپیرۆزبای  چەژن و بۆنە  نەتەوەیەكانمان لێ بكات، بۆ دەبێ لەنگی بێت، ئێمە پیرۆزبایی و خۆشحاڵی 
.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×