ڕاگەیاندنە حیزبییەكان نەبونی هەوڵەكانتان هەواڵێكی خۆشە
كاوە رەش
2019-09-30   673
كاوەڕەش/ بەریتانیا
ئینگلیز ڕستەی جوان دەبێژن كەدەڵێن، ( no news good news)نەبوونی هەواڵ، هەواڵێكی خۆشە.
لەنەبیستنی هەواڵی ئەو هەموو ڕادیۆو تەلەفیزیۆنە حیزبی و سێبەرەكانیان ،بۆ ئێمە دەبێتە هەواڵێكی خۆش.
مایەی لەنگی و شەرمەندەییە لەو سەردەمەدا حیزب خۆی پێ سۆشیال دیموكرات بێت ،یاخود خۆی ناو نابێت پارتی دیموكرات، كەچی هەریەكەو دەیان ڕاگەیاندنی حیزبی و بەرسێبەری هەبێت. كەهەریەكەو سەر بەباڵێكی نێو حیزبەكەو بەرپرسێكی دەست ڕۆیشت و سەرمایەدارە.
بزوێنەری ڕاگەیاندنی حیزبی، كەبەقوتی خەڵك و پارەی بیرە نەوتەكان دوكەڵەی بێزاركەر دەردەهاوێ، هیچ بەهانەو مانەیەكی نیە كەبۆلەمەو دوا بەردەوام بن لەنیشاندانی ڕووی دزێوی دەسەڵات بەمێكاج كراوی. ئەمڕۆ لەوسەردەمیپێشەكەوتنی تەكنەلۆجیادا بەهۆی تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایلە زیرەكەكەی ناو لەپی دەستت دەزانی لەوپەڕی گۆی زەوی چی دەگوزەرێ و چی ڕوو دەدات، نەخوازە لەگەڕەك و شارو شارۆچكەكەت.
هیچ بەهانەیەك نیە كەحیزبی كوردی بەردەوام بێت لەبەهەدەردانی سەروەت و سامانی میللەت، لەبەڕێوەبردنی ئەو هەموو دەزگا بێ كەڵكانەی ڕاگەیاندن، لەشارو شارۆچكەكان هەرێم.
لەووڵاتانی پێگەیشتوو تێگەیشتوو، جگە لەدەزگایەكی راگەیاندنی نیشتیمانی، هیچحیزب و دەسەڵاتدارێك، خاوەنی ڕاگەیاندن و دەزاگایمێدیای نیە.
جگە لەكەناڵە بێ لایەن و سەبەخۆكان، كەدەبێ خۆیان سەرچاوەی دەهات بەدەست بخەن، لەپرۆگرام و پڕوپاگەندە بازرگانیەكان، یاخود وەرگرتنی كرێی مۆڵەتی سەیركردن، لەلایەن ئەو كەناڵانەی خەڵك ئارەزوویان دەكات.
ئەوانەی ڕۆژێك سەیری ڕاگەیاندنە پڕۆفیشناڵەكانی دەرەوەی ووڵاتیان كربێ، هەرگیز نایبینی هەواڵی قیڕكردنی شەقامێكو چاككردنەوەی بۆڕیەكی شكاو، سەردانی بەرپرسێكی حیزبی بۆ گەڕەك و شارێك، ببێتە هەواڵ و مانشێتی ڕاگەیاندن.
لەو هەرێمۆچكەی باشور كەهێشتا سنوری نەزاندراوە، حیزب نەك بە یەك ڕاگەیاندنی نوسراو بیندراو ی تێر ناخوا، بەڵكو خاوەنی دەیان ڕاگەیاندنی بێ كەڵكە،كۆبۆتە شوێنی كەسانی مشەخۆروبێ ئیش.
حیزب ڕاگەیاندنی فەرمی و سێبەری كردۆتە ڕێگایەك، كەهەرچی خۆی بەباش و خراپی بزانێ تێیدا بەگەڕی دەخات.
ڕاگەیاندنی سێبەرو حیزبی هەیە، كەنزیكەی هێندەی وەزارەتێك پارەی تێداخەرج دەكرێ، لەكاتێكدا نەبونیسودی زیاترە وەك لەبەهەدەردانی پارەو قوتی خەڵكی تێیدا.
ئەگەر تەنها لەپێنج ووڵاتی ئەوروپی یاخود دەرەوە دە كارمەند كاری بۆبكەن،جگەلەوانەی ناوخۆ، دەبێ ئەو دەكارمەندە لانی كەمهەریەكەی ڕۆژی سەد دۆلارێك موچەو دەهاتیدەست بكەوێت لەكەناڵ و دەزگایە، جگە لەتێچوی كارەكانیان، خۆئەوەیلەدەرەوە ژیابێ دەزانێ تێچوی ژیانو كاروبارەكان چۆنە.
ئەوا ئەو دە كارمەندە مانگانە لانی كەمسێ چوار دەفتەر دۆلاریان خەرجیە،
ئەگەر سەردەمانێك گرینگی و ڕۆڵیان هەبووبێت، ئەوا لەدوای ساڵی وەو٢٠٠٣نەمانی ڕژێمی بەعس، هیچ بەهانەیەك نەماوە بۆ بەفیڕۆدانی سامانی میللەت لەڕاگەیاندنی حیزبی.
ڕاگەیاندنی سێبەرو حیزب،چونكە بەپارەی دزراو دەنەڕێنێ، لەناوجەرگەیپایتەخت خەڵك و ئاو و كارەباو پێداویستی سەرەتای دەست ناكەوێت نایكاتە هەواڵ و، ڕاپۆرتێكی مەیدانی لەسەر بكات، بەڵكو پەیامنێرە گیرفانپڕەكانیان لە گوانتانامۆ و دارستانەكانی ئەمەزۆنەوە ڕاپۆرت دەكەن، كەهیچ سەرداوێكی ئەو شوێنانە بەمیللەتی كوردەوە گرێ نەدراوە.
یان لەوەش كارەستبارتر دێن، كەسانی هەژارو كەم دەرامەت دەخەنە گۆشەیەكەوە، تا بپاڕێتەوە لەسەر شاشەكانیان، گوایە خەڵك هاوكاریان بكەن، لەكاتێكدا هەر ئەو ڕاگەیاندنەو ئەو حیزبەی لەپشتیەوەیەتی، قوتی ئەو كەسە كەم دەرامەت و بێ دەرەتانانەی دزیوەو خۆڵیپێدەكەنە چاوی بینەرەوە.
ئیدی كاتی ئەوە هاتوە تەواوی ڕاگەیاندنە حیزبی و سێبەرەكان، دابخرێن. ئەو سەروەت و سامانەی لەوانە بەفیڕۆ دەدرێ، بخرێتە خزمەتی بواری تەندروستی و خوێندنەوە.
بائیدی دەست هەڵبگرن لەدابەشكردنی كۆمەڵگاو، لێ گەڕێن با ڕاگەیاندنی نیشتیمانی و ئازادو سەربەخۆدروست بێت و، ببێتە گۆڕەپانی نوسینو داهێنان، تێیدا دەنگ و ڕەنگی هەموو چینەكانی كۆمەڵگا لەخۆ بگرێ بۆیە نەبونی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبیی و سێبەر، بۆ خەڵك هەواڵێكی خۆشە.