چەپێک بۆسەر خەرمانەی( گەنجینەی نەتەوەیی کورد). ژمارەیەک ئاوێنەی گفتوگۆی ڕۆژانەیە بۆ پرسیارە کوردستانییەکان.- ئاوێنەی چوارەم:
سڵاوێکی کوردستانی، پێکەوەژیانی گەلان بە شێوە گشتییەکەی
ئەرکی مرۆڤ بوونی ئێمەیە، بەڵام لەئێستای ئێمەدا، ئەرکێکی گرنگترمان ھەیە کە: ھەوڵدانە
بۆ ڕزگاریی نیشتمان و نەتەوەکەمان، تا بتوانین بە ئازادی خزمەتی پێکەوە ژیان بکەین.
ئێمە کە ڕزگار و ئازاد نەبین، چۆن دەتوانین، تواناکانمان
بەو شێوەیە پیشان بدەین کە مرۆڤایەتی لە تواناکانمان، سوومەند بێت؟!
ڕزگارکردنی نەتەوە دابەش و داگیرکراوەکان، لوتکەی
تێکۆشانێکی شەرافەتمەندانە و ئینسانییە، بۆ خزمەت کردن بە مرۆڤایەتی و بەدیھێنانی ئاشتی.
چەند کاری بنچینەیی ھەیە کە دەبێت، ڕێنمای ڕێگای
تێکۆشانمان بێت:
- خەباتی ئێمە، بۆ دروستکردن و بەرھەم ھێنانی ئاشتی و ئازادییە، کە دوو
بنەمای سەرەکی پێکەوەژیانی نەتەوەکانن.
- گەلانی سەردەست لە کوردستانی نیشتمانی ئێمەدا، ناتوانن، ھاوبەش و کەسی
ئێمە بن، چوونکە پێوانەکە ھەڵەیە و بەرھەمی ھەڵەی دەبێت.
- بە ھیچ جۆرێک، کورد نابێ، گەلانی سەردەست لەکوردستاندا، تێکەڵ بە مەسەلەکەی
خۆی بکات لە ڕووەکانی:
ئەلف:
سەربازی
بێ: ئابووری
پێ: سیاسی
تێ: کۆمەڵایەتی
جیم: کلتووری(
فەرھەنگی)، کە گرنگترین ڕۆڵ دەبینێت، لە درێژەدان بە داگیرکردنی نیشتمانیی ئیمەدا.
ڕەواجدان بە فەرھەنگی نەتەوە سەردەستەکان، بە تایبەتی لە ڕووی زمان و
ھونەری مۆسیقا و سینەماوە کە ئەمڕۆ بڵاوترین ھۆی کاریگەرن، لە جەنگە دەروونییکەدا بۆ
سەر بیروھۆشی لاوانی نەتەوەی بندەست، ھاوبەشیکردنە لەو جەنگەدا، دژ بە نەتەوەی خۆت
و بەقازانجی داگیرکەرانە!!.
- ئەحمەد کایا، پاش چل ساڵ، خزمەت کردن بە مۆسیقای تورکی، ژیوان بوویەوە
و باسی ڕەنج بەخەساریی خۆی ڕاگەیاند*بۆ ئەو خزمەتەی بە تورکی کردووە.
- ئەو، ناڕاستەوخۆ پێی وتین: ھاوبەش مەبن، لە بچوککردنەوە و سوکایەتی کردن
بە فەرھەنگی نەتەوەی خۆتاندا، دوژمن کە ستایشت دەکات، ستایشی خزمەتکردنەکەت دەکات بە
زمان و فەرھەنگی خۆی، خەڵاتت دەکات، تا پێت بڵێ: تۆ بۆیە گەورە بوویت، ناوبانگت ھەیە،
چەپڵەت بۆ لێدەدرێ و گوڵباران دەکرێیت، چوونکە پشتت کردە خەڵک و کلتووری خۆت و بەزمان
و کلتووری من ناسنامەیەکت بۆخۆت دۆزییەوە.
پاراستنی کەمەنەتەوەکانی کوردستان، ئەرکمانە، ئەوان
میللەتی سەردەست نین، کوردستانی و ھاوژیان و تێکۆشانی ئێمە بوون، ئێمە و ئەوان لە ژێر
مەترسی لەناوچوونداین، بەڵام نەتەوەی سەردەستی براگەورە و داگیرکەر، ھەرگیز کەسی ئێمە
نییە و نەبووە، دێمەوە سەری لە نووسینێکی تایبەتدا.
تێکۆشانی ئێمە، لەسەر خاکی خۆمانە و بەرگرییە لە
مافی مرۆڤ، ژینگەی مرۆڤ، ئاشتی مرۆڤ و شەریفترین ھەوڵدانی ئینسانییە، کە نابێت بۆ یەک
سات لێی غافڵ بین.
ھیچ بنەمایەکی فەلسەفی، زانستی و ئاینی،
نابێت، پێش بیرکردنەوەی ئازادیی نەتەوە بخرێت، ئەگەر لە خزمەتی بەدیھێنانی ئازادیدا
نەبێت، بۆ نەتەوە داگیرکراوەکەمان.
سەرنج:
ئەم ھونەرکارە مەزنە، خەمی بێوڵاتیی، ژانی ژێردەستیی نەتەوەکەی خۆی، لە گۆرانییەکانیدا، ھاوار دەکرد، بەڵام ئەو کاتەی ڕایگەیاند، کە ئەو کوردە و دەیەوێت گۆرانییەکی کوردی لە ئەلبوومە نوێیەکەیدا بڵاوبکاتەوە، ئەم قسانەی بە تورکی کرد، ئیتر جامی غەزەبی بەسەردا ڕژا و لێیان قەبوڵ نەکرد، پاش کۆچی دوایی لە غوربەتدا، گەورەترین خەڵاتیان پێدا، چوونکە، لە بیرکردنەوەی فاشستیانەی ڕژێمی ئێستای تورکدا: باشترین کورد، کوردێکی مردووە، ئەگەر چی ئەوکەسە ئەحمەد کایاش بێت، کە ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە زمانی تورکی کرد!!.