گەڕانەوەتان بەدەستی بەتاڵ لەبەغداد زیانی خۆتانە نەک خەڵک!
غالب محمد علی
2020-02-21   896
مسعوبەرزانی سەرۆکی پارتی باس لە ئەگەری بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات ئەزانن لەچی کاتێک لەوکاتەی ئەگەر وەزیری حزبیان بۆ نەنێن!
کەواتە ئەوەی کەچەندین ساڵە باسی دەکەین هەموی ڕون بوەوە بۆخەڵک کەئەمانە لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی خۆیان و حزبەکانیان هەموکارێک دەکە، ئەوەتا ئێستا لەپێناو دانانی وەزیرەکانیان دەست بۆهەموکارێک دەبەن، لەکاتێکدا ئەو وەزیرانە حزبین و هیچ سودێکی گرنگی ئەوتۆیان بۆخاک و خەڵک نەبوە، نمونەی (هۆشیار زێباری) کەلەسەر گەندەڵی دەركرا .
لەساڵی 2014 بۆ 2018 بەهۆی فرۆشتنی نەوت بۆ خۆیان. و كۆمپانیاكانیان ، کەچی موچەی خەڵک بڕا و بوجەی هەرێم بڕا یەکجاریش باسی کشانەوەی نەکرد و وەزیرەکانیشی دەوامی خۆیان دەکرد بە هوشیار زێباری خاڵیشیەوە.
ئێستا عەلاوی بەزاری خۆی بەڵێنی داوە " موچەی فەمانبەران بەدەردەبێت لەململانێ سیاسیەکان و هەروەها پارەی گەنمی جوتیاران دەدات و لیژنەیەکیش بۆ مادەی 140 پێک دەهێنێت"
کەچی بنەماڵەی بەرزانی ئەمەیان بەدڵ نیە و هۆشیار زێباری ئەڵێت بەدەستی بەتاڵ گەڕاینەتەوە، ڕاستیەکەی ئەوەیە هۆشیار زێباری بۆخۆیان بەدەستی بەتاڵ گەڕاونەتەوە، ئەم حکومەتە ئەوبەڵێنانەی پێدابن لەسەر بودجە و موچەو مادەی 140 ئەگەر هەرێم ڕێک نەکەوێت و بەرژەوەندی خۆیان و حزبەکانیان لاگرنگ بێت ئەوا هیچ گرنگ نیە بەلایانەوە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان تاک بەتاکی هاوڵاتیانی هەرێم دەفرۆشن!
بۆیەڕایدەگەیەنم بێ گەڕانەوە بۆبڕیاری کەسانێکی بەرژەوەندی خوازی حزبی کە لەژێر ناوی کوردایەتیدا نزیکەی30 ساڵە خەڵک ئەچەوسێننەوە، هەر حكومەتێك موچە و بودجەی هەریم بدات، بەندە بێ دودڵی دەنگی پێ دەدەم گومانم لەوەنیە هاوڕێ دڵسۆزەکانم لەپەرلەمانیش دەنگی پێ دەدەن چونكە لای ئێمە ژیان و قوتی خەڵك گرنگە، نەك وەزیری گەندەڵی حزبی و ڕازیکردنی دڵی شەخس و بنەماڵە!
نوقتە سەری دێڕ
غالب محمد علی