منیش "چیایەک"ی ترم...

خێڵان نه‌وزاد
  2019-02-26     3190


ئێرە پڕن لەچیا، بەڵام سوپاست بۆ چیا کە بوێرانە ڕوبەڕوی ئەو لۆمەو سەرکۆنە بێ بنەماو نا نەجێیانەی ئەم "زبڵستانە"بویەوە...


گرنگ نیە لەتێڕوانینی تۆ یان ئێوە، من یان چیا یان ئەوانی دی وەک ئێمە چین‌و چۆنین‌و نازانم چی.....
بەڵام من‌و چیا خۆمانین، تۆش خۆت بە...

زۆرێک لەژنان لێرە بەتایبەت لەمەسەلەی حیجاب ئەوەن کە کۆمەڵگا ئەوێت نەک بەقەولی خۆیان ئەوە بن کە "خوا" ئەیھەوێت یان خۆیان ئەیانەوێت، بەڵکو ئەوان وەک پارچەیەک لەسێکس ئەبینرێن‌و سەیر ئەکرێن، بۆیە لەژێر ناوی شەرەف ناچار ئەکرێن ئەو "پارچە سێکسە" کە ھەمو جەستەی ئەوانە، داپۆشرێت...

بۆردیۆ لەتیۆری "ژن وەک کائینی ھەژمون لەسەرکراوی ھەمیشەی"دا ئەڵێت:جومگەیەک،تەنھا جومگەیەک لەجەستەی ژن نەماوە کە بار نەکرابێت لەمانای ئەخلاقی‌و پشتگوێ خستنی ھەریەکێک لەو مانایانەش، لەھەرساتە وەختێکدا زەبرو زەنگی توندی بەدوادا دێت.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×