چۆن مامەڵە لەگەڵ کاندیدی تازە ڕاسپێراو بکەین
ئهحمهدی حاجی رهشید
2020-02-02   770
محمد تۆفیق عهلاوی، سیڤیەکی دەوڵەمەندی هەیە کاتێک وەزیر بوە لەکابینەکەی دکتۆر نوری مالیکیدا پێشنیاری زانستی زۆریشی کرد بۆ دەرچونی عێراق لەتەنگەشەی ئابوری و نوسینەکانیشی بەدرێژی ئەم ماوەی (٦) ساڵەی ڕابوردو کە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆی دەناردم سەرجەمیان باسی چارەسەریەکانی کێشەی عێراق بون.
لەهەموی گرنگ تر لەسەر سیاسەتی نەختێنەیی دیدی تایبەتی خۆی هەیە، ئەوەی گرنگە ئێمە چۆن بتوان بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی لەگەڵ تاوتۆی بکەینو بەڵێنی لێوەرگرین کە بەچاوی دادپەروەرانە سەیری هەموو عێراقیەکان بکاتو گرفتە سیاسیەکان نەبنە لەمپەر بۆ سزادانی هاوڵاتیان.
کەسێکە کە بەئاسانی تەسلیم نابێتو لەو پێناوەشدا باجی زۆریداوەو قورس ترین کار لەلای شکاندنی یاسایە بۆیە دەبێت زۆر بەدۆستانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
من یەکێک بووم لەو دەیان پەرلەمانتارە کوردانەی کە بەتەلەفون لەڕێگەی بەرێز دکتۆر ئەمین بکر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە پەیوەندی پێوە کردوین لەو سۆنگەیەوە وەک ئەندام پەرلەمانیک لە ۲٠۲٠/۱/۲٠ نامەیەکم ئاڕاستە کردو پێشتوانیم بۆ دەربڕیوەو سێ داواکاریشم لێکردوەو وەڵامەکانیشی ئیجابی بوە کە بەڵێنی جێبەجێکردنی داوە خوازیاریم توانیبێتم بەئەرکی خۆم هەستابم.