ئه‌م ئیرهابه راوه‌ستێنن
رێبین هه‌ردی
2019-05-05   883
منیش وه‌ك ئێوه ئه‌م ماوه‌یه سه‌یری و گوێم له شته‌كان ده‌گرت...چاوه‌رێش بووم شته‌كان ڕوون ببنه‌وه و بزانین چی روویداوه...شته‌كه ئه‌وه‌نده قورس و ئالۆز نیه پێوستی به‌م هه‌موو هه‌رایه هه‌بێت ..كه‌سانێك ده‌ڵێن هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه و به‌و هه‌ڕه‌شانه داوای پاشگهزبونهوهیان لێكردوین له كۆمه‌ڵێك شت..هیچ ئه‌م هه‌رایه‌ی ناوێت ئه‌وه ژماره‌ی تهلهفونهكان و كێن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ل بكرێت..بنه‌مای هه‌موو تۆمهتێكیش له هه‌موو دنیایه ئه‌وه‌یه تۆمه‌تبار بێ تاوانه تا ئه‌و كاته‌ی تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێت..نه‌ك تۆمه‌تبار تاوانباره ته‌نانه‌ت گه‌ر نه‌ش سه‌لما.
به‌لام ئه‌مه‌ی هه‌نوكه رووده‌دات هیچ په‌یوه‌ندی به لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌م كه‌یسه نیه..ئه‌مه‌ی رووده‌دات نزیك ده‌بێته‌وه له ئیرهاب و تۆقاندنێك كه هیچ پاساوێكی نیه رقێكی سیاسی قوڵ نه‌بێت له كۆمه‌ڵێك شتی سیاسی كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌م كه‌یسه‌وه نیه...ئه‌م ههلكوتانه سه‌ر ئه‌ندامانی نه‌وه‌ی نوێ به‌و شێوه ره‌ق و تونده، دهستدرێژیهكی گه‌وره‌یه كه هه‌موو شتێكی ژێر پێ خستووه.
عه‌قل و مهتق ده‌ڵێن كێ داواكراوه به‌فه‌رمی داوابكرێت و گه‌ر خۆی نه‌چوو ده‌زگاكانی پۆلیس دهستگیریدهكهن..تازه خه‌لكانێك به‌رده‌وام و رۆژانه ده‌ستگیر ده‌كرێن كه هیچ دیار نیه په‌یوه‌ندیان به‌م كه‌یسه‌وه چیه. ئه‌م ئیرهابه بێ پاساوه راوه‌ستێنن و فه‌رمون لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی خۆتان بكه‌ن..ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موان حه‌ز ده‌كه‌ین راستیه‌كان ده‌ركه‌ون..به‌لام نه‌ك بهئیرهاب و تۆقاندن و به‌لاڕێدا بردنی بۆ توڵه‌ی سیاسی لههێزێك كه گوتاره‌كانی به‌دڵی تۆ نیه.
ههلكوتانه سه‌ر باره‌گای حیزبی به‌و شێوهیوه دلرهقانهیه و سوكایه‌تی كردن به‌هه‌ركه‌سێك دێته به‌رده‌ستیان و ته‌نانه‌ت ئازاردانیان(وه‌ك دهبیتسین)، كارێكی ئه‌وه‌نده قێزه‌ون و ناشرینه كه ته‌نیا رووی ئه‌و هێزانه ره‌ش ده‌كات كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. له‌وه ده‌چێ براده‌ران تا ئێستاش بۆیان هه‌رس نهبووێت كه ئێستا حوكمرانی ده‌كه‌ن و له شاخ و دۆخی شۆڕشدا نین ، هه‌نوكه دادگا و پۆلیس و دنیایه‌ك به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌تان هه‌یه كه هیچ پێویستان به‌م ئیرهاب و توقاندنه نیه..رێگه یاسای و ئاساییه‌كه بگرن و كه‌سیش له‌مڕوه‌وه گله‌ییتان لێ ناكات، نه‌ك به‌مشێوه‌یه هه‌ررۆژه و ههلكوتنه سه‌ر ئه‌م و ئه‌و وبه‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڵره‌قانه وه‌ك ئه‌وه‌ی خهلییهكهی داعشتان گرتبێت، ئه‌م و ئه‌و بگرن.
من وای ده‌بینم ئه‌مه‌ی هه‌نوكه ڕووده‌دات پێشێلكاریه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه گه‌ر ئه‌مرۆ یه‌خه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ی گرتووه، سبه‌ی یه‌خه‌ی خه‌لكی تریش ده‌گرێت. بێ مانایه له ولاتێكدا كه كۆی ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌به‌رده‌ست خۆتدان، دادگا و پۆلیست هه‌یه، به‌مشێوازه ره‌فتار له‌گه‌ڵ شكاتێكدا بكه‌یت كه هێشتا بۆ كه‌س دیار نیه چه‌ندی راسته‌و چه‌ندی ناراست، كێ كردوێتی و تاوانه‌كه خۆی چیه...مرۆڤ به‌راستی ئه‌و پرسیاره‌شی به گه‌وره‌ی لا دروست ده‌بێت..ئه‌رێ هه‌ڕه‌شه به‌مۆبایل و سایته‌كان یهكهمهجاره رووبدات و كه رووشیداوه هه‌روا ره‌فتای له‌گه‌ڵ كراوه.
ئه‌م دۆخه بۆستێنن...لێگه‌ڕێن شته‌كان به ڕێڕه‌وی ئاسایی و یاسایی خۆیدا بڕوات،،ئه‌وه‌تان له‌بیر بێت ئێوه هه‌نوكه حوكمرانن و له شاخ ناژین كه هیچ ده‌زگا ه ده‌رفه‌تێكتان نه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد..یه‌كه‌م شتی ڕاستیش ئه‌وه‌یه ئه‌م ههلكوتانه سه‌ر و دڵڕه‌قیه رابگرن.