یەکێتی کام جیهانی زانایانی ئیسلامی؟

بەهرۆز حـاجی
  2020-10-12     807
 خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ودەفەرموێ کـێ دەتوانێ لەوانە سـتەمکارتر بێت ، کە بەئاگاییەوە ڕاستییەک ،  کـە  خـــــوا شـەهادەتی    بۆ داوە دەیشــــارنەوە ؟!
 کاتێک مرۆڤ لە لایەن ڕێکخراوێکی بەناو یەکێتـی  جیهانی زانایانی ئیسلامیەوە دەبینێت، کــارو کــردەوەکانـیان دەیسەلمێـنێت کە لەپێناو بەدیهاتنی بەرژەوەندییەکانیان شرۆڤە بۆ ئایەتە پیرۆزەکانی قورئان دەکەن! ئەم  یەکێتییە جیهانیە کە سەرۆکەکەی پ . د . عەلی قەرەداغیە چــۆن دەتوانن خــۆیان لەو ڕاســتیە قــوتار بـکەن کــە ئـەو بەیاننامانەی دەریدەکەن لەڕۆژەکانی ساڵدا، ســتەمیان نەکردوەو لەبەرانبەر  زوڵم و ســـتـەمەکان و داگیرکردن و قڕکردنی میـللەتاندا دەکرێت؟ ئـەو کــاتەی ســەرۆکی ڕێکخراوێکی جــیهانی و یەکێتییەکەی دێــنە گـــۆو پێیان وایە وڵاتی ئەرمیـنیـا داگیـرکارەو خاکـی وڵاتی ئـازەربایجـان بـــــۆ ئەوان حـەرامە! ئەی چـۆنە بیرتان چـوە ئەو شـرۆڤانەتان  بەناوی   خۆتان و  ڕێـکخراوەکەتان بۆ داگیرکـارییەکانی ئەردۆگانی سەرۆکی   تـورکیا بــکەن و منداڵ و مرۆڤ ی کورد   کۆمەڵکوژ      دەکــات و خــاکی  کوردسـتانی  داگیـر کردوە و ڕێگای گرتوە لەبەکارهێنانی ئەو تایبەتمەندیانەی کە خودا وەک مرۆڤ و نەتەوە  پێیداوەو  پێی بەخشیوە؟!
چۆن بوو  خاکی عەفرین و گرێ ســپی و دهۆک و هەولێرتان خستـە گیرفانتان و   بەیاننامە و لێـــدوانێکی ڕاستگۆیانەتان نەبوو؟ یا خود ستەمتان لەدین و ویژدانی خۆتان کردوو، شاردوتانەوە  لەپێناو بەرژەوەندییەکی دنیایی! لەکۆتاییدا دەتوانن پێمانبڵێن بـونی ســوپاو جەندرمە تورکەکـان لەنێوخاکی  کوردستاندا ناودەنێن چــی؟ یاخود دەتوانن لەسزای خودا خــۆتان قوتار بکەن و
 بە(ئەردۆگان) بڵێن تۆ نوێژەکەت لەدیاربەکر دروست نییەو خاکی نەتەوەو گەلێکی ترە؟
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×