حکومەتی هەرێم، بۆ پێدانی مووچە، مانگانە پێویستی بەنزیکەی 874 ملیار دینار هەیە.
شایانی باسە، لەکۆی 6 ملیۆن دانیشتوانی هەرێم، كۆى گشتى ژمارهى موچهخۆرانى ههرێم، بریتی یە لـــــە:_
1 ملیۆن و 295 ههزار و 109 كهس موچهخۆر هەیە، واتە ڕێژەی (21.5%) ی دانیشتوان مووچەخۆرن، بهم شێوهیه:-
719 ههزار و 266 موچهخۆر فهرمانبهرى ههمیشهین.
29 ههزار 898 گرێبهست.
229 ههزار 977 خانهنشین.
415 ههزار و 873 كهس لهچاودێرى كۆمهڵایهتى مووچه وهردهگرن. بڕى پارهى پێویستى مانگانهى مووچه 874 ملیار دینارە.
سەرچاوەکانی دەستکەوتنی داهاتی حکومەت، لەمانەی خوارەوە بەدەست دێت.
* داهاتی نەوتی فرۆشراو، لەمانگی پێشوو، نزیکەی 448 ملیۆن دۆلار بووە، پێویستە لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوتدا، ئەم گوژمەیەش زیاد بکات، پێشبینی دەکرێت بەهۆی زیاتر بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە، داهاتی نەوت زیاتر ببێت، ئەگەر بەتەواوەتی بگەڕێتەوە!
* داهاتی ناوخۆ، کەخۆی دەبینێتەوە لەداهاتی خاڵەسنورییەکان و باجی ناڕاستەوخۆ وڕەسمی خزمەتگوزارییەکان. مانگانە زیاتر لە 120 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.
* هاوپەیمانان، مانگانە 30 ملیار دینار دابین دەکەن کەزیاتر بۆ لیواهاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.
*بەغدا، مانگانە 200 ملیار دینار دەنێرێت، زۆربەی کات بەم سولفەیەی بەغدا، تەواکاری مووچە دەبێت، لەساڵی نوێدا، سەرەڕای دواکەوتن، دووجار ئەو گوژمەیە نێردراوە.
پێدانی مووچە، بەفەرمانبەران و مووچەخۆران لەمانگی ڕابردودا، جگەلەدواکەوتن لەوادەی خۆی، هەروەها بەسستییەکی لەڕادەبەر درا، هەرچەندە بیانووی وەزارەتی دارایی، کۆنەکردنەوەی داهاتی سنوری سلێمانی بووە، بەڵام ئەم بیانوە، قەناعەت بەهاونیشتمانیان و مووچەخۆران ناکات، گومانی تێدا نی یە، کێشەسیاسییەکانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، بەتایبەت یەکلانەبوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، بووەنەتە بەربەست لەهەرێمدا، مووچەخۆران باجی ئەم ناکۆکیانە دەدەن.
هاوڵاتیان و مووچەخۆران، ئومێدیان بەبەرزبونەوەی نرخی نەوت وزیادبونی داهاتی ناوخۆ هەڵچنیبوو، بەڵام وادەردەکەوێت، کێشەو ناکۆکییەسیاسیەکان، ئومێدەکەیان لەباردەبات، سەرەڕای ئەوەی چەندینجار لەزاری ووتەبێژی حکومەتەوە، دوبارە ودوپات دەکرێتەوە، کەئەولەویەتی حکومەت بۆ مووچەیە وهەوڵی تەواو دەدەن، مانگانە لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت، بەڵام زۆربەی کات دوادەکەوێت.
لەلایەکی ترەوە، کەمبونەوەی سیولەی پارە لەبانکەکان بەگشتی و بانکەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارەکانی گەرمیان وڕاپەڕین بەتایبەتی، بووەتە دیاردەیەکی دوبارە. گیان لەدەستدانی سێ هاونیشتیمانی خانەنیشین لەسەرەی وەرگرتنی مووچەکانیان، ڕووخساری حکومەت ودەسەڵاتدارانیان، ناشیرینتر کردووە.
بۆنەکانی نەورۆزو بەهار، تایبەتمەندی خۆی هەیە، خواستی تاک و خێزان وکۆمەڵگا بەگشتی، خواستێکی گەورەیە و جووڵە دەخاتە بازاڕەوە، بەتایبەت خواردن وخواردەمەنی و جلوبەرگ وبەنزین، بۆ جێ بەجێکردنی ئەم خواستە، پێویستمان بەپارەیە.
لەلایەکی ترەوە، هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، جارێکی تر گەرمی و گوڕی زیاتر دەبەخشێت بەبازاڕەکانی هەرێم و خواستی خێزانەکان، بەدەر لەیاسائابورییەکان زیاتروگەورەتردەبن، پێویستی بوون بۆ پارە زیاتر دەبێت، چونکە کەسانی بەڕۆژووان بەهۆی پاڵنەری دەروونییەوە، قەبارەی خواستیان بەرزتر دەبێت وداواکاریەکانیان دووهێندە دەبێت.
لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی گەورەیی دانیشتوانی هەرێم، پشت بەمووچە دەبەستن، مووچە بزوێنەری جووڵەی بازاڕەکانی هەرێمە، کەرتی تایبەت و بازرگانانیش کاروچالاکیەکانیان پەیوەستە بەمووچەی مووچەخۆرانەوە، وەک قەرز وقیست.
هەر دواکەوتن و گۆڕانکارییەکی نەخوازراو لەپێدانی مووچەدا ڕووبدات، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتی خێزانەکان و جموجوڵی بازاڕو ئابوری هەرێم، بەپێچەوانەیشەوە.