بچوککردنەوەی حکومەت..هەنگاوێک بۆ چارەسەر

ســــەرکۆ یونس
  2021-01-06     664
حکومەتی هەرێم لە (19) وەزارەت و پێنج فەرمانگەی باڵا و (6)دەستەی سەربەخۆ پێکهاتوە. جگە لەوەی کە هەرێم خاوەنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و چەندین نوێنەرایەتی دیبلۆماسییە لەوڵاتانی ناوچەکەو جیهان.
بەپێ ی یٔامارەکان نزیکەی (680)هەزار فەرمانبەر لەدامودەزگاکانی حکومەتدا هەن، سەرەڕای (30)هەزار فەرمانبەری گرێ بەستی کاتی، کە داوا دەکەن ببن بە فەرمی.
بۆ مووچەی یەک مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بەبێ لێبڕین هەرێم پێویستی بە (894)ملیار دینار هەیە. بەلێبڕینی ڕێژەی(21%) پێویستی بە نزیکەی (754)ملیار دینار هەیە.
بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە و مووچە لەلایەک، سەرهەڵدانی کۆرۆنا ڤایرۆس و لێکەوتەکانی لەلایەکی ترەوە، زۆربەی کاروچالاکییە یٔابووری و خزمەتگوزارییەکان، تاڕادەی یٔیفلیج بوون گەشتوون.
بەپێ ی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی؛ لە هەر پێنج فەرمانبەرێکی میری، چوار فەرمانبەر زیادەن! واتە بەرهەمداری ڕۆژانەیان یەکسانە بە سفر، کە تەنها بارگرانین بەسەر بودجەی گشتییەوە، وە بەبێکاری شاراوە ھەژمار دەکرێن.

یٔەم شێوازی یٔیدارەدانە لەهەرێمدا، زیاتر ڕەهەندی سیاسی زاڵترە، تاڕەهەندی یٔابووری و کارگێڕی، زۆربەی کات بۆ ڕازیکردنی لایەنێکی سیاسی، پۆستی وەزیر و تەنانەت هەندێجار وەزارەتێکی بۆ دادەتاشرێت، کە ئەمە خۆی بۆخۆی لەدوو لاوە سەرچاوەی یٔاریشەکانە.
لەلایەک بنکەفراوانی کابینە و زۆری ژمارەی وەزارەت؛ لەیٔێستادا بەهەدەردانی دارایی گشتییە، لەیٔایندەدا خانەنیشینی چەندین پلەدار دروست دەبێت، کەدیسان بارگرانی دروست دەکات بۆ بودجەی گشتی. هەرێمی کوردستانیش لەم ڕووەوە پێشەنگە لەخانەنیشینکردنی پلەداری نایٔاسایی و حزبی.
لەلایەکی ترەوە زۆروبۆری کابینە، بۆ خودی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی کێشەو سەرئێشەیە. بەتایبەت لەکاتی بڕیاردان لەسەر بابەتی سیاسی و یٔابووری و کارگێڕی، چونکە ڕازیکردنی یٔەو ژمارە زۆرە یٔەستەمە.
لەڕووی کارگێڕییەوە، سەلمێنراوە هەتا فەرمانبەرانی حکومی کەم بێت، کاروچالاکی کارگێڕی و ڕۆتیناتی ڕایکردنی هاوڵاتیان باشتر و خێراتر و سەرکەوتوتر دەچێت بەڕێوە.
سەرەڕای هەموو یٔەمانە؛ هێشتا حکومەتی هەرێم، لەسەر ڕەوتی کارکردن بەردەوامە و چارەسەری واقعی و زانستی پەیدا نەکردوە بۆ دەربازبوون لەم هەموو محنەتانە.

یەكێک لەچارەسەرە یٔیدارییەکان لەکاتی تەنگەژە و قەیرانی دارایدا؛ بچوککردنەوەی کابینەی حکومەتە. دەکرێت و زۆر بەیٔاسانی، وەک ڕێگاچارەی کاتی هەموو یٔەو وەزارەت و دەستە و دامەزراوانەی کەپەیوەندییان بەیەکەوە نزیکە و لەکاروباری ڕۆژانەدا پەیوەستن بە یەکەوە پەیوەست بکرێن وکاروبارەکانیان یەکبخەن. بۆ نمونە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، پێشمەرگە و ناوخۆ، کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی...
بێگومان، بەم هەنگاوە ڕێژەیەک لەخەرجییە زۆر و ناپێویستییەکانی حکومی کەم دەبێتەوە، هەر لەمیزانیەی مانگانەی وەزارەت و پلە و پۆستی وەزیر و بەڕێوەبەرەگشتییەکان وڕاوێژکاران و فەرمانبەران و کرێی بینا و یٔۆتۆمبیل و سوتەمەنی و پێشینەکانی سەردان و لیژنەکان و... هتد.
لەگەڵ یٔەوەشدا بەشێک لەڕۆتیناتی ڕۆژانەی یٔیش و کاری هاوڵاتیان کەم دەبێتەوە و گەندەڵی سنوردار دەکرێت.
دەکرێت یٔەم هەنگاوە کاتی بێت تا یٔەوکاتەی لەقەیرانی دارایی و مووچە وکۆرۆنا دەرباز دەبین.
هەر بۆیە داواکارین، یٔەم پلەو پۆستە سیاسیانە وەلا بنرێت تا کاتی خۆی و لەم بارودۆخە قورس و ناهەموارەدا، بارگرانی زیاتر بەسەر بودجە و قوتی هاونیشتیمانیانەوە نەکرێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×