ئاوڕێك لە رابردوو
م . گۆران
2020-09-28   2090
لێرەدا بەباشی دەزانم چەند رووداوێکی گرینگ کە دەکرێ هەلوێستەی لەسەر بکرێ بۆئەمەش هەموو لایەک سەرپشک دەکەم کە بەچاوێکی رەخنە گرانە سەرنج و راو تێبینیەکانی خۆیانی لەسەر بدەن. لە گێڕانەوەی ئەم رووداوە مێژوییانەش لەرووی لایەنگیری ئەخلاقی و ویژدانیەوە بێلایەنی خۆم پاراستوەو دەیپارێزم ،بە تایبەت لە سەر بابەتە فیکری و چارەنوسسازەکان ،ئەگەر چی زۆر ئازارو بگرە قوربانیشم لەپێناوی داوە .بەکورتی بەفیکرو بازووی خۆم کارم کردوە و ئەمەش راستە تا ئەندازەیەک لەگەل رەوتە گشتییەکە رویشتووم بەلام هەرگیز لە کارو هەلوێستە پڕ مەترسی و ، وێستگەکان و مێژووی هەورازو نشێوی گەلی کوردستان بێ دەنگ و بێ هەلوێست نەبویمە ...لەڕابردوو و ئێستاو لەداهاتوشدا کۆیلەییمرەتكردۆتەوەو رەتیدەکەمەوە...من تەنیا کۆیلەی فیکری خۆمم.
بەبڕوای من ژیان لە هەموو فیکرو تیۆرییەک دەولەمەنترە بۆیە ئەو وانانەی مروڤی کارا لەژیان فێری دەبێ کەمتر نیە لەو مەعریفەیەی لە خوێندن و خۆێندنەوە فێری دەبێ.
ژیان بێ رەخنە نابێ...هەر فیکرو ئایدیایەک رەخنە وەرنەگرێ و ئامادەی گۆڕانکاری نەبێت لەرێزی مرۆڤبوونی دەچێتە دەرەوەو شێوازێکی دۆگماو تا دەگاتە ئاستی وەحشیەتگەری وەردەگرێت..واتە هیچ شتێک لەسەرووی رەخنەوە نیە.
لەم رۆژانەدا مەلا بەختیار کتێبێکی مێژوویی رەخنەیی بلاو کردەوە...هەندی کەس ولایەن، توڕەو قەڵسبوون .هەندێ کەسیش بە هەق و رەوای زانی کە نوسەر مافی خۆیەتی بەئازادی قسەبکات ،چونکە بیرکردنەوەو ژیانی خۆی مولکییەتی خۆیەتی بۆ هیچ کەس نیە رێگای لێبگرێ.
بەڕای من رەخنەی سیاسی وفیکری موجامەلە قەبوول ناکات ...بۆ نمونە لینین لە بەڕنامەی کۆمۆنیزمی میلیتارست هەڵەی گەورە کرا.. بووە هۆی مردنی ملیۆنان کەس. لینین ئەمەی نەشادەوە وگوتی با سەگ وبەرازە بۆرژواکان پێمانپێبکەنن کە هەڵەمان کردووە...بەلام پێیان دەلێین هەڵەکانمان راستدەکەینەوەو سەردەکەوین راستیشی کردو سەریش کەوت. کەچی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان لە دوای دەیان و سەدان هەزاران قوربانی و دەربەدەری وماڵوێرانی وتەختبونی شارو لادێکانی ..بەهۆی نەبونی رەخنەوە هەرشکست لە دوای شکست دەدوورێتەوە
ماکسیم گۆرکی زۆرجار لەسەر رەخنەکانی ئازاریان دەدا...ئەو بە دەربڕینێکی جوان گوتی رەخنەکانی من بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوەی ماشێنەکەیە بۆ ئەوەی توشی هەڵدێر نەبێ..
بۆیە مەلا بەختیار کارێکی ئازایانەو باشی کردووە هەر هۆیەک لەپشتەوەی رەخنەو نوسینەکانیدابێ ئەمە شتێک نیە ..ئەم رەوتەی رابردووی کوردستان لەزۆر شوێن بۆگەن بووەو دەبێ نەشتەرگەری گەورەی بۆ بکرێ..رووبارێکی لێڵەو دەبێ لەسەرچاوەکەیەوە پاک بکرێتەوە.
لێرەدا چەند شتێک باس دەکەم ،با خوێنەر بەعەقلێکی پاک و بێ لایەن و بە ویژدانێکی زیندوو هەلیبسەنگێنن . بیدەنە بەر دادگای گەل. ئەم حوکمە بۆ میللەت بەجێ دەهێلم
مەلا بەختیار باسی كوشتنی پۆلێک کۆمۆنیستی کرێکاری دەکات ...هەندێ شتی گووتووە .بەلام هەمووی نا...
بەر لەدەستپێكردنی كوشتنی ئەم پۆلە لە
كۆمۆنیستی كرێكارییانە ، کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی بەسەپەرشتی مامجەلال لە قەلاچوالان بەسترا...دیاربوو بۆ زەمینە سازکردن بوو بۆ چوار موهیمە
1-لێدانی پ ک.ک ، کەنەخشەی لە ئەنقەرە بۆ کێشرابوو...بەتایبەت لەوکاتەی گرووپێک لە ناو( پ ک ک) خەریکی کاری ئینقلابی بوون.لەوانەش عوسمان ئۆجەلان .کەپێوەندی ڕاستەوخۆی لەگەل مامجەلال هەبووهەتا مامپەنچەی بۆئەوە درێژ کردو لە کۆبوونەوەکەش ئیشارەتی پێدا...و زۆر رەخنەی توند و لۆمەی ( پ.ک.ک )ی کرد...چەند جارێک عوسمان ئۆجەلان لەلای من دەیگوت یەکێتی بەڵێنی بە ئێمە داو دوایی پشتی تێکردین .کەواتە ئەی( ی.ن.ک) ئەمەتان بۆ کرد.
2-لێدانی کۆمۆنیستی کرێکاری...ئەمەش بۆ رازی کردنی ئیسلامیەکان بوو ، گوایا ماڵی نەوشێروان مستەفایان بێزار كردووە" چونكە کە جیرانی ماڵی نەوشێروان بوون و لەکاتی ئیشکگرتندا لەسەر بان ماڵی نەوشیروان و ئەو دەرگا بچوکەی لەپشتەوەی مالەکەیدا..کەبۆ کاری تایبەت بەکاری دەهێنا لێیان دیار دەبوو...
3-داخستنی بارەگای حزبی زەحمەتکێشان .بەبیانوی ئەوەی نابێ بارەگا لە ناو شار بمێنێ .
4-دەرکردنی حزبی شیوعی لەو بیناییەی تەنیشت دەزگای راگەیاندن...
چەند شتێکی تر کەپەیوەندی بەکاروباری ناوخۆی یەکێتیەوە هەبوو ...جێکای باس کردن نیە..بەلام ئەم خالەی لە پێشەوە باسمکرد لەدوایدا هیچ نهێنیەکی تێدا نەما کە باسنەکرێ یا روونەدات.
لەکۆبونەوەکەدا هێرشێکی توند کرا سەر ئەم لایەنانە ...هەندێ برادەر قسەیان کرد بەلام هەستم بە موعارەزەیەکی جیدی نەکرد.
ناچار.. روخسەتم وەرگرت و گوتم...
1-شەڕكردن لەگەڵ پ.ک.ک کارێکی ناڕەوایەچونکە مەبەست هێنانی تورک بوو .کە هێنایان.هەتا وتارێکی میتی تورک کە پارێزەر بوو لە یەک لاپەڕەی کوردستانی نوێ کە دژ بە ئۆجەلان بوو. گوتم چۆندەبێ بابەتێکی میت لە کوردستانی نوێ بلاوبکرێتەوە.هەرلەو پێودانگەداگوتم ئەگەر پ.ک.ک هەڵەی هەیە بەرامبەر بە ئێمە با ئێمەش بەقەدەر هەڵەکانیان وەڵام بدەینەوە..باشیشم لە بیرە گوتم خەلکێکی زۆر دەکوژرێ و شەڕەکە دەدۆڕێنین....هەرواش دەرچوو
2-سەبارەت کۆمۆنیستی کرێکاری ...گوتم ئەمانەچەند کەسێکن خۆ ناتوانن ئینقلابمان لەسەر بکەنزۆر قسەش هەیە ئێمە ناتوانین بیکەین ..ئەوان دەتوانن بیکەن و سودی بۆ ئێمە هەیە...
دوایی چۆن بەگژ حزبی شیوعی و زەحمەتکێشان دادەچن کەدۆستی ئێمەن..بەتایبەت زەحمەتکێشان که هەموو تاڵی سووریەکیان لەگەل جێشتووین..لەپاڵ ئەمەشدا شەڕێکی تایبەت هەبوو لەبەینی سوسیالیستی کاکە حەمە و نوشیروان مستەفا
ئەنجام :
--------------
ماجەلال هەستاوە پێوەو بە منی گووت...تۆ پەرۆشی یەکیەتیت نیە . ئەوانە جوێنمان پێدەدەن قسەمان پێدەلێن و تۆ دیفاع لە یەکیەتی ناکەی... نەوشیروانمستەفاش بەدەنگی بەرز گوتی تورک دەهێنین لە پ.ک.ک دەدین
دووبرادەری تریش (ع.ا)و(ش.د) پشتیوانی خۆیان بۆ مام نیشان دا هەتا (ع.ا) گوتی بزانە مام جەلال ، مامۆستا گۆران هەتا وشەی باکوری کوردستان بەکار دەهێنێ .ئەمەش تەنیا پ.ک.ک بەكاریدەهێنێت..
جارێکی دی بەبێ مۆلەت هەستامەوەوە گوتم من راستت پێ دەڵێم مادام جەنابت ئەوە باوەڕو قەناعەتت بێ من نە لەگەل تۆ ئیش دەکەم نە دەتوانم یەکیەتی بم هەنگاوم هەڵێنا بۆ ڕۆیشتن، مەلا بەختیار دەستی گرتم و نەیهێشت بڕۆم داینامەوە .ئەرسەلان بایزیش گوتی دانیشە.
شەڕ بۆتورک کراو دۆڕاندمان و ، چەندین زانیاری ورد لەسەر پ.ک.ک و بارەگاکانیان بەتورکدرا.. پۆلێک کۆمۆنیستی بێ گوناە کوژران ...
هەر دوای سالێک تورک بەدەبابەو فڕۆکە هێرشیان کردە سەرمان لەهیران کاک کۆسرەت تەنیا مایەوە و منیشی لەگەلدا بووم دوا جار بەمنی گوت (بڕۆ بەبرادەران بڵێ من بەو خەتە - دۆلێک بوو - ئینسحاب دەکەم. بەپەلە گەڕامەوە لای برادەران کە قادر عەزیزیش لە وێندەر بوو.وامانکرد و تا کاک کۆسرەت گەیشتەوە لامان.
هیوا دارم یەکیەتیەکەی ئەمڕۆ بە عەقلی دوێنێ ئیش نەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازم....
ئەم بابەتە درێژەی دەبێ چاوەڕوانبن.........