کازمی گەشتە هەڵەبجەش، کەس نازانێ ئێوە لەکوێن؟
رهزوان زهڵمی
2020-09-11   564
"کازمی سەری مامە حاجیەکی کوردی، ماچ کرد"
کازمی گەشتە هەڵەبجەش، کەس نازانێ ئێوە لەکوێن؟
- "کازمی بەخێربێیت، لیست درووست بکەیت دەنگت پێ دەدەین، کوردستان ئامانەتی تۆ بێت، تۆ لەسەرکردەکانمان دڵسۆزتری" ئەمانە هەندێ لەو درووشم و قسانە بوون کەله پێشوازی کازمیدا دەوترانەوە.
- سەرۆک وەزیرانەکەی عێراقیش لەلایەک سەری مامەحاجییەک بەجامەدانەکەیەوە ماچ دەکات و بەدەستێکی دەستی ژنێکی بەتەمەن دەگرێت و بەدەستەکەی تریشی کاغەزو داواکاری لەهاوڵاتییەکی دیکە وەر دەگرێت و بە گەرمی قسەی دڵیان بۆ دەکات.
- دوێنێ له دهۆک و هەولێرو ئەمڕۆش لەسلێمانی و هەڵەبجە زیرەکانە نمایشی خۆی دەکات و لایەنی عاتفی هاوڵاتی کورد دەجوڵێنێت و وەک دڵسۆزو سەرکردەی خۆیان، خۆی دەردەخات.
- ئەگەر ئەمانە مانۆری سیاسیش بن، هاوڵاتیان شوکرن پێی، چونکە دەبینن سەرکردە کوردەکان بەساڵ نایان بینیت لەناو جەماوەردا.. و کازمی گەشتە هەڵەبجەش کەچی ئەوان پێنج دەقە تاکو تاسڵوجەی سلێمانی بۆ ڕێوڕەسمێکی ڕەسمی هاتن.
- هەندێ درووشمی نەتەوایەتی دەفرۆشنەوە بەتاکی کورد، و بەجەنگی کورد و عەرەب، تەفیسری سەردانەکەی کازمی دەکەن، پێیان وایە ناوبراویش وەک ئەوانی دیکە عەرەبەو دوژمنی کوردە.
- زۆر باشە، بەڵام مادام ئەوەی کازمی دەیکات هاوڵاتییەکانتان دڵیان پێی خۆشە، باشترە ئێوەش نیوەی ئەوە بکەن و کەمێ مەیدانی بن و لەپشتی لاپتۆپەکانتانەوە لاچن و وەرنە ناو خەڵک، با کەم ئاوات بەکازمی بخوازن.
- ئەمە فەشەلی هەژموون و پاڵپشتی جەماوەرییە بۆ یەکێتی و پارتی، کە کازمی ئاوا بەگەرم و گوڕی پێشوازی لێ دەکرێت، باشترە دەسەڵاتدارانی کورد لەبری تەخوینکردن چاوێک له کازمی بکەن و دەرسێکی لێ وەربگرن..