ماوەیەك بوو دەنگۆی ئەوە هەبو کە پرۆسەیەکی ئاشتی لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا بەرێوەیە. لەو ماوەیەش سەبارەت بەم بابەتە وەفدی دەم پارتی سەردانی بەرێز ئۆجەلان و هەرێمی کوردستانیان کرد. چەند کاتێكیش پێش ئیستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بانگەوازای بەرێز ئۆجەلان خوێنراوەیە سەبارەت بەم بابەتە.
ئەوەی جێگای نیگەرانی هەموانە، ئایا ئەمەش یەکێکیترە لە فێلەکانی تورکیا لە کوردی دەکات. ئایا دەولەتی تورکیا جێگای متمانەیە؟ ئەوەی ئە گومانانەش زیاد دەکات، کاتەکەیەتی.ئەم بابەتە لە کاتێکدا هاتۆتە پێشەوەکە :
هەمو دونیا سەرقالی کۆتایی هێنانی جەنگی ئۆکرانیانیە.
ئالۆزی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئەورپا، هەروەها ئەمریکا و چین ڕۆژ بەرۆژ زیاد دەکات. هەر بۆیە بابەتێکی وەك ئەم پرۆسەیە کە ئەگەر لە هەلومەرجێکی تردا بکرابایە دەبوو بە جێگای گرنگی پێدانی دونیا، بەلام لە هەلومەرجی ئەمرۆدا ڕەنگە کەمترین گرنگی پێبدرێت.
تورکیا لە سوریا سەرکەوتوەو و دەیەوێت لە پێگەی سەرکەوتو دانوستان یان باسی مەسەلەی کورد بکات.
لە هەمو ئەمانەش زیاتر، ئەوەی ئەم گومانە زیاد دەکات تورکیا وازی لە سیاسەتی پاوانخوزای نەهێناوە و دەیەویت ببێت بەیەکەکێك لە زلهێزەکانی ئەگەر دونیاش نەبیت بێگومان ڕۆژهەلاتی ناوەراست.
ئەگەر بۆ ئەم خالانەی سەروە رابردوی هەلوێستی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی و ئامادەیی کۆمەڵگای تورکی بۆ پێکەوە ژیانش زیاد بکەین دەبینین گومان لە نیەتی تورکی بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر کەمە.
پرسیار ئەوەیە، لە کاتێکدا ئەگەری راستگۆیی تورکیا و بڕاوکردن بە نیەتی تورکیا کەم بێت، بۆ کورد بەدەم ئەم پرۆسەیە دەچێت و خالە ئیجابیەکانی چین؟ من ئەم سێ خالە دەبینم.
ئەگەری سەریگرت، واتە ئەگەر کورد توانی چەند دەستەکەوتێك بەدەست بێنێت و خەبابەتەکە بباتە ناو شارەکان و بیکات بە خەباتی سیاسی ئەو دەستکەوەتە.
لەئەگەری سەرنەگرتنیش، سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شۆرش کارێکی سەخت نییە، میژووی کوردیش پریەتی لەم تاقیکردنەوانە.
ئەگەر بێت و پەکەکە لەبەرچاوی هەمو دونیا هەڵەوشیتەوە و بەڵام پێویست بوو دەست پێبکاتەوە لە ئەگەری سەرنگرتن، دەکرێ بە ناوێکیتر دەست پێبکاتەوە. لەم حالەتەشدا ئەو ناسنامەی پێیان دراوە لەخۆیان دەکەنەوەو بەناوێکی نوێ دەست پێدەکەنەوە. بۆ تورکیاش وا ئاسان نابێت لەم هەلومەرجە نوێیەی دونیا، رێکخراوە نوێیەکە بخاتە لستی تیرۆریست.
بۆیە من پێم وایە، پەکەکە لەم پرۆسەیە هیچ لەدەست نادات یان زۆر کەم لەدەستدەدات، ئەگەر نیەتی تورکیا پاك نەبێت. بەلام لە ئەگەری سەرگرتن دەورانێکی نوێ دەست پێدەکات بۆ هەموو کورد. هەربۆیە جێی خۆیەتی پەکەکە ئەم ڕیسکە بکات، هیچ کارێکیش لە دونیا بێ ڕیسک نییە، بەتایبەتی ئەگەر بێت و ڕێگای دەرچون لەم ڕیسکەش هەبێت زۆریش قورس نەبێت.
https://www.wlu.ca/academics/faculties/faculty-of-science/faculty-profiles/abdul-rahman-mawlood-yunis/index.html