هەرزەکارو سۆشیال میدیا
دكتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن
2020-10-05   2283
دیسانو دیسان هەمان کێشە دوبارەو سێ بارەو سەد بارە دەبێتەوە، ئەو چیرۆکەی باسی دەکەم زۆر زۆر بووەو من وەک پسپۆری پزیشکی دادوەری زۆرم بینیوە لەم کەیسە، بۆیە حەزمکرد تۆزیک باسی بکەم وەک پزیشکیک هەندێ ئامۆژگاری بکەم... چونکە لایەنیکی تری پزیشکی دادوەری جگە لەدادگا بەندە بەکۆمەڵگهو کێشەی کۆمەڵایەتی و پێویستە وانەیان لێ وەرگرین...یٔەو کێشانە کەمبکرێنەوە تاوانی دەستدرێژی سێکسی کەمدەبێتەوە کە قیزەوترین تاوانە.
کچیکی هەرزەکار کە وەرەقەی رەسمی ڕەوانە کرابوو بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی یٔێمەش وەکو پزیشکی پسپۆر پشکنینمان بۆی کرد و ڕاپۆرتمان دایەوە لایانی پەیوەندیدار...
یٔەم ڕاپۆرتەی پزیشکی دادوەری٣ پزیشکی پسپۆری دادوەری واژوی لەسەر دەکات لەدادگا بەتەواوەتی دادوەر پشتی پێدەبەستیت...یٔیمەی پزیشکی دادوەر بەرپرسین لەم حالەتە ئەگەر دادوەر ڕونکردنەوەی بوێ پزیشکی دادوەر لەبەردەمی دادوەر ئامادەدەبیت و بۆی روندەکاتەوە.
پرسیم: بۆچی هاتوی بۆ پشکنین؟
وەڵام: من پەیوەندیم هەیە لەگەڵ کوڕێک کە لەگەڵی بوم هەرەشەی لێکردم وێنەم بڵاوبکاتەوە ئەگەر سیکسی لەگەڵ نەکەم...منیش لەترسی وینەکانم رازی بوم..
(بەرای من ئەو کچە هەڵە بەهەڵەیەکی گەورەتر چارە دەکات کە دەڵیت ناچار بوم.. نەخێر کەس بۆی نییە دەست کاری جەستەی تۆ بکات و دەست درێژی بکاتە سەرت بەرامبەر هەڕەشە چونکە خۆی لە خۆی هەڕەشەی کورەکە تاوانە)..
لەکوێ ناسیت؟
وەڵام: لەفەیسبوک ناسیم.
دوای پۆلیس دەست بەسەری کردین و منی بردە داڵدانی ئافرەتان و ئەویش دەست بەسەرکراوە.. ئیستا ئینکاری دەکات لەهەموو شتێک.....منیش زۆر پەشیمانم.
ئامۆژگاری پزیشکیکی پسپۆر وەرگرن باوەڕ بە هیج کەسێک مەکەن لە سوشیال میدیا.. و سوشیال میدیا بەکارمەهینن بۆ یەکتر ناسین و وێنەی تایبەتی خۆتان مەنێرن بە تایبەت بۆ کەسێک ... تەماشای یٔەو کچە بکەن بووە قوربانی ،و زۆر شتی لە دەست دا وەک خێزان و متمانەی خیزان کە یٔەو دوو شتە سامانی ژیانن و یٔەو کێشە تا هە تا بە دوای یٔەو کچە دەمێنی... هەڵەی وا گەورە کەسەکە خۆی و خێزانەکە دەبنە قوربانی و باجی دەدەن...کە کێشەی وا دروست بوو پەشیمانی چارەی ناکات...
کە کێشە بگاتە رادەی پزیشکی دادوەری کەواتە لوتکەی کێشیە....
من نازانم سوشیال میدیا بۆ بەکاربیت بۆ یەکتر ناسین.....ئایا دایک و باوک هیچ دەرفەتێک نەبوو چاودێرییەکی ئەو کچە بکەن یان بزانن جی دەکات لەسەر انترنت!!
یٔەو چیرۆکە من ڕۆژانە دەیبینم هەمووشی هەمان شێوەی ئەوەیە...لەوانەیە بە باسکردنی بەدەستکارییەکی جوان ببێتە بەرچاو ڕوونیەک بۆ دایکانو باوکان زیاترو زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن لەسۆشیال میدیا بەتایبەتی هەرزەکار.....
جگە لەخیزان سیستەمی پەروەردە زۆر گرنگە بەهێز بێت.
واتە پەروەردە پێش فیربوون...تکایە مامۆستایان و بەڕیوەبەران گرنگی بدەن بەم بابەتە یٔامۆژگاری قوتابیان بکەن بەتایبەتی هەرزەکاران.... من لێرە باسی کچەکە دەکەم زیاتر هەرچەندە کوڕەکەش هەلەی گەورەی کردووە بەڵام واقیعی کۆمەڵگا وایە هەموو شتیک لەسەر یٔافرەت و کچ هەژمار دەکات بەداخەوە....
بەراستی ئەو جیلەی ئیستا جاودیرییەکی زۆر زیاتری دەوێ و ماندوو بوونی دەوی ...جیلیک دروست بووە خۆ لەهیچ شتیک ناترسێت بەداخەوە کە یٔەوە کارەساتە بۆ نەتەوەیەک کە بنەمای ئەخلاقی وای لێبێت.... سوشیال میدیا ئەگەر بەشێوەیەکی دروست بەکاربیت سوودی زۆری هەیە نەک تەنها شتی بەدرەوشت...
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لەکۆلیژی پزیشکی