لەدوای ۲۰ ساڵ لەرێکكەوتنامەی ئاشتی تازە تەپڵی شەڕی ناوحۆ لێدەدرێتەوە
عمید سەرحەد قادر
2019-09-20   1589
لەدوای ڕێکەوتننامەکەی پارتیو یەکێتی کەبەسەر پەرشتی ویلاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەواشنتن لەسەردەستو ئامادەبونی بەڕێزان کاک مەسعود بارزانیو خوالێحۆشبو مام جەلال تاڵەبانی واژوی کۆتای هێنان بەشەڕی نەگریسی برا کوژی هێنراو ئیدی لەوەبەدواوە کورد یەک دەنگو یەک هەڵوێست بوو زۆرجار کێشەو گرفتێک هەبوایە یاخود دروست بوایە بەڵام کێشەکان زۆر بەزوی بەتەلەفۆنێکی نێوان هەردو سەرکردەی کورد چارەسەر دەکرا.
لەدوای ساڵی ۲۰۰۳وە بینیمان کاک مەسعود بارزانی بەج شێوەیەک بەرگری لەخوالێخۆش بوو مام جەلال دەرکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار مام جەلالیش بەهەمان شێوە بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەریم لەلایەن کاک مەسعودەوە لەکۆڕو کۆبونەوەکانیش ئەوەمان بینی.
جوانی و بەهێزی میللەتی کورد لەناوخۆو دەرەوە پەیوەست بوو بەیەکگرتوی کوردەوە بەتایبەتی یەکگرتوی و تەبای نێوان پارتی و یەکێتی.
بەداخەوە لەبازگەی سماقوڵی کیشەیەک دروست بوو کەشەخسی بەڕێز وەزیر ناخۆی حکومەتی هەریم هاتۆتە سەرخەت بۆ ئیجرائات کردن و لێکۆڵینەوە لەکێشەکە، دواتر ئەوەبوو تەقەلە بارەگای لقی ٤ کرا بەداخەوە ئەوەی کەدەبینرێت ومایەی نیگەرانیە لەتۆڕەکۆمەڵاتیەکان کۆمەڵێ خەڵک تەپڵی شەڕی ناخۆو دووئیدارەی لێدەدەن زۆربەیان نەخۆیان و نەکەسوکارەکانیشان عارەقەیان نەکردووەو نازانم بەجی ڕوویەکەوە کۆمەڵێ شت دەنوسن تازە بەتازە دوای ۲۰ساڵ لەواژوکردنی ڕێکەوتنامەی ئاشتی دوبارە داوای دوو ئیدارەیە و شەڕی ناوخۆ دەکەن دەیانەوێ ببن بەبازرگانی شەڕی ناوخۆ لەسەردەمی شەڕی نەگریس ماڵ وێرانی ناوخۆدا ئەوەی پێمان کرا دژی یەک کراو کردمان لەشاخ و لەشار دواجار نەتینجەکەی جیبوو کێ زەرەر مەند بوو تەنها کورد ئەی کێ بەرپرس بوو کاک مەسعود و مام جەلال دواجار ڕایانگەیاندو ووتیان ئەگەر دادگای بکرێن ئێمە بێتاوان دەردەجین.
جگەلەماڵ وێرانی شەڕی ناوخۆ ج بەرەهەمێکی هەبوو بۆ میللەتەۆەمان بێگومان هیج .
من شەخسی خۆم زەرەمەندی ئەوشەڕەبووم باوکم سجن،کراو لەماڵ حاڵی خۆی دەرکراو ماڵی تر هێنرایە سەرماڵی بەهەزاران ماڵی بەشیوەیە.
من بەدەستی هەردولا بریندارکراوم کەلەدو کات و سەردەمی جیاواز پێشمەرگەی هەردوولا بوومە هەرگیز نەڕێ بەخۆم دەدەم نەڕوم دێ نەباسی کەم و کاتێ بەلای هەندێ گوندو گردو یا دۆڵ و شاخەکاندا دەڕۆم کەبەدەیان هەڤاڵو هاوڕێم لێ شەهید کراوە لێ ی ڕقم لەخۆیشم دەبێتەوە بیری لێدەکەمەوە بۆجی لەوجێگایانە ئەم شەڕەمان کرد لەپیناو جی .
لەکۆتایدا دەڵێم نەفرەت لەشەڕی براکوژی.
عمید سەرحەد قادر
۲۰ــ۹ــ ۲۰۱۹