لە لێدوانەکانی سەرانی هەرێمی کوردستان و شاندی ئیمرالی هەست بەوە دەکرێت کە بەرێز ئۆجەلان داوای چەکدانان لە قەندیل بکات و ئەو شاندەی هاتبووە هەولێر، ئێوارەکەی لەهەولێر بەرێکەوتن بو سلێمانی، کەچی ڕۆژی پاشتر بەرێز باڤل تالەبانییان بینی و پێدەچێت وەفدەکە چاویان بە جەمیل بایک و قەرەیلان کەوتبێت بۆ ئەوەی دڵنیابن لە هەلویستی قەندیل پێش بڵاوکردنەوەی نامە و ئەو فیدویانەی بەرێز ئۆجەلان توماریکردوون و چاوەڕوان ئەکرێت لەکوتایێ ئەو مانگە بڵاو بکرێنەوە.
هەموو هەوڵەکانی شاندی ئیمرالی بۆ ئەوەیە لەگەڵ پروسەی ئاشتیدا بەرێز ئۆجەلان ئازاد بکرێ، یان مانەوەی زۆرەملی لە مالی خۆی بەسەریدا بسەپێندرێت، کەچی لە کەناڵەکانی تورکیا هیچ باسێک نییە لەسەر ئازادکردنی بەرێز ئۆجەلان و پێش چەند ڕۆژێک ڕۆژنامەوانێک ئەو پرسەی لە ئاردۆگان کرد کەوا ئەو برگە یاساییە چییە کە رێگا بە بەرێز ئۆجەلان دەدات ئیمرالی جێبێلێت و بهێت بۆ بەرلەمانی تورکیا، ئایا ئەوە بە بریاری لێخۆشبوون دەبێت، لێرە ئەردۆگان قسەی پێ بری و ووتی کە هیچ شتێکی وا نییە و هیچ بریارێک نییە بەناوی لێ لێخۆشبوون و ئەو، کە مەبەستی بەرێز ئوجەلانە، حوکمی زیندانی لەسەرە و هیچ شتێک ناگۆڕێت، لێرەدا دوو ووتاری جیا هەن و پرسەکە ئەوەیە کە بەرێز ئۆجەلان ئازاد نەکرێت چوون بەڕێزیان ئەو داوایە لە قەندیل دەکات و بەرامبەر چی ؟
فاکتێکی تر ئەوەیە کە ئەو پروسەیە تا ئێستا پروسەیەکی ناوخۆییە و پرسی پەکەکە برسێکە کە دەرهاوێژی هەرێمی و نیو دەولەتی هەیە و پرسەکە ئەوەیە، بۆ لەو پروسەیە لایەنی سێیەم بزرە کە لایەنە نیودەلەتییەکەیە و ئەوەیە گۆمان درووست دەکات لە سەر تەواوی ئەم پرۆسەیە و لە هەمان کاتدا گۆمان دروست دەکات لەسەر ڕاستگۆیی تورکیا و پێدەچێت تورکیا لەو پروسەی ئاشتی تەنها مەبەستی ئەوە بێت کاتی زیادی بەدەستەوەبێت و بیەوێت کورد بەوەوە سەرقالبێت و لەو هەلۆمەرجەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ئەگوزەرێ و ئەو گۆڕانکارییانەی باس ئەکرێن و باس لە گۆرینی رووی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ئەکرێت، کورد هیچی دەست نەکەوێت.