وا باوە لە عورفی ئێتێکێتی سیاسەت و حکومداریێتی دا ، خاوەن پلە باڵاکان لەسەرۆک و سەرۆک وەزیران تا وەزیریش کاتێ بو ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانیان سەرەدانی شوێنێک دەکەن و لەو شوێنە پەیامێک بگەیێنن، ئەوە وا باوە کە پێشوەخت چونێتی قسەکردن و پەیامەکانیان ئەبێت لا خۆی یان لای یاریدەرەکانی ، ئەلف بێ ی قسەکانی دارێژراوبن
نێچیرڤان بارزانی لە بەشداریکردنیدا لە پرسەو سەرخۆشی ئەو خانەوادەی پێش چەند رۆژێک تووشی ئەو کارەساتە هاتن لە شاری سلێمانی و لە میانەی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە دا کە نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی شار بۆ دەزگاکانی راگەیاندن قسەی کرد، زیاتر لە جارێک ووشە (والی) بەکارهێنا بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، جێی سەرنجە ووشەی (والی) لەجیاتی پارێزگار ووشەیەکی نامۆیە لە هەرێمی کوردستان و ئەو ووشەیە لە دەولەتی تورکیا بەکاردێت و بەمانای پارێزگار. ئەو ووشەیە پاشماوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییە کە حوکمی بەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێک لە ئەوروپای دەکرد پێش هەڵگیرسانی شەری جیهانی یەکەم . ئەم ئیمبراتوێییەتە لە هەر دەڤەرێکی ژێر دەستی خۆی والییەکی جێگیرکردبو و بڕیارو خواستەکانی خەلیفەی عوسمانی جێبەجێ دەکرد.
ڕۆژەڤی ئێستای هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی فیدراڵە و لە چوار پارێزگا پێکدێت بەڵام لە ڕوۆاڵەتدا و بە عەمەلی دابەشکراوە بەسەر دوو زۆندا و هەر یەک لەم زۆنانە یەکێک لە حزبە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بەرێوەی دەبەن و زۆر جار باس لە دوو ئیدارەیی یان دووحوکم رانی دەکرێت ، و بەم دواییانە و لە میانەی چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی روداو لەگەڵ باڤێل تالەبانی، باسی لە شێوەی حکوم رانی دوو فیدرالی ناو یەک هەرێمی کرد و کو دیارە هەولێر ئەمە پەسەند ناکات و دژبەریدەکات.
بەگەرانەوە بۆ دواوە و لەساڵی ١٨٤٠ بەدواوە دەولەتی عوسمانی ئیمارەتەکانی لابرد و کردنی بە سەنجەق و سەر لەنوێ دەست بە دابەشکردنی دا کرا و خاکی کوردستانیش بەشێک بو لێ ی و لە ژێر دەستەڵاتی ویلایەتی موسل دا بو، ئەو کات دەولەتی عوسمانی ویلایەتی بەغدا و بەسرە و هەکاری و ... هتد ، لەخۆ ئەگرد و نەهامەتی خەڵکی کوردستان و خەلکی تری عێراق لەژێر حوکمی دەولەتی عوسمانیدا هێشتا لەبیر نەچوتەوە.
دوای شکەستنی دەولەتی عوسمانی و دابەشکردنی میراتەکەی، و بەگوێرەی رێکەوتنی سیڤەر کە ئەو وڵاتانەی ئێستای لێ دروست بو و خاکی کوردستانیان بەسەر ئەو وڵاتانە دابەشکرا، ئێستا و لە ڕۆژی ئەورۆ باس لە کوتایی گەیشتنی رێکەوتنی سیڤەر دەکرێت و باس لە دابەشکردنی سەر لە نوێ ی ئەو دەڤەرە دەکرێت ، ئەوجا بەکار هێنانێ ووشەی ئەو کاتی حوکمی عوسمانی ، لەو سات و کاتەدا لێکدانەوەی جیای بو دەکرێت و گەرانەوەیە بو دواوە و دەرنەچوونە لەو بازنە و لەو بیرکردنەوەیە کە کورد ئەو ئازادییەی هەیێتی ئیستا، بۆ خۆی بەرەوا نەزانێت و بە تایبەت لەکاتی ئێستادا و هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان و هەڕەشەی داگیرکردنی و سەر لە نوێ دابەشکردنی.