گۆران گرەو بەئەسپێکی دۆراو دەکات
نزار پیرۆ
2020-07-06   1122
ئەوەتەی ئەو کابینە تازەیەی حکومەت کەوتوتە کار، تا ئێستا چ گورانکارییەک نەبینراوە لە گۆرینی ئەو کارو پرینسیبانەی کابینەکانی پێشووی حکومەت لەسەری رویشتوون.
لەماوەی کابینەی ئێستای حکۆمەت، ئەو کابينەيە قسەی زۆرى کردووە، بەڵێنی گەورەی بەخەڵک داوە، بەڵام ئەوەی دیار و بەرچاو تەنها کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانبو، بەم دواییە ئەو یاسایەی بەناوی چاکسازيی بو، کە بەرلەمانی کوردستان دەریکرد و بەگوێرەی ئەم یاسایە مووچەی ئەو پلەباڵایانە دەبردرێت کە بەنایاسایی و بە پلەی وەزیر وبەپلەی سەربازی بلند خانەنشین کراون، بەڵام لەکاتى دەرچوونى ياساکە و هەر ئەو ڕۆژە کە هێشتا مەرەکەبی ئەو یاسایەی بەرلەمان هیشک نەببو، شەوەکەی پارتی بە لایەنگرانی راگەیاند کەوا پارتی ئامادەیە لە پارەی حیزب ئەو خانەنشینە پلە بەرزانە کە ئەوان بەنایاسایی خانەنشینیانکردوون قەربوویان بکات و لە پارەی حیزب مووچەيان پێ بدات.
بەشدارى گۆران لەو کابينەى ئێستاى حکومەت بەو مەرجە دێت وەکو گۆران رۆژانە دووبارە و سێبارەى دەکات کەوا پارتى و يەکێتى چاکسازيى ئەنجامدەن، و گۆران تەنها بۆ ئەو مەبةستە و بۆ خزمەتکردنى خەلکى کوردستان بەشدارى لەم کابينەکردووە. کەچى دوێنێ عەدنان عوسمان سکرتێرى جڤاتى نيشتمانى و ئەندامى خانەى راپەڕاندنى گۆران لە ديمانەيەکى لەگەڵ سايتى( سبەى) نە بەتەنيا ئەو گەشبينييەى پێوە ديارنەبو، بەلکو تەحەموليشان خەريکە تەواو دەبێت وەکو ئەو وتى و باسى ناکوکى دروستکراويکرد کە لە لايەن هەردولايەکەى تر ئەنجامدەدريت، بو ئەوەى پرۆسەى چاکسازى نەکرێت.
ئەو کەسەى گوێى لەو قسانەى گۆرانبێت، وا تێدەگات کەوا ئەو يازدە ساڵەى تەمەنى گۆران لەو هەرێمە، ئەوە گۆران نەبووە ئەو هەموو ئەوراز و نشێوەى لەگەڵ پارتى و يەکێتى بردوتەسەر. گەر گۆرانێک خاوەنى ئەو هەمۆ ژورە ئيستراتيژييەبێت لە هەمۆ بوارێکدا و تا ئیستا بەرامبەرەکەى نەناسێت و نەزانێت کە لەهەرێمێکدايە پارەى حيزب و پارەى حکومەت و پارەى کەسەکان لەيەک گيرفان و لە يەک دەخيلەدايە، ئەوە بۆ گۆران ئابروبەرە.
بەڵام پێچەوانەکەى راستە و گۆران ئەو راستييە باش دەزانێت و ئەوەى دەيکات تەکتيکێکە بۆ ئەوەى، ئەوەى ماوە لەدەست نەدات.
پێم سەيرە گۆران لەوکاتەى بەرامبەرەکانى لەو پەرى هێز و هەژمووندابوون، رمى ئوپۆزيسيونى بەدەستەوەگرتبو وە دروشمەکەى گۆرينى سەرتاسەرى بو لە کوردستان، کەچى ئێستا هەرێم و ئەو گرفت و ناکوکيانەى هەن، کە بەرهەمى چەندين ساڵەى سياسەتى نارەوا و نادروستى بەرامبەرەکانيتى، ئێستا و لەوکاتەى بەرامبەرەکانى ئەو هێز و هەژموونەى پێشوويان نەماوە، ئەويش لە ئەنجامى ئەو گرفت و ئەو نەهامەتييانەى بەروکى خەڵکى گرتووە لە هەرێم، ئەوجا لەجياتى گۆران ببێتە ئوپزسيون و ئاڵاى گۆران بەرزبکاتەوە، گۆران ملى لە ملى حکومەت نا و ئاڵاى ئيسلاحى بەرزکرد.
پێويست بەوەناکات دووبارە باسى ئەو هۆيانە بکەين کە لەو يازدە ساڵەدا دەنگەکانى گۆران لە سێ پروسەى دەنگداندا لە ٢٥ دەنگەوە بۆ بە ٢٤ و دواى بۆ بە ١٢ چوونکە ئەو هويانە زۆر باسکراون و هەموومان دەزانين چين.
تەنها ئەوە مايە بڵێين، سەرهەڵدانى بزوتنەوەى گۆران وەچەرخانێکى مێژوويى بو، بەڵام ئەو هيوايەى خەڵکى کوردستان بوى ئەچنى وا دەرنەکەوت، و تەنها راستيەکى ئاشکەراکرد، ئەويش ئەوەيە هزرى سياسى کوردى هێشتا بازنەى ئێشکگەرى کۆن و بازنەى بنەماڵە و بازنەى هاوەسرگيرى( پارە و بنەماڵە و حيزب) تێنەپەراندوە.