كه‌ی ده‌بیته (پرۆفیسۆر) ؟!
د. یه‌حیا عومه‌ر رێشاوی
2020-05-14   763
له نێو فه‌وزای
پرۆسه‌ی خوێندنی زانكۆیی و نوسینی توێژینه‌وه و پله به‌رزبونه‌وه‌ی زانستیدا، به‌رده‌وام
ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی هه‌ڵگرانی (ماسته‌ر) و (دكتۆرا) ده‌كرێت: كه داخۆ كه‌ی نازناوه‌كه‌ت
له (مامۆستای یاریده‌ده‌ر)ه‌وه ده‌بێته (مامۆستا)؟، كه نازناوه‌كه‌ت ده‌بێته
(مامۆستا)، ناوبه‌ناو لێت ده‌پرسن كه‌ی ده‌بیته (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر)؟ و كه گه‌شتیته
ئه‌و پله زانستیه‌ش پرسیاره بهردهوامهكه رووبه‌رووت ده‌بێته‌وه: ئه‌وه كه‌ی
ده‌بیته (پرۆفیسۆر)؟!، به جۆرێك هه‌ندێك جار خولیا و خه‌مه‌كه له بری پێشخستنی
پرۆسه‌ی زانستیی و داهێنان و پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی نه‌وعی و قووڵ، ته‌نها ده‌بێته
گه‌شتن به پله و نازناوێكی زانستی به‌رزتر و هیچی تر !
ره‌نگه هیچ نه‌نگیه‌ك
له‌و پرسیاركردن و ههواڵپرسینهدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و برینی
ئه‌و قۆناغه زانستیانه نه‌بێته پرۆسه‌یه‌كی بێ ناوه‌رۆك و به پێشه‌كه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی
(هه‌ڵتۆقیو) و لاواز و پرۆسه‌كه بێ ئه‌رزش نه‌كرێت، زۆر به‌داخه‌وه ده‌یڵیم ئه‌م
ئاره‌زوی زوو گه‌شتن به به‌رزبونه‌وه‌ی نازناوی زانستییه هه‌ندێك جار ئامانج و ناوه‌رۆكه زانستیه‌كان ده‌كاته قوربانیی، تا
راده‌ی پێشكه‌شكردن و بڵاوكردنه‌وی هه‌ندێك (توێژینه‌وه‌ی زانستی) هاوبه‌ش، بێئه‌وه‌ی
هه‌ندێك له‌و توێژه‌رانه هیچ به‌شداریه‌كی راسته‌قینه‌یان له‌و توێژینه‌وانه‌دا هه‌بێت،
توێژینه‌وه‌كه زۆرجار له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌و توێژه‌رانه‌وه ده‌نوسرێت و ئه‌وانی تر
(بانگهێشتی) به‌شداریكردن (ته‌نها به ناو) له‌و توێژینه‌وانه‌دا ده‌كرێن، و ئه‌مه‌ش
به مانای وشه‌كه كاره‌ساتێكی زانستییه و سته‌مێكی گه‌وره‌یه له توێژینه‌وه و
نازناوی زانستی، پرۆسه‌كه كاتێك به ته‌واوی ده‌بێته گاڵته‌جاریی كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی
كه ته‌نها ده‌بێته (میوان !) له توێژینه‌وه زانستیه‌كه‌دا بۆ توێژینه‌وه‌كه‌ی
خۆی ناوی خاوه‌نی توێژینه‌وه‌كه له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا زیاد ده‌كات و ئیتر
به‌م شێوه‌یه (من له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ناوی تۆ زیاد ده‌كه‌م تۆش كاتێك توێژینهوهیهكت
نوسی، ئاگات لێمان بێت و ناوی ئێمه (ئیزافه) بكه) !!
له په‌نا ئه‌م
خه‌مه زانستیه‌دا، دیارده‌ی نوسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌رامبه‌ر برێك پاره
له هه‌ندێك له سه‌نته‌ر و په‌راوگه و شوێنه‌كانی فۆتۆكۆپی كردن – به‌تایبه‌ت بۆ
توێژینه‌وه‌كانی دیبلۆم و به‌كالۆریۆس- و
(كۆپی په‌یستی) هه‌ندێك توێژینه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك له توێژه‌رانی ماسته‌ر و دكتۆرا،
مانایه‌ك بۆ پرۆسه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی ناهێڵێته‌وه و هه‌وڵ و ماندووبونی توێژه‌ره
زانستیه حه‌قیقیه‌كان سفر ده‌كاته‌وه.
ره‌نگه ئه‌م دیارده‌یه
ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بێت به هه‌رێمی كوردستان و په‌تایه‌كی زانستیی بواری توێژینه‌وه‌ی
زانستی بێت له جیهاندا، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان له په‌نا قه‌یرانی دارایی و ئیفلیج
بوونی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمرانی و قه‌یران و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی
تر قوره‌كه خه‌ستر ده‌كاته‌وه و زیانێكی گه‌وره به كۆی پرۆسه‌ی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی
زانستی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م
(حاڵه‌ت- دیارده)یه بگوازینه‌وه بۆ پرۆسه‌ی (رانكین)ی زانكۆكانیش ره‌نگه هه‌ر راست
بێت، هه‌ندێك له زانكۆكانیش له بری خه‌می زانستیی و داهێنان و بیركردنه‌وه چاره‌سه‌ركردنی
كێشه و قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگه، خه‌م و خولیای (رانكین) و (ریزبه‌ندیی زانكۆكان)
ده‌بێته تاكه ئامانج و له‌و پێناوه‌شدا كۆنفراسی زانستی بێناوهرۆك وچالاكی ئامانج
نادیار پێشكه‌ش ده‌كرێن، خه‌می (رانكین و ریزبه‌ندی پێشه‌وه) مافێكی سروشتی زانكۆكانه،
ئه‌گه‌ر خۆی له خۆیدا نه‌بێته تاكه ئامانج و خه‌م و خولیا.