سەیرە ڕێویەکانی قەمچوغەش باسی 400 ملیارەکە دەکەن !
جەنگی شێخ حسێن
2020-06-14   783
وەک باس کراوە ڕیویەک ھەبووە لە گوندی قەمچوغەی نزیک دووکان شەوانە مریشک و جوچکەی خاوەن ماڵەکەی خواردووە و بە ڕۆژیش خۆی ھەڵواسیوە لەگەڵ کەوڵە ڕێویەکانی ماڵی خاوەن مریشک و جوچکەکان !
باسی ئەم 400 ملیارەش وام دێتە بەرچاو خەڵکێکی زۆر ھەیە لایەنگری ھەندێ حیزبە لەکاتێک دا خودی حیزبەکەی ئەوان وەزارەت و مسئولیەتی بالایان ھەیە لەو حکومەتەدا بەلام لە حیزبەکەی خۆی ناپرسێت کوا 400 ملیارەکە !
ئەندام پەرلەمانی ھەندێ حیزبی موعارەزەش ھەیە ئەوە دووەم جاریانە بوونەتەوە ئەندام پەرلەمان ھەم لەپەرلەمانی عێراق و ھەم لە پەرلەمانی کوردستانیش ئەوانیش باسی 400 ملیارەکە دەکەن لەکاتێک دا لووتکەی ناعەدالەتی ئەم ولاتە لە زۆری مووچە و خانەنشینی ئەندام پەرلەمان دایە بە بەراورد بە فەرمانبەر و مامۆستایەکی داماوی ئەم ولاتە !
یان لەوەش سەیرتر ئەوەیە بازرگان ھەیە بەسەدان ملیار دیناری خەڵکی خواردووە و بەسەدان ملیار دیناری حکوومەتیش قەرزدراوە کە پارەکەی حکوومەتیش کە لایەتی ھەر لەسەر بوودجەی ئەممیللەتە داماوەیە ئەویش سواری شەپۆلی 400 ملیارەکە بووە !
لێپرسینەوە لە داھات و سامانی ئەم ولاتە مافی ھەموو تاکێکە بەلام کەسانێک خۆیان و حیزبەکانیان بەشێک بن لەم نا عەدالەتیەی کە لەم ولاتەدا ھەیە حەق نیە خۆیان ھەڵواسن و سواری شەپۆلی ناڕەزایی خەڵک بن !