لەعنەت لەهەموتان...
شێخ طـــە سۆڵەیی
2020-06-13   2557
لـــەبری کوردایەتی، شەڕی جەلالیو مەلاییتان، مفاوەزاتو بەرەو پەنجەشکاندنەکانتان، ملانملانو شەڕەقۆچی شاختان..
شـــەڕی ناوخۆی شارتان، لووتبەرزیی لای ئێمەو ئاشتەوایی ئابڕووبەری لای پیرێژنه ئۆڵبراییتان..
گـــومرک و تاڵانی و ئاودیوکردنی بێخمە و گشت کەلوپەلی دایرە و شارەکانتان..
خـــواردنی پارەی رێکخراوەکان و ئاوەدانی لادێکانتان..
درێـــژکردنەوەی تەمەنی یەک خولی سیانزەساڵەی پەرلەمانتان..
قـــوفڵدان لەدەرگای پەرلەمان و تەزویری دەنگەکانتان..
ســـی و یەکی ئاب و شانزەی ئۆکتۆبەر و شەستوشەش و ئاشبەتاڵتان..
دێـــگەڵە و زۆنی سەوز و زەرد و دووئیدارەیی و مەرکەز و لامەرکەزیتان..
پـــەنجا پەنجا و جووت ئامۆزای هەردووبەرتان..
کـــووشتنی رۆژنامەنوس و خۆپێشاندەرانی سیڤیل ، تیمی فەلاقە و دانانی شەقاوە و سوتێنەری باڵەخانە و کوشتنی زانای ئایینیتان.
شـــەقهەڵدانتان لەمامۆستا و کەمئەندام و شکاندنی شکۆ و کەرەسەی میدیا و سوکایەتی رۆژنامەنووسانتان..
لـــەبری کەرکوک و ئەنفال و سەدوچل ، سواڵی پۆستی سیادی بەغدای بێپارەتان.
نـــەوت و داهاتی ناوخۆ ، سەرانە و خواردنی پارەی هیوا و خانەنشینی و پرۆژەی وەهمی کۆمپانیا دزەکانتان.
ڤـــێللا و مەزرەعە و حیمایە و فەوج و مەرزیە و هامەر و ئێمفۆر و دۆنمەکانتان.
شـــەڕی پێستەی بۆگەنی پۆستی بەغدا و دانانی نوێنەرانی نالایەق و
ریسوابوونی وەزیرە گەندەڵەکانتان ..
وەعـــدی درۆ و کوردایەتی و ئاو و کارەبا و جادەوبانتان..
بـــیست و حەوت ملیار دۆلاری قەرز و چوارسەد ملیاری گمبوو ، دۆسیەی درۆی نەوت و ئابووری سەربەخۆتان..
کـــابینەی یەک و دوو سێ و چوار و پێنج و شەش و حەوت هەشت و نۆ و چاکسازیتان..
هـــەڵپەی تاران و ئەنقەرە و ئیتیلاعات و میت و بەغدا و نەجەف مەرجەعیەتە باڵاکانتان...
زیـــنی وەرتێ و کڵاوقاسم و حەمەدئاغا و دێگەڵە و باشماخ و سەیرانبەن و حاجی هۆمەران و رایات و ئیبراهیم خەلیلتان.
گـــوند و سیتی و هۆڵدینگ و گرووپ و کۆمپانیا و گرد و وەبەرهێنانی حەرامتان.
خـــواردنەوە و شەوی سوور و قوماری رۆلێتی روسی و لوبنان و قوبرس و مۆناکۆ و دوبەی و لاس ڤێگاستان.
بـــازاڕی جگەرەوتووتن و نێرگەلە و مەشروب و برنج و خواردن و دەرمانی ئێکسپایەرتان.
رۆژنـــامەی زەرد و پەیجی فەیک و نووسەری دەربار و درۆی بەردەوام و پێستی ئەستووری رووتان.
نـــەفرەت لەخۆتان ، لە حیزبتان ، لە شۆڕش و کوردایەتی و عەلمانیەت و دیموکراتی و نیشتمانپەروەریی و ئایدۆلۆجیا و لە پیاوکوژ و بندیوارتان....
دارولمولکی بابان
شێخ طـــە سۆڵەیی