سیاسی بازرگان و بوونەوەری سیاسی

قادر حەمەکەریم
  2020-05-17     729

لە وڵاتە دواکەوتوەکانی وەک عێراقی لەمەڕخۆمان چەند ساڵێک بەر لە جەنگی جیهانی دوەم  پارتی سیاسی بەسودوەرگرتن لە ئەزمون و ئایدیۆلۆژیای یەکیەتی شورەو ی و هاوپەیمانیان دەستی بە چالاکی کرد. دوابەدوای سەرکەوتنی هاوپەیمانان لە جەنگی جیهانی دوەمدا پارتی سیاسی تر بە ناو ئایدۆلۆژیای ناسێۆنالیستی، دیموکراتی، هتد  لەسەر شانۆی سیاسی دەرکەوتن.
لە کوردوستانیش لە ١٦ ئابی ١٩٤٦ سەرەتا پارتێک لە ژێر ناوی پارتی دیموکراتی کورد دامەزرا دواتر لە ١٩٥٣ لە کۆنگرەی سێهەمدا لە کەرکوک ناوەکەی کرا بە پارتی دیموکراتی کوردوستان. پێناچێت ئەزمونی دامزراندنی پارتی سیاسی  نە لە عێراق و نە لە کوردوستانیش لە سەرچاوە سەرەکیەکەیەوە وەگیرابێت. بۆیە هەر لەسەرەتاوە لە بنەماکانی ڕێکخراوەی دیموکراتی بێبەری بوە و لەسەر بنەمایەکی چەوت بەدور لە مەبەست و ئامانجەکەی دروستبوە. لە کاری ڕێکخراوەیی هەر پارتێکی سیاسی لە هەر ئەزمونێکی دیموکراتی ڕاستەقینە وردببینەوە دەبینین پرینسیپی دیموکراتی و ڕێزگرتن لە بۆچونە جیاوازەکان لەناو ئۆرگانەکانی پارتەکە و بەرامبەر بە ئاندامانی ڕێکخراوەکانی تریش ڕەچاودەکرێت. کەس بە بڕیاری پێشوتر لە ژورەداخراوەکاندا لە هیچ شوێنێک دانانرێت. هەرتاکێکیش بۆ هەر ئەرکێک هەڵبژێردرا تا تەواو بونی خولێ هەڵبژاردنەکە کەس تەنانەت سەرکردە و ڕێبەری هەمیشەیش ناتوانیت لەو شوێنە لای بەرێت.
 بەم شێوەیە ئەزمونەکە بەردەوم بوو تا لەساڵی ١٩٦٦  باڵی جەلالی بەناوی پارتی شۆڕشگێڕی کوردوستان لە پارتی جیابوەوە. دوای ١٩٧٠  کۆمەڵەی مارکسی لینینی، خەتی گشتی و 
 بزوتنەوەی سوسیالیستی  بە پەیڕەوکردنی هەمان ئەزمونی پارتی سەرەڕای دروشمی جوانی تر هاتنە گۆڕەپانی سیاسیەوە کە پاشان بەهەرسێکیان پارتی یەکیەتی نیشتیمانیان پێک هێنا.  دواتریش لە ئەنجامی دوکەرت بوون پارت گەل، سوسیالیست و زەحمەتکێشان لەدایکبوون . ئەمانە هەمویان جگە لە ناو ودروشم  هیچ جیاوازیەکی ڕێکخراوەیی لەگەڵ پارتی لە ناویاندا هیچ دیاردەیەکی دیموکراتی بەدی نەدەکرا.
پاش ڕاپەڕینیش لە ژێر ڕۆشنایی ئەو کەموکوڕیە ڕێکخراوەییاندا بواری پتر بۆ چەسپاندنی بیرۆکەی سەرکردەی هەتاهەتای، تەنانەت پاش مەرگیش و دیاریکردنی جێگرەوەی  تاک یا دوان لە ناو بنەماڵەی سەرکردە ڕۆحیەکە ڕەخسێندرا. پارتەکان لەبری پێشبڕکێ لە بواری کاروباری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا بونە کۆمپانییای زەبەلاح .  ئەم کۆمپانیانە جگە لە قۆرخ کردنی بازاڕی کوردوستان وەک هەر کۆمپانیایەکی ئاسای تر سەرگەرمی سەرمایە کۆکردنەوەن و هیچی تر. سەرکردەکان بوونە بازرگان. بازرگانیش هەر سەرقاڵی فرۆشیاروبازاڕی نوێ  بۆ کاڵاکانییەتی. ئەندام و لایەنگیرانی پارتەکانیش جێی داخە لەبری ئەندامی چالاک و چاودێر بەسەر ئۆرگانەکانی پارتەکەیانەوە بوونە  بونەوەری سیاسی  ئەمانیش بەسەرسەر دو دەستە دابەشبوون.
 ١-  ئەندام و لایەنگرە دڵسۆزو خاوەن قوربانی کۆن . کە بە خەێڵی گەڕانەوەی شکۆی ڕابوردو بێ پەرژەوەندیەکی تایبەت بۆ خۆیان لەگۆڕەپانی بەناو خەبات هەربەردەوامن . بێ ئاگا لەخزمەتی سیسیە بازرگانەکاندان. 
٢- دەستەیەکی کەمیش لە ئەندامە کۆنەکان، لەگەڵ هەندێک کۆنە موستەشارو هەڵپەرستی تر کە سیاسەت  بوەتە سەرچاوەی بژێوی ژایانێکی مسۆگەر  بۆیان، و بۆ مانەوەی ئەو سەرچاوەیە بە هەمو مەرجێکی بازرگانە(سەرکردە)کان ڕازی دەبن و شێلگیرانە بەگژ هەمو دەنگ و ڕەخنەیەک لە بازرگانەکان و ڕێبازی پەیڕەوکراو دەچنەوە.
لە سیستەمی دیموکراتیدا جگە لە پەڕلەمان (بۆ بژێوی خۆیان بواری کارکردنیان نیە)، لە هەر شارێک یا پارێزگایەک ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی  شارەکان بەپێی ژمارەی دانیشتوان  ٤١- ١٠١ ئەندامن. لەمانەتەنها ٣- ١٣ هەڵبژێرراو بە پێی سیستەمێکی دیاری کراو لە نیوان دەستەڵات و ئۆپۆزیسێۆن  موچەی تەواو وەردەگرن. ئەوانی تر بۆ هەر ئەرکێک یارمەتیەک لە ١٠٠-٢٠٠ دۆلار وەرئەگرێت. خۆ ئەگەر نەچێت بۆ کوبونەوەکە هیچ وەرناگرێت.
  بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی سیاسەت بە بازرگانیکردن زۆر ئاسانە : لە هەر شارێکی کوردوستان بە دوای ژمارەی موچەخۆرانی سیاسەت بە موچەی زۆرزیاتر لە پسپۆڕو بەڕێوەبەری جمگە گرنگەکانی کۆمەڵگا بگەڕین؟ 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×