شانازیکردن بەکوشتنی منداڵو بێ رەوشتییەوە
پێشڕەو حەمید
2021-02-09   1178
بێ ڕەوشتی خەڵکانێک گەیشتوەتە یٔاستێک کە لەسەر شاشەکانەوە بەشانازی کردنەوە باسی دەکات و خەڵکیش ھان یٔەدەن یٔەگەر بۆ جارێکیش بوبێت یٔەوە تاقی بکاتەوە ، بێ ڕەوشتی جاران تەنھا پێناسەیەکی ھەبوو ، بەڵام یٔێستا لە دەیان فۆرمی جیاوزدا خۆی بەرجەستەدەکات و پێی دەڵێن یٔازادی تاکە کەسی و زۆرێکیش وەھای دەبینن کە یٔازادی سنور بەند ناکرێت و بەچەند پێناسەیەکی باو و چەند قسەیەکی بێماناوە شەرعییەتی پێیٔەدرێت ، یٔێستا وای لێھاتوە کە کەس جوریٔەتی یٔەوەی نیە قسەی لەسەر لادانە یٔەخلاقییەکان بکات تا بۆ یٔەوەی لە ژوری زیندانی دەسەڵاتدا برسی و تینوو کەرامەت شکێنراو نەبێت ، چونکە دەسەڵات ھەمووشتێکی پێیٔاساییە تەنھا قسەکردن لەسەر خۆی و کارەکانی نەبێت !
کۆمەڵگای کوردستانی یٔێستایە یەکێکە لە خراپترین کۆمەڵگاکانی بەشەرییەت و بەشێوەیەک شیرازەی تێکچوە کە دڵنیام پاش چەند ساڵێکی تر دەبێت ھەموو خۆزگە بۆ حالی یٔێستای کۆمەڵگا بخوازینن .. سەدان نمونە ھەن کە بتوانین قسەی لەسەربکەین و یٔەو داشۆرانە بەردەوامییەی کۆماڵگا بەحەڵکی بناسێنین و باسیان بکەین ، بەڵام ڕەنگە نمونەیەکی زیندوی وەک یٔەوی یٔەو " خانمە سەماکارە گورانیی بێژە مناڵ کوژە " بەس بێت ، ھەر وەک یٔەوەی دروستە بڵێین مشتێک لەخەوارێک نمونەیەکی باشە بۆ باشی و خراپی خەرمانێک ..
کەناڵەکەنی ڕاگەیاندن لە ماوەی دەساڵی ڕابردوودا تا یٔێستا ڕۆڵێکی خراپیان بینیوە و ھوکارێکی کاریگەری یٔەو فەسادی و بەد ڕەوشتییەن کە وەختە بۆ ھەمیشە قیەمی گشتی و ڕەوشتی تاک و خێزان وێران دەکات .. کەناڵی " یٔێن یٔارتی " خانمێکی دووان کە بەوپەڕی لوتبەرزانەوە قسەی لەسەر کوشتنی مناڵ و ژێرپێحستنی پارەوە دەکرد و ھێشتاش داواکاری گشتی یان ھیچ ڕێکخراوێکی مناڵ دۆست و ژیان دۆست و خانمان بەدێڕێک چیە شەرمەزاریان پێنەبەخشی ..
پارێزەرەی ڕاوێژکار کاک ( شاسواری شێخ عەتا بەرزنجی ) لەسەر تاوانی کوشتنی مناڵی ناوسک ( لەباربردن ) یٔەوخاتونە بەماددەی ٤١٧ لە بڕگەی یەکی یاسای سزادان تۆماتباردەکات و یٔەو پزیشکەیشی کە لەکاتی وەرگرتنی بڕوانامەکەیدا سوێندی خوارد ژیانی مرۆڤ بپارێزێت و ڕێزلەجەستەیان بگرێت ، دەرکەوت کە درۆی کرد و مناڵی سکی یٔەو خاتونەی کوشت و ناوی لێنا لە باربردن ، یٔەویش بەھەمان ماددەی ٤١٧ لە بڕگەی سێھەم دەبێت سزابدرێت کە لەسزاکەی لە سزای خاتونەرە قورسترە ..
یٔێمە ھەموو یٔەو تاوان و بەدڕەوشتی و بەھەدردانی پارە و چیرۆکی یٔەو ھەموو شەوە سورانە لە کەناڵەکانەوە دەبیستین ، ھەربۆیە دەبێت داواکاری گشتی تەواوی یٔەو کەناڵانە ڕاپێچی دادگا بکات کە شیرازە پەرتەوازەکەی کۆمەڵگا وێرانتر دەکەن و شەو ڕۆژ ڕیکلام بۆ بەدڕەوشتییەکانی خەڵکە بێ ڕەوشتەکان دەکەن ، ھەموو یٔەو کەناڵانە بە ماددەی ٩ لە یاسای کاری ڕۆژنامەوانی تاوانبارن و دەبێت سزابدرێن ..
یٔەوەکاری جدی داواکاری گشتییە کە پێی ھەستێت ، بەڵام یٔایا داواکاری گشتی ھێشتا کار بەو پەندە دەکات کە دەڵێت دەستت لەسەر کڵاوەکەت توند دابنێ تا با نەیبات یان دەستەکانی لادەبات و دەبێتە ڕەشەبایەک و نانیشێتەوە تا سنورێک بۆ بەد ڕەوشتی یٔەو کەسانەو فەوزای میدیای یٔاراستەکراو دانەنێت ..