ئەخلاقو سیاسەت
گۆران عومهر
2019-02-19   1224
ئەوانەی کەقسە لەسەر ئێمە دەکەن خەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیانە یاخود ژیان و گوزەرانی خۆی؟
لای هەمووان ئاشکرایە کەلەسەرەتای درووستبوونی گۆڕانەوە ئامانجی گۆڕان دروشمی ئازادی بیر و ڕا و چاکسازی ڕیشەییو لەناو بردنی گەندەڵیو بەدامەزراوەی کردنی دامەزراوەکان وە بەسیستەمەکردنی حوکمڕانیو دەرکردنی حوکمەت لەدەستی حیزبو بونی بەسیستەمێکی پەڕلەمانی ئێمە هیچ کات لەمەبادیئەکانی خۆمان لامان نەداوەو بەهیچ جۆرێک لانادەین.
لەدەستپێکی لێک نزیکبونەوەمان بۆجێبەجێ کردنی ئامانجەکانی گۆڕانو دادپەروەری بەرەیەکی هاوبەشمان پێک هێنا لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پێک هێنانی حوکومەت ئەوکات مەلا بەختیار هەواڵەکەی بەپارتی گەیاندو ڕیسەکەی لێکردینەوە بەخوری، دوای ئەوە ڕێک کەوتنی دەباشان لەلایەن ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەگەڵ سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مام جلال تاڵەبانی کرا. ئەوان ڕێزیان لەئیمزاکەی جلال تاڵەبانی نەگرت و هیچ خاڵێکی ڕێکەوتن نامەکەیان جێ بەجێ نەکرد.
لەپرسی سەرۆکایەتی هەرێم هەرچەند توانیان ماوەی سەرۆکایەتیان بۆ جەنابی بارزانی درێژکردەوە و پشتیان لەگۆڕان کرد بۆ پڕۆژەی سیستمی پەڕلەمانی.
لەپرسی دەرکردنی سەرۆکی پەڕلەمان پشتیان تێ کردین و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتیان هەڵبژارد.
لەکۆتای 2018دا یەکێتی خۆی لەدانوستاندا بوو بۆ پێکهێنانی حوکمەت لەم کابینە نوێیەدا پێکەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەی 18ی شوباتیان ڕێکخست .
ئەو کەسانەی کەقسە دەکەن بڕۆن سەیری ڕێکەوتنی یەکێتی بکەن کە هەفتەی پێشوو ئیمزایان کرد کە بەمشێوەیە (داوای شەریکایەتی لەنەوت و پڕۆژەکان داوای شەریکایەتی لەپۆستەکانی هەرێم وبەغداد، داوای بەحیزبی کردنی حوکمەت دەکەن.) بەڵام ڕێک کەوتنی گۆڕان لەگەڵ پارتی لەسەر هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە و چاکسازی نەهێشتنی گەندەڵی بندیوار و گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی حوکومەت بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیان .
گەڕاندنەوەی سزادراوانی سیاسی بۆسەر کارەکانی خۆیان ، گەڕانەوەی مافی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.
لای ئێمە گۆڕان هۆکارێکە بۆخزمەت کردنی خەڵک و چاکسازی و گۆڕینی سیستمی بەڕێوەبردن و بە پێچەوانەی لایەنەکانی دەسەڵات کەحیزبی ئامانجن و هەموو شتێکی ئەم وڵاتەیان کردووەتە قوربانی لە پێناوی خۆیاندا بەخەڵکیشەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا ئێمە دووژمنی هیچ لایەنێک و هیچ حیزبێک نین چونکە لەبنەڕەتدا هەموومان کوردین نیشتیمان نیشتیمانی هەمووانە، بەڵکو ئامانجمان لەڕەخنەگرتن و دژایەتی کردنی هەرلایەن و حزبێک ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بۆ هەموومان ببێتە هەرێمێکی داد پەروەر و هەموومان بتوانین ژیانێکی شەرەفمەندانەمان هەبێت.
لەکۆتایدا ئەمەوێت بڵێم خەمی گەورەی ئێمە خەمی گەل و نیشتیمانەکەمانە لەگەڵ هەر لایەنێک ڕێکەوتنمان هەبێت سازش لەسەر مافی ڕەوای گەل و نیشتیمان ناکەین ، هەروەک ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەفەرمووێت بەوپەڕی ئەخلاقەوە سیاسەت دەکەین، خاوەنی پەیمان و هەر بەڵێنێکین کەدابێتمان .
گۆران عمر
ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی کوردستان
19/2/2019