زۆرجار دەبیســـــتین دەڵێـــن جەنگ درێژکراوەی ســیاسەتە، ئەم پێــناسەیە ســەرەڕای دروســتیی بەڵام کەمێ گشــتگەرا و تەماوییــە!. دەکرێت لە پاڵ ئەوەی دەڵێـــین جەنگ درێژکراوەی ســیاسەتە ئەوەیشی بۆ زیــــاد بکەین کە ئەم درێــژکرانەوەیە تەواوی ڕەهەندە ئابووری، کۆمەڵایەتی وســیاسییەکان دەگرێــتەوە! بە تایــبەتی بۆ سەرمایەداری کە ناتوانێت بە بێ جەنگ بژی! بە مانایەکی تر کاتێـــك پەیوەندییە ئاســاییەکان خزمەت ناگەێـــنن بە کێــبڕکێ ئاســاییەکان، ئەو کاتە جەنگ دەبــێتە زمانحاڵی ئەم کێبڕکانە و کێشمەکێشە "ئاشـتیخواز"ـەکانی ڕۆژانی ئاسایی دەگۆڕێـــت بۆ خوێــن و وێرانکاری و خوڵقاندنی بارودۆخێــکی تەواو نوێ کە زۆر جیــاوازترە لەوەی پێش خۆی!
پڕوپاگەندە ســەتحــییەکانی جەنگ و هێرشی سەربازی ڕوســـیا بۆ سەر ئۆکراینا کە مێــدیای ڕاســت ڕۆژانە چــاو و گوێمانی پێدەســـمێت کاریگەریی گەورەیــان لەســەر زەین و هۆشــی ئینســانی ئەمڕۆ داناوە و تۆ بەبێ ئەوەی بە خۆت بـــزانیت بە بێ ئاگــــا دەکەویـــتە لایەنگریی لایەك و دوژمنــایەتی نواندن بۆ لایەکەی تر. وێـــنە گشــتییەکە بەم شێوەیە خزێــنراوەتە زەیــنی هەموومانەوە کە پوتیــنێکی دیکتاتۆر و ملهوڕ پەلاماری وڵاتێکی ئارام و بێوەی داوە و بە زەبری هێــز ئیرادەی ئەو وڵاتە پێشـــێل دەکات. ئەم وێـــنەیە کە نـــــاتۆ و مێــدیای ڕاســـت کێشـــاویانە ملیۆنەهای لە دنیـــادا ناچــارکردووە لە پاڵ وێــنەی خۆیـــاندا وەك هاوپشــتییەك ئاڵای ئۆکرایناش بەرزبکەنەوە!
بۆ ئەوەی نەکەویــنە ناو ئەم تەئویلاتە "معلب"ه سەتحـــیانەی پڕوپاگەندە جەنگیــیەکان و لە ســۆزێکی ســاختەش بۆ ئۆکرایــنەکان و هەســتی پاســیڤی "نا بۆ جەنگ" دوور بکەویــنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی ئاســۆی بیرکردنەوەمان نەشـــێوێت ناچارین بگەڕێــین بە دوای ڕەگی کێشەکاندا و لەوێــوە بەرامبــەریـــان هەڵوێســت وەرگرین نەك لە گەڵا و لق و پۆپەکانەوە سەرنجیان بدەینێ!.
یەکێــك لەو ئایــدیا ســەتحــیانەی کە بە شــێوەیەکی بەربڵاو دەدرێت بە گوێــــمانا و دەیــان و سەدان موحەللیلی ســیاسی گەورەی ئەکادیــمییەکان چەنەبازی رۆژانەی لەسەر دەکەن ئەوەیە کە دەڵێـــن: "ڤلادیمێر پوتیــن وەك تزارێکی نوێ لە خەیاڵی زیــندووکردنەوەی ئیمپراتۆریــیەتێکی نوێی ڕوسیدایە!". زیـــادەڕۆیی نیــیە بڵێـــم چەندە بزووتنەوەی کوردایەتی پەیوەندی بە مەسەی میللی خەڵکی کوردســـتانەوە هەیە بە هەمان ئەندازە پەلاماری روســیا بۆ سەر ئۆکراینا هەمان پەیوەندی بەو خەوەی پوتیـــنەوە هەیە!. ئەگەر بۆ ساتێکیش بێت قەناعەت بەو باســە بێنــین کە پوتین لە هەوڵی دروستکردنی ئیمپراتۆریــیەتێکە و بەو هۆیــەوە پەلامار دەدات وڵاتان داگیر دەکات کەواتە ئەرگومەنتەکانی ناتۆ و سەرمایەداری خۆرئاوایی لەسەر هۆکارەکانی جەنگ دروســتە و دەبێــت پوتیــن بکوتیــن و چەپڵە بۆ بایــدن و ستۆڵتنبێــرگ لێــبدەین، وەك هاوپشــتییەکیش واڵی فەیسبووکەکانمان بە ئاڵای ئۆکرایــــــنا بڕازێــــــــنینەوە !
ئەوەی کە پەیوەندیـــیە نێودەوڵەتیــیەکان ڕادەگرێت یاســا نێودەوڵەتییــەکان نیــن کە مۆر کراوون و لە سەر ڕەفەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕێزەوە هەڵگیــراوون، بەڵکو هێـزی ئابووری و ســەربازییە! جەنگ و پەلامارەکانی ڕوســـیاش بۆ ئەو وڵاتانەی کە پێشــتر لە فەلەکی سۆڤیــیەتدا دەخولانەوە پەیوەندی بە کێشمەکێش و کێبڕکێی قوتبەکانی سەرمایەداری جیهـــانییەوە هەیە بۆ هەژموونی بازاڕ و کەڵەکردنی سەرمایە تا ئەوەی خەوی پوتیـــن بێت بۆ زیــندکردنەوەی ئیمپراتۆریــیەتێکی نوێ!. ئەگەرچی لە لێــدوانە درێژەکەی پێش دوو ڕۆژ لەمەوبەری ڤلادیمێر پوتیــن لەسـەر هۆیەکانی هێرشی سوپاکەی بۆسەر ئۆکرایــنا بە نەفەســێکی کۆنەپەرســتانە و شۆڤینیســتانە قســەی کرد و ڕایگەیـــاند کە ئۆکرایـــنا بەشــێکی دروســتکراوە و بەلشەویکەکان و لینــــین بوون ئەم بەشــەیان لە لاشەی ڕوســیا کردۆتەوە!. پەنابردنی پۆتیــن بۆ ناشــیرین کردنی مێژووی بەلشەویزم و کەســایەتی لیــنین و لکاندنەوەی ئۆکرایـــنا بە مێژووی ئیمپراتۆریەتەکانی پێش شۆڕشی سۆشـیالیستی ئۆکتۆبەر دەکرێت وەك پاســاوێکی شۆڤینیســتانە و ســاغ کردنەوەی بۆ بازاڕی ناوخۆ سەیر بکرێت کە ئەزمەیەکی ئابووری قوڵ بەربیـــنی گرتووە نەك هەوڵێکی جدی ئەو بۆ دروســکردنی ئیمپراتۆریەتێکی نوێ! نەك هەر ئەمە بەڵکو تەنــانەت میحنەتی ڕوســەکانی ئۆکراینــا و دۆنباسیش کە ڕوســیا ڕۆژانە لەسەر میحنەت و مەزڵومیــیەتیــەکانیان سنگ دەکوتێت ئامانجی ئەم هێرش و پەلامارە سەربازیــیە نییە بەڵکو ئامانجی جەنگ پاراســتنی بەرژەوەندیــیەکانی سەرمایەداریی هەڵکەوتووی ڕوســیایە لە بەرامـبەر ڕەقـیبە ئابووری و ســیاسیەکانی تر بە تایـبەتی ناتۆ و سەرمایەداری خۆرئـــــــاوا لە ناوچەیەکدا کە هێــــــڵی سورە بۆ ڕوســیا و پوتیـــــن ئامادەیە ژیـانی خۆیشی لەسەر دابنێت.
بۆ زیــاتر تێگەیشــتن لە م مەسەلەیە گەڕانەوەیەك بۆ مێژوویەکی کۆنتر گرنگە بە تایــبەتی ســاتی کەوتنی یەکێــتی سۆڤــییەت و جودابوونەوەی ١٤ وڵاتی نوێ لە روســیا کە یەکێك لەوانە ئۆکرایــنایە. تێگەیشــتن لە تایبــەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی ئۆکراینا و جێگەوڕێگەی جوگرافی ئەم وڵاتە لە پاش کەوتنی یەکێــتی سۆڤـــییەت دەتوانێــت کلیلێـــك بێت بۆ کردنەوەی یان تێگەیشــتن لە جەنگی ئەمرۆ!.
قەدەری ڕەشی خەڵك و وڵاتانی جیابۆوە لە یەکێــتی سۆڤیــیەت ئەوەبوو کە فاســدترین بەشی کۆمەڵگەی پێشوو ئەم کۆمەڵگا تازانەی گەیـــاندە بازاڕی ئازاد و سەرمایەداری. هەڵپــــەی ئێلیـــتەی سەرمایەداری گەشەســەندووی ئەورپای خۆرهەڵات و حەزی زۆری خەڵکی ئەم وڵاتــانە بۆ "ئازاد"ی و پەیوەســتوون بە ناتۆ و بازاڕەکانی ئەوروپا، فرســەتێکی ئاڵتوونی بوو بۆ کۆمپـانیا گەورەکانی سەرمایەداریی رۆژئــاوا و نـــاتۆ بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشــاییە ســیاسی و ئابووریــیەی بە ڕوخانی یەکێــتی سۆڤــییەت لەم ناوچەیە وەپێش هاتبوو.
ئەگەرچی "بیڵ کلینتۆن" ساڵی ١٩٩٠ لە دانیشــتنە بەناوبانگەکەی لەگەڵ "میکاییــل گۆرباچۆڤ" گفتی دابوو کە نـــاتۆ لە سنوورەکانی ڕوســیا نزیك نەبێـــتەوە، بەڵام بێهێــــزی ئەوکاتەی ســیاسی و ئابووری ڕوســیا، گفتــەکەی کلینتۆنی پێچەوانە کردەوە و ناتۆ و سەرمایەداری خۆرئاوای هانـــدا بۆ جوڵانــدن و چوونەپشــتی هەموو ئەو "شۆڕشە ڕەنگاوڕەنگانەی" ساڵەکانی ١٩٨٩-١٩٩١ ڕوویاندا بە مەبەســتی دروســتکردنی ئەو ئامرازە ســیاسی و ئابووریانەی کە ســیستەمی دەوڵەتی کۆن کە لەسەر بنــاغەی سەرمایەداری دەوڵەتی دامەزرابوون هەڵدەوەشــێنێت و بناغەکانی تایبەتی کردن و بازاڕە ئازادە بێ ڕەقیـــبەکان دروسـت دەکات بەمەش لە لایەك دەتوانێت بە ئاسانی هەژموونی ئابووری و ســـیاسی سەرمایەی ئازاد بەسەر ئەم وڵاتانەدا مسۆگەر بکات و لە لایەکی تریشەوە پێگەی ڕوســیا لەم ناوچانەدا بێهێز بکات!.
ئۆکرایــــنا لەم نێوەدا بە جەبری جوگرافیــا ســیاسییەکەی بۆ ڕوســیا لە لایەك و بەرەی ناتۆ بە سەرکردایەتی ئەمریکا، گرنگــییەکی ستراتیژی گەورەی هەیە. بۆ ئەوروپــیەکان و ئەمریکا و ناتۆ، ئۆکرایــــنا ئەو بنکە سەربازیــیە گرنگەیە کە دەتوانێـــت ڕوســیا لە جوغزێکی تەســکدا بخزێــنێت و نینۆکەکانی بکات بە تایــبەتی زۆربەی زۆری وڵاتانی جیابوۆوە لە یەکێــتی سۆڤیــیەت ئێســتا لە ژێر چەتری ناتۆدا، بە ئەندامبوونی ئۆکرایــــنا ڕوســـیا بە تەواوەتی دەخنکێنرێت!.
بۆ ڕوســیا، ئۆکرایـــنا لە چەندیــن ڕووەوە گرنگە، ڕوسەکان ئۆکرایــــنا وەك بەشــێك لە جوگرافیــا ومێــژووی خۆیان تەماشای دەکەن، پەیوەندیــیە کۆمەڵایەتی و ســیاسی و ئابووریەکانیان بە ئەندازەیەك تێکەڵە، یەك گۆڕانی بچکۆلە لە هەڵسوکەوتی هەریەکێکیـــان کاریگەری دادەنێــت لەسەر ئەوی تریــان. ئەم وڵاتە دەرگای ڕوســیایە بۆ سەر دەریای ڕەش و ناوچەیەکی ستراتیژی ئەمنی گرنگە و پەیوەندی بە ئاسایشــی نەتەوەیی ڕوسەکانەوە هەیە بۆیــە هیــچ کەس و دەوڵەتێکی تر قبوڵ ناکەن لە ئۆکرایــنا بە تایــبەتی ناتۆ وئەمریکیــیەکان!. بوونی ئۆکــراینا بە بنکەیەکی ناتۆ یانی هەژمونێـــکی درێژخایەنی جیهانیی ئیمپریالیزمی خۆرئاوایی و بۆ ڕوسـیاش تەوقێکی مەرگە کە تەواوی ســتراتیژیەتی ئاســایشی ئەم وڵاتە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەخاتە مەترســییەوە.
زۆرێـك هەن دەڵێـــن ئۆکرایــــنا ئازادە لەگەڵ کێـــدا پەیوەندی دەگرێــت، ڕوســیا ئەبێــت ڕێز لەو فەرهەنگ و مافە دیموکراســییە کۆرپەیە بگرێت کە لەوڵاتانی ئەوروپای خۆرهەڵاتدا هەیە و مەیلی بەلای خۆرئاوادا هەیە! ئەگەر کەمێــك خۆمان لە شیعاراتی ئەخلاقی دووربکەویــنەوە دەزانیــن کە ماف ڕەهـــا نیــیە و ناکرێت بە زۆر بخرێـــتە ژێر لیســتی ئازادییــەوە، ئەمە مافێــکی خودایی نیــیە تۆ ئازادبیـت لەوەی بچــیتە ناو بەرەیەکی ســەربازی تاوانکارەوە و ئومێــدی ئەوەشـــت هەبێــت بێ کێشە بیت!.
ئەوەی کە تەواوی ولاتانی ئەندام لە نــاتۆ هاواریان دەگاتە کەشکەلانی فەلەك و دەڵێــن پەلاماری سەربازی بۆ سەر ئۆکراین "پێشــێلکردنی شکۆمەندی ئۆکرانیــا" و " ڕێزنەگرتــنە لە یاسا و پرۆتۆکۆلە نێودەوڵەتیــیەکان"! ئەوپەڕی دووڕوویی و نیفاقی ســیاسییە! هەر ئەو وڵاتــانەی ئەم هات و هاوارە دەکەن بەرامبەر بە هێرشی ڕوســیا هەر خۆیـــان دەیان جار شکۆمەندی وڵاتانیــان پێشێلکردووە و یاسا و پرۆتۆکۆڵە نێودەولەتیــیەکانیشیان خســتۆتە ژێرپێ!
هەر ساڵی ١٩٩٢ بوو پەلاماری یۆگوسلاڤیـــایان دا و هیــچ قسەیەکیش لە سەر "پێشێل کردنی شکۆمەندی" ئەو وڵاتە نەبوو چونکە بەرژەوەندی سەرمایەداری خۆرئاوای "دیموکراسی و مافی مرۆڤ" وایدەخواســت یوگوسلاڤیــا پەرت پەرت بکەن و جێپـێی جیۆ-ســیاسی خۆیان لە ناوچەی بەڵقان پتەو بکەن، ئەم هەنگاوەی ناتۆ و خۆرئاوای دیموکراسی ڕێی خۆشکەر بوو بۆ جەنگــێك و کوشــتارگایەکی قومی کە تا ئێســتاش بە شێوەیەك لە شێوەکان درێژەی هەیە. وێرانکردنی عێراق، لیــبیا، ئەفگانســتان و کۆدەتا و چوونەناوەوە سەربازییــەکان لە وڵاتانی ئەمریکای لاتیـــن لە قامووسی خۆرئاواییـــەکاندا ناونانرێت بە پێشــــێڵ کردنی یاسا وپرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتیــیەکان یان شکاندنی شکۆمەندیی و کەرامەتی ئەو وڵاتانە، بەڵکو بردنی دیموکراســییەتێكە کە بە خوێـــن و برســـێتی تەواو دەبـــێت!
مەسەلەی ئەندامبوونی ئۆکرایــــنا لە ناتۆ لە ڕۆژی یەکەمی جیابوونەوەی ئەم وڵاتەوە لە یەکێــتی سۆڤــییەت جێگەی مشتومڕ بووە و زیــاتر کۆشــشی ئەو هێزە ســیاسیانە بوون کە بەرژەوەندییــە ئابووری و ســیاسییەکانیــان هاوجووتە لەگەڵ خۆرئاوادا، بیرمان نەچــێت ساڵی ٢٠١٤ ئەوە هێــزە نازیــیە تازەکان بوون لەژێر ناوی یۆرۆمەیدان Euromaidan، شەقامی ســیاسی ئۆکرایــــنایان جوڵاند و یانکۆفیچی پرۆ روســیان لە دەسەڵات دوورخســتەوە، پاشـــان هەر ئەندامانی ئەم بزووتنەوە راســتە بوون حزبی سڤۆبودا Svoboda یانی حزبی ئازادی ئۆکرایــــنایان پێکهــینا و سیمبوڵە ســیاسیەکەیان ستيفن بانديرایە کە لە جەنگی جیهـــانی دووهەمدا لە دژی سۆڤــییەت چووە پاڵ نازییەکانەوە. ئەمانە لە ئێســـتادا بەشێکی باشی دەسەڵاتی ســیاسی ئۆکرایــــنایان لە دەســتدایە. لە پاش دەسەڵاتی ئەمانە و بەپێی بڕیارێکی پەرلەمان زمــانی ئۆکرایــــنی لە قوتابخانە سەرەتیــیەکاندا بووە زمانی فەرمی پەروەردە و خوێــندن. ئەمە لە کاتێــکدایە لە مێژووی کۆن و تازەی ئەو وڵاتەدا هەردوو زمان واتە ڕوسی و ئۆکرایــــنی هاوشێوەی یەك لەم وڵاتەدا کاریــان پێکراوە، لە پاڵ بوونی کەمایەتییــەکانی وەك هەنگاریی، پۆڵەندی، تەتــار و جولەکە کە بەشــێکن لە مێژووی ئەم وڵاتە. ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئۆکرایــــنا کە هەژموونی نازیــیە تازەکانی بەسەرەوەیە لە لایەن زۆرێك لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە وەك پێشــێل کردنێکی مافی کەمایەتییــەکان لێکدرایەوە.
راپەڕیــنی دونبـــاس لە پاش دەسەڵاتگرتنی ڕاســتی تووندڕەو لە کیــێڤ و گرتنی ناوچەی قرم لە لایەن ســوپای ڕوســیاوە، وەڵامی پوتیــــــن بوو بەو گۆرانکارییانە کە وەك هەڕەشــە لە لایەن کرێملیــنەوە پێنـــاسە کرا.
سەرەنجام شەڕ لە ئۆکرایـــنا ناکرێت وەك کێشمەکێشــێك لە نێـــوان "خۆرئاوای دیموکراسی" و پوتیــنی "دیکتاتۆردا" تەماشا بکرێت، بەڵکو جەنگــێکە لە نێوان دوو هێزی ئیپریالیســتی دژبەیەك کە لە هەوڵی دەسـەڵات و هەژموونی خۆیـــاندان!. ئەوە هەر بە تەنهــــا پوتیــن نیــیە کە شەرەنگــێزە و بێحورمەتی دەکات بەڵکو ئەوە حکومەتە ناسیونالیســتە بێتوانــاکەی کیێــــڤیشە کە توانای ســیاسەتێکی سەربەخۆی نیــیە و ناتوانێت ئۆکرایـــنایەکی هەمەڕەنگی یەکپارچەی سەربەخۆ بنیــات بنێــت و یارمەتی و بڕیارەکانی لە ناتۆوە بۆ دادەبەزێت!.
لایەنگریی لە هەر بەرەیــەیەکی ئەو جەنگە دەبێــتە خەتایەکی کوشــندە، لە حاڵەتی بردنەوەی هەر لە یەکێـــك لە لایەنەکانی جەنگەکە بە ئەگەری زۆرەوە دەبێـــتە پاکتـــاوکردنێکی ئیتنیکی و سەرکوتێکی هەمەلایەنەی ئەوی دی و ئەورپاش بەرەو بەربەرەیــیەتێکی زیـــاتر دەبـــــــــات.