نمـــــایشی ســـــیاسی "نوێــژەبارانە"

عومەری خەتات
  2021-12-15     375

ڕێکخراوێك بە ناوی "دەنگی خوێــندکارانی زانکۆی ســلێمانی"، بەیانێکیـــان بڵاوکردۆتەوە و تێـــیدا ئامادەکاری خۆیـــان پیشــان داوە بۆ ئەنجامدانی نوێـــژەبارانە، ڕۆژی ســێشەممە واتە ســبەینێ ١٤-١٢! لە کوێــش! لە تەنیشــت بەشی ناوخۆی کوڕان لە زانکۆی قلیــــــاســان!، لە بەیــانەکەدا بانگەوازی هەموو خوێـندکاران دەکەن بۆ پەیوەســت بوون بەو نوێــژەبارانەوە!

پێـــش ئەوەی بچمە ســەر ناوەڕۆکی ئەم نمایشــە ســیاسییە، پرســیارێك خۆی قوت دەکاتەوە! چۆن ڕێکخراوێك یان گروپێك جورئەتی ئەوە دەکات بە ناوی هەموو خوێــندکارانی زانکۆی ســلێمانییەوە بانگەوازێك بکات بۆ فەرزێکی ئاییـــنی؟ ئەم نەفەسە هەژموونیــیە لە کوێــیوە سەرچاوەی گرتووە؟ دەســەڵات تا چەند لە پشــتی ئەم گروپەوەیە یان چاوی لێ دادەخات!

زانکۆ، شوێـــنی خوێــندن و فێربوونە، بەڵام شوێنێکی زیندووی هەڵسوڕانی سیاسیشە وەك بەشێك یان مەیدانێكی کۆمەڵایەتی بۆ چالاکی سیاسی. نوێژکردنی بە کۆمەڵ وەك فەرز چالاکییەکی ئایینیە و ناکرێت لە ناو زانکۆدا ئەنجام بدرێت. نوێــژ لە شوێێنێکی تایبـــەت دەکرێت کە ناوی مزگەوتە نەك لەسەر جادە و شوێــنە فەرمییەکان. چۆن کەســێك بۆی نیــیە ئاهەنگ بەرێــتە ناو مزگەوت، ئاواش هیــچ کەس و لایەنێــك بۆی نیــیە نوێــژە بارانە و هەموو جۆرەکانی تری نوێــژ بهـــێنێتە زانکۆ و شوێــنە گشــتییەکان. ئەرکی سەرۆکایەتی زانکۆ و دەزگا بەرپرســەکانە کە ڕێگر بێت لە بەکارهێــنانی زانکۆ بۆ نمایشی ڕێکخراوەکانی ئیســلامی ســیاسی.

نوێــژەبارانە، یانی کاتێـــك کە ووشــکەساڵە و باران نابارێت، ئەوا کۆمەڵێك ئیماندار وەك فەرزێك هەڵدەســتن و دوو ڕکات نوێــژ دەکەن بۆ ئەوەی باران ببــارێت! ئەمە وەك ســوننەتێکی ئیلاهی و فەرزێكی ئاییـــنی سەیر دەکرێت. بەڵام خۆ ئەم ســرووتە سیمبوڵکیــیە تەنهـــا لە ناو موسڵماناندا نیــیە، بێجگە لە ئیسلام، لە لایەن هەنـدێك ئایــین و بیروباوەڕی ترەوە پیادە دەکرێت! هەندێکیان دەهۆڵ دەکوتن، هەندێکی تر خۆیان دەخەنە ناو بەرمیلە ئاوەوە و دەپاڕێنەوە، ســـەیرەکە ئەوەیە پەیڕەوانی ئاییــنی ئیســلام گاڵتــە بە سرووتی نوێژەبـــــارانەی ئایــــینەکانی تر دەکەن و پێیان وایە ئەوانە ئەحمەقن، ئەگەرچی سرووتەکان لە فۆرمدا جیاوازن بەڵام هەموویان خاوەنی یەك ناوەڕۆكن. لە ناو ئایــینی ئیسلامدا وەك تەقلیدێك مەلایەك هەڵدەســتێت بە ئاگادارکردنەوەی ئیمانداران بۆ ئەو کارە بەڵام ئێســتا ڕێکخراوەکانی ئیســلامی ســیاسی ئەو کارە دەکەن. جا ئەگەر باران باری، ئەوە بەرەکەتە و دەست دەکرێت بە دەســت ماچ کردن و خۆشی، بەڵام ئەگەر نەبــاری ئەوا قەوانە ســواوەکە ئامەدەیی هەیە، "بۆیە نابارێت چونکە کۆمەڵگەکەمان پڕیــەتی لە فەسـادیی، خوا چۆن دۆعای ئێمە قبوڵ دەکات!"

باشــە من پرســیارێکتان لێدەکەم: بۆچی تەنهـــا لە وەرزی پایــیز و زســتاندا کە ووشکە ساڵیــیە، نوێژەبارانە دەکەن؟ بۆچی لە هاویــندا کە گەرما هەموومانی پڕوکاندووە نایکەن؟ تۆ بڵیی هەموومان لە هاویــندا تاوانبار و گوناهکار بین وا باران نابارێت بەڵام زســتان تۆبەکەمان لێ قبوڵ دەکرێت؟؟ ئەی چۆنە وڵاتە کافرەکان "بە قەولی ئێــوە" چواروەرزە بارانی لێـــنابڕێت، تۆ بڵێی خوداوەند ئەوانی لە ئێــوە پێ ئیماندارتر بێت؟

فێڵێك کە ئیســـلامییەکان دەیکەن ئەوەیە کە ئێســتا لە ڕێی تەکنۆلۆژیـــای مۆدێرنی کەشناســییەوە دەزانن باران کەی دەبارێت، بۆیە پێشوەخت ئەوان خەڵکی بۆ ئامەدە دەکەن و دواتریش بە نرخی موعجیزەی ئیلاهی پێمــــان دەفرۆشــنەوە!

باران باریــن هیچ پەیوەندییەکی بە هیــچ خورافەیەکی ئاییــنیەوە نیــیە، کۆمەڵێك کارلێکی کیمیـــــایی و فیزیاییــە لە هەوادا ڕوو دەدات و دەبێــتە هۆی باران بارین. ئەگەر هەزار و چوارسەد ساڵ پێش ئێســتا خەڵکێك لە سەحرای عەرەبیــدا نەیانزانیــوە سوڕی ئــــاو و باران بارین چۆناهییە و ئاییــنەکان ئەم نەزانیــیەی خەڵکیـــان پێچاوە لە بەرگــێکی موقەدەسەوە، بەڵام ئەمڕۆ قوتــابییەکی قۆناغی سەرەتایی دەتوانێت سوڕی ئاووت بە وێــنەیەکی ســـادە بۆ ڕوون بکاتەوە.

باران نەباریــن نە پەیوەندی بە تووڕەی خوداوە هەیە و نە بە "ذنوب"ی خەڵکەوە، بەڵکو هۆکەی دەگەڕێتـــەوە بۆ تێکچوونی سروشــتی زەوی خۆی، لە هەندێ شوێـــن بارانبارین تا ئاســتی لافاوی گەورە دەڕوات و لە هەندێ شوێنی تریش یەك دڵۆپ باران نەبارێت. بەڵام شوکور بۆ زانســـت ئەمەش چارەسەری هەیە، ئێســـتا دەتوانرێت لە ڕێی هەندێ پرۆسەی کیمیــاوییەوە وەکو Cloud Seeding بە نمونە بارانی دەسکرد ببــارێنرێت.

ئیســلامییەکان بەم کارەیان پێی بزانن یان نا ئیهانەکی گەورەی خوداوەندی خۆیــان و ئایــینەکەشیان دەکەن، بەکارهێــنانی خودا لە هەموو کەیســێکی زانســتی و دیاردەیەکی سروشــتیدا لە ڕاســتیدا هێــنانە خوارەوەی شکۆی خودا و ئایــینێکە کە جەهل و نەزانیــن تەقدیس دەکات نەك خوداوەند!

نوێــژەبارانەی ســبەینێ، ئاکتێـــکی ســیاسی ئیســلامییەکانە بۆ خاوکردنەوەی تەوژمی خۆپیشـــاندان و ناڕەزایەتییەکان و بێ شك دەسەڵاتیش پێشــوازی لێــدەکات. ئەگەر باران نـــابارێت و وشـــکە ســاڵییــە، ئەوا ئەرکی دەســەڵاتە کە ئاو و بژێـــووی تێروتەسەل بۆ هاووڵاتیـــانی مسۆگەر بکات. ئەرکی دەســەڵاتە بەنداوەکان دروســت بکات، بگەڕێــت بە شوێن سەرچاوەکانی ئاو و ســیســتەمی ئاوی پاکژ بۆ خواردنەوە و بۆ کشــتوکاڵ دابیــن بکات.

"دەنگی خوێــندکارانی زانکۆی ســلێمانی" و ئیســـلامیەکان و ڕێکخراوەکانیان بەم کارەیــان سەدان جار دەیســەلمێــنن کە نەك هەر نامۆن بەم کۆمەڵگەیە، نەك هەر پەرە دەدەن بە فەرهەنگی دواکەوتووی لە ناو کۆمەڵگەدا، بەڵکو لە پاڵ دەسەڵاتدان و ئامرازێکی سەرکوتی مەعنەوی خەڵکی کوردســتانن

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×