کرمەکانی کوبــــا!
عومەری خەتات
2021-07-20   571
کۆتــایی هەفتــەی پێشــــوو زنجیرەیەك ناڕەزایەتی و تووڕەیی جەماوەریی شــارەکانی هاڤـــانا و ســانتیاگۆ و سان ئەنتۆنیۆ دی لویس بانیۆسی کوبای گرتەوە و بە ســەدان کەس ڕژانە ســەر شەقامەکان. هۆی ســەرەکی ئەم ناڕەزایەتیــانە، کەمی خواردەمەنی و دەرمان و کەرەســتە خاوەکانە کە دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە کاریبــیەی بە شــێوەیەکی ترســناك خراپ کردووە!. لە پاڵ ئەو هۆکارانەی ســەرەوەدا تەشــەنەســەندنی خێــرای ڤایرۆسی کرۆنــا خەریکە ســیستەمی تەندروســتی کوبا کە یەکێكە لە سیستەمە باشەکانی جیهـــان بەلادا دەخــات.
دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێـــر بەسەر دەستپێکردنی خۆپیشــاندانەکاندا، جۆ بایــدنی سەرۆکی ئەمریکا، ڕاگەیــاندنێکی بڵاوکردەوە و تێــیدا هاوپشتی خۆی و حکومەتەکەی لەگەڵ "خەباتی کوبیــەکاندا بۆ ئازادی" دەربڕی و دەوڵەتی کوبــای وەك "مۆڵگەی تیرۆریســتان" ناوبرد!.
هەڵبەتە داگیرکردنی کوبـــا و خســتنی سـیستەمە ســۆشیالیستییەکەی کاسترۆ نەك هەر خەوی باڵی ڕاستی کوبــیەکانی فلۆریــدایە بەڵکو ئومێــدێکی دێرینی دەســەڵاتە یەك لەدوا یەکەکانی ئەمریکاشە. ئەوەتا یەکســەر لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشــاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشــودا کەناڵێـــکی ڕاستڕەوی وەك MSNBC دەســتی کردە کەمپینێکی گەورەی مێدیایی و خۆپیشــاندانەکانی کوبای بە خۆپیشــاندانەکانی Solidarno ی کۆتایی هەشــتاکانی لە دژی دەسەڵاتە کۆمۆنیســـتیەکەی پۆڵەندا شوبهـــــاند.
کۆمارییەکان زیاتر لە دیموکراتەکان تینووی ئەوەن کە ئەکشنێکی سەربازی لە دژی کوبا ئەنجام بدرێت، یەکێك لەوانە سیناتۆری کۆماری "مارکۆ رۆبیـــۆ"یـە کە داوا لە سوپای کوبا دەکات لە رژێم هەڵگەڕێــتەوە، یەکێکی تر لەو سیناتۆرانە " ئەنتۆنی ساباتینی" داوا دەکات کە سەرکردەکانی کوبا بە پەتا هەڵبواسرێن. ســیناتۆر لیندسی گراهام کە ما وەیەك لە کوردســتان وەك دۆستی کورد دەناسرا لە تویتـــێکدا دەڵێــت: " مردن بۆ کۆمۆنیــزم لە کوبــا و لە هەر شوێنێکی تر لە جیهـــاندا"!. قایمقامی مەیامی کە ناوی "فرانسیس سوارێز"ـە و سەر بە "کرمەکانە" لەگەڵ کەنــاڵی فۆکس نیوزی ڕاستڕەودا داوا دەکات لە ســوپای ئەمریکی بۆردومانی کوبا بکات و ئەمەش وەك "واجبێکی ئینســانی" ناو لێهێـــنا، بۆ ئەمەش نموونەی چوونەناوەوەی سەربازیی بۆ عێـــراق و پەنەما و یوگوسلاڤیـــا هێــنایەوە کە ئەمریکیــیەکان وەك واجبێکی ئینســـانی و بۆ رزگاربوونی خەڵك پێیهەڵســاوون!.
ئەم ڕاگەیـــاندنەی قایمقامی مەیامی تازە نیــیە چونکە مەیــامی بە درێژایی مێژووی شۆڕشــی کوبا هەمیشــە شـــوێــنی هەموو ئەو کارانەیە کە لە دژی کوبــا ئەنجام دەدرێت. مەیـــامی مۆڵگەی هەموو ئەو سەرمایەدارە کوباییە سپی پێســتانەیە کە ســەر بە رژێمــە فاشیستەکەی پاتێســتا بوون و لەگەڵ یەکەمین پریشکەکانی شۆڕشــدا ناچارکران لەوێ ڕابکەن و رووبکەنە مەیامی. کاســترۆ لە شــەستەکاندا بە "Gusanos" واتە کرمەکان ناوی بردن! ئەمانە لە دوای شۆڕش کوبایان بەجێهێشـــت و ئەمریکییەکان وەك هێزێکی دژە شۆڕش بەرامبەر کوبا بەکاریهێـــنان و تا ئێســـتاش بەکار دەبرێن.
کێ بەرپرسی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کوبایــیەکانە؟
لێــرەدا بەشــێکی زۆر لە خەڵك وەڵامی نادروســت دەدەنەوە! پرۆپاگەندەی مێدیـای باوی ڕاســت لە ڕێــی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وێــنەی دۆزنـــانەوە بەرگێـــکی تەواو ســیاسی دەپۆشــنە ناڕەزایەتی و خۆپیشـــاندانەکان و پێمان پێـــدەڵێن کە کێشــەکانی کوبا و بەدبەدختی خەڵك لەو وڵاتە پەیوەندی هەیە بە کۆنترۆڵ کردنی بازاڕ لە لایەن دەوڵەت، نەبوونی بازاڕە ئازادەکان، نەبوونی دیموکراسی، سەرکوتی ســیاسی و نەبوونی پلورالیزمی پەرلەمانییە! ئەوان دەیانەوێت ســۆشیالیزمەکەی کوبا دادگایی بکەن. بەڵام کەم کەس باسی ئەو جەنگ و گەمارۆ ئابوورییــە دەکەن کە ئەمریکـــیەکان لە ســاڵی ١٩٦٠ەوە خســتوویانەتە ســەر کوبا و تا ئێســتا بە ١،٣ تریلیـــۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و کوبای هەمیشــە لە موحتاجیــدا هێشــتۆتەوە. ئەگەر لە زەمەنی جەنگی ســارددا، کوبا توانبێـــتی کەڵك لە بازرگانی لەگەڵ سۆڤیــیەت و بلۆکی خۆرهەڵاتدا وەربگرێت و کەمێك باری ســەرشانی سووکتر ببــێت ئەوا لەگەڵ کەوتنــی سۆڤییەت و بلکۆی خۆرهەڵات ئەو بازرگانیەشی لەدەست دا. ئەمریکیـــەکان نەك هەر ناهێـــڵن کۆمپانــیا ئەمریکییەکان ئاڵوگۆڕی ئابووری لەگەڵ کوبــا بکەن بەڵکو هەر لایەنێــك لە دنیــادا ئەم کارە بکات ئەوا دەکەوێــتە ژێر هەڕەشــەی ئەمریکاوە کە یان دەبــێت لەگەڵ ئێمە ئەو کارە بکەیت یان لە بازاڕی ئەمریکا دوورتان دەخەیـــنەوە.
ســیاسەتی ئەمریکیــەکان بە کۆمارخواز و دیموکراتەکانەوە لە سەرەتای شەســتەکانەوە بەرامبەر بە کوبـــا هەمیشــە ســیاسەتێکی دوژمناکارانە بووە، ئەوان پێـــیان وایە کە ســیاسەتی گەمارۆی ئابووری دەبــێتە هۆی بەرزبوونەوەی تووڕەیی لە ســیستەمەکەی کاسترۆ و لە کۆتاییدا شۆڕش بەرامبەر بە دەوڵەت. دوایت ئەیزنهـــاوەر، سی و چوارهەمین سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای شــەستەکاندا ســیاسەتی ئەمریکای بەرامبــەر کوبا بەم شێوەیە ڕاگەیــاند: " ..گەمارۆی ئابووری دەخەیــنە سەر کوبا و ئەمەش دەبێـــتە زیادکردنی فشــار بۆ سەر حکومەتەکەی کاسترۆ و سەرەئەنجام هەڵســانی خەڵك بەرامبەر بە حکومەت و دەرکردنی کاسترۆ" ئیزنهاوەر و دەسەڵاتدارانی ئەمریکا خەتای شۆڕش دەخەنە سەر کوبیــەکان کە چۆن هێشــتیان دەسەلاتێکی کۆمۆنیستی لەو وڵاتەدا سەرهەڵبدات! تووڕەیی ئەمریکیــەکان لە کۆمۆنیزم و لە کاسترۆ لەو ڕوەوەیە کە دەســەڵاتی پرۆئەمریکی پاتێســتایان وەلا نا کە کوبایان کردبووە و باخچەیەکی حەوانەوە بۆ سەرمایەدارە ئەمریکیــەکان و خەڵکی کوباشی لە نەخۆشی وهەژاریدا هێشــتبوەوە.
ئەوەی کە کوبـــا بە دەســت برســـێتی و نەخۆشی و نەبوونیــەوە دەناڵێنێت لە ڕاســتیدا دەســەڵاتە خەڵکییە سۆســیالیستیەکەی نیــیە بە مانای باو کە بەندە پێیوانیــیە کە ئەو دەسەڵاتە سۆشیالیستی بێت بەڵکو گەمارۆیەکی ئابووری زاڵمانایەی ئەمریکایە کە ٦٠ ســاڵە ئەو دوورگەیەی خندکاندووە و ناهێــــڵێت هیچ ئاڵوگۆڕێکی ئابووری لەگەڵ ئەو دوورگەیە ئەنجــام بدرێت. ئەگەر پێشتر دەوڵەتێکی وەك ڤەنزوێــــلا دەیتوانی کۆمەكی نەوت و گاز بکات بە کوبــا بەڵام ئێســتا ئەویش خۆی لە ژێر هەمان فشــاردایە کە کوباییەکان بە دەستــییەوە دەناڵێنن، تەنـــانەت ئەو کۆمەك و یارمەتیـــانانەی کە کوباییەکانی ئەمریکا دەیاننــارد بۆ کەسوکاریان، بە بڕیارێکی ترامپ ئەویش قەدەغەکرا.
ئەوەی کە دەســەڵاتدارانی ئەمریکا لەسەر زاری بایدنەوە خەمی خەڵکی کوبـــا دەخۆن بێجگە لە درۆیــەك هیچی تر نیــیە، ئەگەر ئەوان ڕاســت دەکەن با ئەو گەمارۆ ئابوورییە لەسەر کوبا لابەرن و رێگە بدەن خەڵکی کوبــا خۆیان چارەنووسی سیاسی خۆیان دیار بکەن! ئەگەر خەڵك لە دەســت سۆشــیالیزمەکەی کاسترۆ ناڕازین، بۆچی دەبــــێت بۆ ئەوە ســزای ئابووری بدرێن؟ ئەگەر لیبرالیزمی ڕاست پێیوایە کە سۆســیالیزم مردووە و لە گۆرنراوە، کەواتە گەمارۆکەتان لابەرن و بهێـــڵن خەڵك ڕێگەی ئازادیەکانی خۆی بەبێ فشـــاری ئێوە بدۆزێــــتەوە!
ئەوەی لە کوبـــا ڕوودەدات توورەیی خەڵکێکە کە بێزارە لە گەمارۆ و کەمی خواردن و پێـــداویستیەکانی تری ژیــانیان و لە خاڵێکدا ناچارن ئەو توورەییەی خۆیـــان خاڵی بکەنەوە، ئەوان داوای ڕوخانی دەوڵەت ناکەن وەك ئەوەی کە میدیـــای درۆزنی ڕاست و بۆرژوازی بانگەشەی بۆ دەکەن، ئاخر هەر پێش دوو ساڵ لە ٨٠٪ ی خەڵك دەنگیـــان دایەوە بە سۆســیالیزم لەو وڵاتەدا.
پێش چەند ساڵێك چەند هەزارێك لە کوبـــا هەڵهــاتن و ڕوویان کردە کەنارەکانی مەیـــامی، کەناڵی سی، ئێن، ئێن بە پەرۆشــەوە چووە ناویان و پرســیاری هۆی هەڵاتنەکەیانی لێکردن، هیــچ کەســێك لەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا باسی ئەوەی نەکرد کە لە دەســت "نەبوونی دیموکراسی" و سەرکووت ڕایانکردووە، بەڵکو هەموو ووتیــان کە ئێمە لە دەســت دۆخێکی ئابووری ســەخت ڕامانکردووە و هۆکەشی گەمارۆکەی ئەمریکایە نەك دابەشکردنی ناعادیلانەی سەروەت لە کوبادا!.
نمـــوونەی کوبا، نموونەی دەســەڵاتێکە لە خوارەوە، ســیاسەت بە هەموو ڕەهەندەکانیــەوە لەوێ لە ژێــرەوە پیــادە دەکرێت، هیچ کەمینەیەك ناتوانێت خاوەنی ســەروەت بێت و زۆریــنەش لە برســێتیدا بناڵێنن، لەوێ سەرەڕای ئابوورییەکی گەمارۆدراوویی شەست ساڵە بەڵام هیچ کەس بێ خانوو نیــیە، هیچ کەس بێ زەماناتی تەندروستی و پزیشکی نیــیە، دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان بۆ هەموان بەردەســتە، خوێــندن لە هەموو پلەکانیــدا خۆڕاییە، لەوێ ئەنجومەنەکان لە خوارەوە بۆ ســەرەوە دەســەڵاتیــان هەیە، هەموو ئەم دەســـتکەوتـانە لە ئێســـتای پەیوەندیەکانی سەرمایە لە دنیـــادا بە بوونی ئەو گەمارۆ شەست ساڵیەشەوە کە هەیە وەك خەو دێــتە پێش چاو.
لابردنی گەمارۆی ئابووری لەســەر کوبا، خواســتێکی هەر ئینســـانێکە کە دڵی بۆ ئازادی و عەدالەت لێدەدا......... بــژی کوبـــا!