ئهولییهتی ترامپ دوای داعش
حەسەن هەندرێنی
2019-08-16   942
(ئایا داعش كۆتایی هات؟)
له‌كۆتا رۆژه‌كانی پارساڵدا په‌یوه‌ندیێكی ته‌له‌فۆنی نێوان ترامپ‌و ئه‌ردۆغان، گه‌وره‌ترین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، كاتێك ترامپ له تویتێكدا گوتی سه‌ربازه‌كانمان له‌سوریا دهكشێنینهوهو جێگه‌یان به‌هێزی دیكه پڕدهكهینهوه، كه زیاتر له‌م كاته‌دا مه‌به‌ستی هێزه‌كانی توركیابوو!. به‌ڵام خۆ تویته‌كانی ترامپیش وه‌ك قسه‌كانی ئه‌ردۆغانییان لێهاتووه، ئه‌وه‌نده زۆر‌و دژبه‌یه‌كن، قابیلی گۆڕانكاریی‌و ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌شیان لێده‌كرێ، هه‌روه‌ك وامان بینی كه نه‌ك هێزه‌كان نه‌كشانه‌وه، به‌ڵكو چه‌ند راوێژكاری دیكه‌یش زیادكران به‌تایبه‌ت بۆناوخاكی عێراق‌و پرسیاری رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق بووه پرسیاریش لای هه‌ندێك په‌رله‌مانتار!.
ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش له تویتو بنه‌ماكانی بیركردنه‌وه‌و نیازه‌كانی ترامپ دوای كاردانه‌وه به‌هێزه‌كان هات، چ كاردانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسای هاوپه‌یمان بۆ شه‌ڕی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا، چ كاردانه‌وه‌كانی جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئهوكاتو برێت ماكگۆرگ نوێنه‌ری سهرۆكو چه‌ند سیناتۆرێك. كه هه‌ڵوێستی وه‌زیری به‌رگری ته‌نها دوای یه‌ك رۆژ له تویته‌كه‌ی ترامپ هاتو ئازایانه له‌نامه‌ی ده‌ست لهكاركێشانهوهكهییدا پێی گوت: جیاوازییمان هه‌یه له ره‌سمی سیاسه‌تدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ترامپ‌و ئه‌و ئه‌توانێ كه‌سێكی دیكه دابنێی كه راكانی بگونجێ له‌گه‌ڵ راكانی خۆیدا. دوای ئه‌ویش ماكگۆرك وازی له‌پۆسته‌كه‌ی هێنا.
هه‌ریه‌ك له‌مانه پێیان وابوو ئه‌م تویتانه خزمه‌ت به‌و به‌ره‌یه ناكه‌ن كه ئه‌وان خۆیان له‌ناودا ده‌بیننه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و قسانه ئه‌كه‌ونه خزمه‌ت هه‌ڵسانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش به‌گوڕو تینی تره‌وه، چونكه ئه‌وان له مهیدانهكهدابوونو له حساباتی دوای ئه‌م تویته ده‌ترسان، هه‌روه‌ك رۆژ به‌ڕۆژ ئه‌نجامه‌كانی ده‌بینین، داعش هه‌ستاوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا قسه‌كانی ترامپ له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرت كه داعش كۆتایی هات له سوریا‌و عێراق.
وا ئێستا دوای ساڵێك له‌ده‌ربڕینی راكانییان ئه‌م راستییه خۆی دهردهخاتو وه‌ك واقیعێك داعش لهسوریاو عێراق خۆیان رێكخستۆته‌وه‌و جارێكی دیكه ده‌یانه‌وێ بهههڕهشهكانیان خاكی له‌ده‌ستدراو بهدهستبێننهوه، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینین ئه‌مریكا خه‌مساردانه كار له‌سه‌ر ئه‌م مهلهفهدهكاتو له ئه‌وله‌وییه‌تی مه‌له‌فه‌كانی خۆی دهریهێناوهو زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئێرانه‌و ئێرانی خستۆته ئه‌وله‌وییه‌تی به‌رنامه‌ی كاری خۆی‌و ته‌واوی ناوچه‌كه به وڵاته زلهێزه‌كانیشی پێوه سه‌رقاڵكردووه.
راسته تواناكانی ئه‌مریكا له‌ڕووی سیاسی‌و ئابووری‌و دیبلۆماسییه‌وه نادیدهناگیرێن، به‌ڵام بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك كه بیه‌وێ بینێت پێویستی به هاوپهیمانو هێزو پاڵپشتی هه‌یه، وه‌ك چۆن له‌دوای جه‌نگی كه‌نداو، له‌لایه‌ك به‌هێزترین پاڵشتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاده بۆ كوێت ده‌سته‌به‌ركردو له‌لاكه‌ی تریشه‌وه به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانان پایه‌كانی خۆی باشتر له‌ناوچه‌كه داڕشتن. هه‌روه‌ها له‌كۆتاییهێنان به به‌عسیش تواناكانی له‌سه‌رووی چاوهڕوانییدابوون، به‌ڵام ئه‌مریكای سه‌رده‌می ترامپ به‌هۆی كۆتایی نه‌هێنان بهیارییهكانو حهسمنهكردنی كێشه‌كان متمانه‌ی وه‌ك جاران نه‌ماوه‌و ئه‌و پاڵپشتییه دهولییهی بۆ كۆنابێته‌وه تا هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵییدا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن گه‌لانی ناوچه‌كه‌شه‌وه ئه‌م جێ چاوه‌ی جارانی نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ده‌داته ده‌ست قه‌ده‌ری گه‌لانی ناوچه‌كه، كه لانی كه‌م له‌ناوچه‌كه‌ماندا ئه‌م كێشانه بوونیان هه‌یه:
بهلادانهخستنی ته‌واوی كێشه‌كانی سوریا‌و هێشتنه‌وه‌ی له‌دۆخێكی نائارمو ناسه‌قامگیرو په‌رته‌وازه‌بوونی ته‌واوی گه‌لی سوریا لێكتر، به‌وه‌ی هه‌ندێك له‌سه‌ر خاكنو هه‌ندێك ئاواره‌و په‌ڕاگه‌نده‌ن ... هێشتنه‌وه‌ی دۆخی سوریا وه‌ك برینێكی ده‌مكراوه، بێگومان هه‌موو ده‌م ئاماده‌باشه بۆ هێڕشی میكرۆب‌و ڤایرۆسی كوشنده.
پاڵپشتی نه‌رم بۆ داخوازییه‌كانی كوردانی رۆژاوا، كه نه‌دیاره وه‌ك هاوپه‌یمانی راستهقینهبنو نه وه‌ك نه‌یاریش ته‌واو پشتگوێ‌یان بخات‌و پاڵپشتیێكی تۆكمه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ریان بكات.
پشتنهكردن له داخوازی توركه‌كان به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی رۆژ، كه ئه‌ردۆغان هێناویه‌ته پێشه‌وه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ی ئارام‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییهكانو نیشتهجێكردنییانه له‌م پشتێنه ئه‌منییه، كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ستراتیژی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئایندهی رۆژاوای كوردستان دروست ده‌كات.
سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌كی تازه له‌كه‌نداو و بیانووگرتن بهراڕهوی ئاویی كه ئێران له‌به‌شی باكورییدا خۆی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارو خاوه‌ندار ئه‌زانێ، به‌تایبه‌ت پرسی گه‌رووی هورمز، كه ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێ به‌ته‌واوی ده‌ست بنێته گه‌رووی ئێران له‌ڕێی ئه‌م گه‌رووه‌وه... وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیش بێنێته ناو گه‌مه‌كه.
نه‌شه‌ڕ نه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم‌و پرسه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی دیكه‌شه‌وه.
هێنانه ژێر ركێفی وڵاتانی كه‌نداو بۆ خواسته‌كانی ئیسرائیل. واتا ئاشتی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل بهماركهی ئیسرائیلی.
ترسان له‌هه‌ژموونی ئێران له (عێراق‌و یهمهنو لوبنان‌و سوریا) به‌سه‌ر بڕیار‌و كرداره‌كانی ئه‌مریكاوه دیاره.
ئه‌مانه به‌شێكن له‌و كێشه‌و ململانیێانهی ناوچه‌كه پێیه‌وه گرفتاره، ئه‌مریكاش بۆته میحوه‌ر له‌كێشه‌كاندا، كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئه‌وا ئه‌توانێ زۆربه‌یان بهلادابخات.