كۆرۆنا چەمك‌و بۆچونەكانی گۆڕی‌و ئەوەی كە لەمەحاڵ دەچو كردییە واقع

د. عه‌لی قەرەداغی
  2020-04-14     620
تۆ بڕوا بكەیت یان نا......
كۆرۆنا چەمك و بۆچوونەكانی گۆڕی و ئەوەی كە لە مەحاڵ دەچوو كردییە واقیع.
لەگەڵم وەرە با پێكەوە بڕوانینە ئەوەی كە بەڕێوەیەو دێتەپێش ئیتر بڕوا بكەیت یا نا ئەوە راستییەكەیە.

گومانی تێدانیە كە قودرەت و توانایەكی حەكیمانە نەخشەی مەشخەڵ و دیاردەكانی ژیان دەكێشێ‌، لەوانەیە زۆر كەس هەبن لە دیمەنەكەو لە هاوكێشە ئاڵۆزەكانی تێنەگەن، بەدڵنیایی كە لە ناوجەرگەی تاقیكردنەوەو كارەساتەكان و چەرمەسەرییەكانەوە بەخشش و خۆشنودیی و بەزەیی لەدایك دەبێت، لە مردن ژیان بەرپا دەبێت، لەمەسەلە دژ بەیەكەكانیشدا بەهەمانشێوە ئەو حیكمەتە دەردەكەوێ‌ كە جگە لە ژیرمەندەكان كەسیتر لێی تێناگات، رەحمەتی خوای گەورە لە مامۆستای شەهید سەیید قوتب بێت كە لە نامەیەكیدا بەناوی دڵخۆشییەكانی رۆح دەڵێت: (خۆر هەڵدێت و ئاوا دەبێت، زەویش بەدەوریدا دەسوڕێتەوە، لەو رووداوەوە ژیان لێرەو لەوێ‌ بەرپا دەبێت.. هەموو شتێك زیندووەو لە گەشەدایە، گەشە لە ژمارەو لە جۆردا، گەشە لە چەندێتی و چۆنێتیدا.. جا ئەگەر مردن لەباریدا بوایە شتێكی بهێنایەتە كایە ئەوا درێژەدان بە ژیان دەوەستا!.. بەڵام ئاشكرایە كە مردن لەچاو ژیانی بەخشەر و بەروەپێشچوو و ئاوەدانییەوە... هێزێكی كەم و بەرتەسكە!). مرۆڤیش پەلەیەتی لەوەی چۆن بێت راڤەی رووداوەكە بكات، كە وەك خراپەیەك دێتە پێشچاوی ئەمەش لەكاتێكدا كە هەموو تاقیكردنەوەیەك بەخشش و خەڵاتێكی گەورەی تێدایە...

كێ‌ بڕوای دەكرد ئەگەر پێش چەند مانگێك بمانوتایە كە سوپاو سەربازانی دەوڵەتە زلهێزەكان لەجیاتی ئەوە بێن لەدوای گردبوونەوە و ئاڵەنگاری هەر بینراو و نەبینراوێك لە هەڵپەدابن بەدوای یەكدا و دابارێن بەسەر خەڵاتی سەركەوتندا كەچی وا ئەمڕۆ دەیانبینین لە ترسی مردنێكی تاڵ بە ڤایرۆسێك... بەدوای یەكدا هەڵەداوان لە پرژو بڵاوبوونەوەدان.
كێ‌ بڕوای دەكرد سەرۆكی بەهێزترین دەوڵەتی سەربازی و سیاسی و ئابووری لەبەردەم ڤایرۆسێكی نەبینراودا دەستەوسان بێت.

كێ‌ بڕوای دەكرد كە رۆژێك دێت كۆچی نایاسایی پێچەوانە دەبێتەوە، ئا ئەوەتا ئیسپانیا كە پێشتر دەیناڵاندو سكاڵای دەكرد بەدەست گرفتی كۆچی كۆچبەرانی نایاساییەوە كەچی ئەمڕۆ لە ترسی كۆرۆنا كەشتییە نایاساییەكانی كە كۆچبەرانی ئیسپانیان هەڵگرتووە بەرەو مەغریب رەوانە دەكات....

كێ‌ بڕوای دەكرد گەر پێی بوترایە دەرمانی دەردت لە ماڵەكەی خۆتدایە و لە دەرمانخانەدا نیە، چارەسەرەكە بریتیە لەقەڵغانی بەرگری سروشتیی نەك لە شلەییەكی كیمیاوی بكرێتە جەستەی نەخۆش.

كێ‌ بڕوای دەكرد رۆژێ‌ دێت كە بانگی نەمر و هەمیشەیی (الله أكبر أشهد أن لا إلە إلا الله...) لەئەوروپادا لەدوای قەدەغەكردنێكی درێژخایەن ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە لەبەرانبەرەوە مزگەوتەكانی خۆرئاوا هەماهەنگی دەنگ و هاواری زوڵاڵی مزگەوتەكانی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەكان دەكەن...

كێ‌ بڕوای دەكرد كەعبەی پیرۆز و مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەرگایان دادەخرێ‌ ئەمە لەكاتێكدا كە دەرگاو بۆشایی هەمووی جیهان واڵایە بۆ بەرزكردنەوەی ناوی خواو و پێغەمبەرەكەی...

كێ‌ بڕوای دەكرد رۆژێ‌ دێت باسی چاكەی رێنماییەكانی پێغەمبەری خوا موحەممەد (صلی الله علیە وسلم) لەسەر لاپەڕەكانی بەهێزترین و گرنگترین و مەترسیدارترین رۆژنامەكانی جیهاندا بكرێت... پەڕاوەكەی خوای گەورە لە شوێنەكانی وانەوتنەوە لە كۆشكی سپیدا بخوێنرێتەوە...

كێ‌ بڕوای دەكرد رۆژێكی وەك ئەمڕۆ دێت وڵاتێكی وەك مەكسیك پێدابگرێ‌ لەسەر دابڕان و رێگیریكردن لە هەر كۆچبەرێك كە بیەوێت لە ئەمەریكاوە بێتە ناو مەكسیك ئەمەش لەدوای ئەوە كە پێشتر ئەمەریكا داوای ئەوەی دەكرد كە دیوارێكی لێكجیاكەرەوە بەرزبكاتەوەو هەرجۆرە هەوڵێكی دزەكردنی مرۆڤ لە مەكسیكەوە بۆ ئەمەریكا قەدەغە بكات.

پێش مانگێك كێ‌ بڕوای دەكرد ئەو باڵندانەی كە لە قەفەسدا دادەنران و بەند دەكران وا ئێستە ئازادن و بەپێچەوانەوە ئەو مرۆڤانەی كە رێگیریان لە فڕینی باڵندەكان دەكرد خۆیان توندی ماڵەكان بوون...

كێ‌ بڕوای دەكرد سەرۆك وەزیرانی پێشووی صۆماڵ وڵاتی خۆی جێدەهێڵێ‌ و دەڕوات تا لە بەریتانیا نیشتەجێ‌ ببێ‌ و لەوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەستبدات كەچی لە بەرانبەرەوە ئەو شاندە ئیتالییە كە بەسەردانی فەرمی لە صۆماڵ بوو لەدوای تەواوبوونی ماوەی سەردانەكەی داوا دەكات ماوەی سەردانەكەی بۆ درێژبكرێتەوە و لە صۆماڵ بمێنێتەوە.

كێ‌ بڕوای دەكرد شەقامەكانی شارە گەورەكانی ئەوروپا لە هاتووچۆكاران و گەشتیاران چۆڵدەبن و مراوی و رێوی لەجێگایاندا بەو شەقامانەدا دەسوڕێنەوە...

كێ‌ بڕوای دەكرد پزیشكەكان دەمرن و ئەو نەخۆشەی پزیشكەكە چارەسەری بۆ دەكرد دەمێنێ‌ و پزیشكەكە خۆی دەمرێ‌...

پەندو عیبرەت لە رووداو و مەسەلەكان لە كۆتایی و سەرئەنجامدایە نەك لە وێنەی رواڵەتییاندا، كەواتە پەلەمەكەن و خێرا حوكم مەدەن بەسەر مەسەلەیەكدا پێش كۆتاییهاتنی، بە بیر خۆتان بێننەوە بیلالی حەبەشی كە چەكمە و قاچی بێباوەڕان بەسەریەوە بوون كەچی دواتر بەرزدەبێتەوەو لە سەربانی كەعبەی پیرۆز بانگدەدات و قاچەكانی دەخاتە سەر سەری ئەو كەسەی كە ئازارو ئەشكەنجەی دەدا...

كێ‌ بڕوای دەكرد پێغەمبەری رێزدار (صلی الله علیە وسلم) بە تەنهاو بێكەس لە تاریكیی شەودا كە مەككەی جێهێشت دواتر بە رۆژی رۆشنا بەیاوەری دە هەزار هاوەڵ و جەنگاوەری رزگاركەرەوە دەگەڕێتەوە ناو مەككە.

بەدڵنیایی خوای گەورە هەر فەرمانی خۆی جێبەجێ‌ و پایەدار دەكات، لەئایندەدا ئەم سەردەمەمان دەگۆڕێ‌ بەسەردەمێكی چاكترو جوانتر، باش گومانبردن بەخوای گەورە بەشێكە لەجوان بەندایەتیكردن و پەرستنی خوای گەورە، چونكە بەدڵنیایی كە لەدوای هەر سەختی و تەنگانەیەك دەرووی خێر واڵایە.

ئەی پەروەردگارمان، ئەی ئەو زاتە كە دڵەكان بەو بارەدا دەخەیت كە خۆت دەتەوێت دڵی ئێمەش دامەزراوبكە لەسەر هەق و راستی و پەنات پێدەگرین لەخراپی سەرئەنجام، عاقیبەتمان بەخێر بگێڕە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×