کۆرۆنا جه‌نگی ئابوری زلێهزه‌کان یان بێده‌سه‌ڵاتی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی؟

د. نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د
  2020-04-05     799
      له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌که‌ له‌ شاری وه‌هانی وڵاتی چین، ده‌یان چیرۆکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌که‌وه‌ له‌  تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ بگاته‌وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژئاوا، باوترین سینارێو له‌مه‌ڕچۆنێتی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌وه ئه‌وه‌بوو که‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ لێدان له‌ئابوری چین و ملکه‌چکردنی له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ سیخوڕیه‌کانی خۆیه‌وه ڤایرۆسه‌که‌ی بڵاوک  ردوه‌ته‌وه‌، ئه‌م سینارێۆش زیاتر له‌سه‌ربنه‌مای پێشینه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ ئابوریه‌ی نێوان چین و ئه‌مه‌ریکا له‌کۆتامانگه‌کانی ساڵی رابردودا رویدا، زیاترله‌سه‌ربنه‌مای هه‌ڕه‌شه‌کانی دۆناڵد ترمپی سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی  ئه‌مه‌ریکا، که‌ده‌یگوت وڵاتی چین باجی ئه‌م جه‌نگه‌له‌داهاتودا ده‌دات، ئه‌وه‌ی که‌زیاتر ئه‌م سینارێۆی به‌هێزئه‌کرد، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌بوو له‌ و وڵاتانه‌ی که‌ زیاتر نه‌یارو دژی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکان، بۆنمونه‌ ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیتالیا له‌ئه‌وروپا، به‌ڵام دوای ته‌شه‌نه‌کردنو بڵاوبونه‌وی له‌ وڵاتانی تری ئه‌ورپاو گه‌شتنی کرۆنا به‌ ئه‌مه‌ریکا و توشبونی ژماره‌یه‌که‌ ئێجگارزۆر له‌ خه‌ڵک له‌ خودی ئه‌مه‌ریکادا،ئه‌م سینارێۆی پوچه‌ڵکرده‌وه‌وسینارێۆێکی پێچه‌وانه‌ هاته‌به‌ر باسکرندن، به‌پێی ئه‌م سینارێۆش    وڵاتی چین جه‌نگی ئابوری له‌ دژی جیهان به‌گشتی ووڵاتانی نه‌وت به‌رهه‌مهێنه‌رو ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپای به‌رپاکردوه‌، ئه‌م سیناریۆش پشت به‌ دوو فاکته‌ر ده‌به‌ستێت: یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ چین ده‌یه‌وێت کۆمپانیا گه‌وره‌ جیهانیه‌نکان به‌تایبه‌تی کۆمپانیا ئه‌وروپی ئه‌مه‌ریکیه‌کان که‌ خاوه‌ندارێتی زیاتر له‌سه‌دا په‌نجای پشه‌که‌کانی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی وڵاتی چینن خۆماڵی بکات، ئه‌م سیناریۆش تاراده‌یه‌ک پشتڕاستکراوه‌ته‌و،چونکه‌ دوای ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسه‌که‌ له‌ چین ژماره‌یه‌که‌ زۆر له‌وکۆمپانیا بیانیانه‌ی له‌ وڵاتی چین خاوه‌ن پشکبون، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی بۆرسه‌ی جیهانیه‌وه‌ پشکه‌کانیان به‌نرخێکی هه‌رزانترفرۆشته‌وه‌ به‌وڵاتی چین
فاکته‌ری دووم: وڵاتی چین گه‌وره‌ترین کریاری نه‌وته‌ له‌ جیهاندا،بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردودا دابه‌زینی له‌وشێوه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌ وڵاتی چین جه‌نگی ئابوری له‌ دژی جیهان به‌گشتی ووڵاتانی نه‌وت به‌رهه‌مهێنه‌رو ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپای به‌رپاکردوه‌، ئه‌م سیناریۆش پشت به‌ دوو فاکته‌ر ده‌به‌ستێت: یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ چین ده‌یه‌وێت کۆمپانیا گه‌وره‌ جیهانیه‌نکان به‌تایبه‌تی کۆمپانیا ئه‌وروپی ئه‌مه‌ریکیه‌کان که‌ خاوه‌ندارێتی زیاتر له‌سه‌دا په‌نجای پشه‌که‌کانی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی وڵاتی چینن خۆماڵی بکات، ئه‌م سیناریۆش تاراده‌یه‌ک پشتڕاستکراوه‌ته‌و،چونکه‌ دوای ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسه‌که‌ له‌ چین ژماره‌یه‌که‌ زۆر له‌وکۆمپانیا بیانیانه‌ی له‌ وڵاتی چین خاوه‌ن پشکبون، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی بۆرسه‌ی جیهانیه‌وه‌ پشکه‌کانیان به‌نرخێکی هه‌رزانترفرۆشته‌وه‌ به‌وڵاتی چین.
فاکته‌ری دووم: وڵاتی چین گه‌وره‌ترین کریاری نه‌وته‌ له‌ جیهاندا،بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردودا دابه‌زینی له‌وشێوه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌، فاکته‌رێکی تر که‌تاڕاده‌یه‌ک ئه‌م سیناریۆچینیه‌ به‌هێز ده‌کات ئه‌وه‌یه‌، گیرۆده‌بوونو بێده‌سه‌ ڵاتی وڵاتانی ئه‌ورپاو ئه‌مه‌ریکایه‌ له‌به‌رامبه‌ر کرۆناداو گه‌رم بوونی بازاڕی چینه‌ بۆ هه‌نارده‌کردنی ئامێری پزیشکی و ماسک و مه‌وادی ته‌عقیم.
  گریمان هه‌مووئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌روه‌ باسماکرد دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌و هیچ به‌ڵگه‌و بنه‌مایه‌ک نیه‌ بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌یان، به‌ڵام لێردا پرسیارێک دێته‌ئاراوه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان له‌خۆمانمان کردبێت، پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئایا پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیبه‌گشتی و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا به‌تایبه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ لاوازه‌ نه‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵایه‌دا زاڵبێت؟ یان ئه‌مه‌ جه‌نگێکی نوێیه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ دیمۆگرافیای ئابووری جیهان بگۆڕن وکۆتایی کاپیتالیزم بهێنن؟.
   بۆچونی خۆم لێردا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا ته‌واوی پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤایه‌تی له‌ پیشه‌سازی و چه‌ک چوونه‌ بۆشای ئاسمان وپزیشکی و ده‌یان پێشکه‌وتنی تر بوون به‌ جێگه‌ی پریسارو گومان.
له‌ کۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ هه‌رچی ڕووبدات و هه‌رچۆنێکیش بێت، ڕووداوه‌کان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ سه‌رده‌می دوای کرۆنا سه‌رده‌می پۆست کاپیتالیزم ده‌بێت کۆمه‌ڵێک هێزی ئابووری نوێ له‌جیهاندا ده‌رده‌که‌ون، سیسته‌می حکومڕانی وڵاتان زیاتر پرۆلیتاریه‌تی ده‌بن و جیهانگیری یان گڵۆبالیزه‌یشن کاریگه‌ری سه‌رده‌می پێش کۆرۆنای نامێنێت. 
 
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×