لای ئەردۆگان هەمو کورد دوژمنە، بێ جیاوازی!
ئەگەر
راست بێ: "سپای داگیرکەر و
میتی تورکی بۆیە لێرەن، چونکە پەکەکە هەیە!"، ئەی سپای تورک و
میتی تورکی بە چ بەهانەیەک ئەو هەمو تاوانانە دەرهەق خەڵک و ژینگەی ٣ پارچەی
کوردستان ئەکەن؟ ئەگەر ئەردۆگان و شوێنکەوتوانی هەمو کورد بە بێ جیاوازی، بە
نۆکەرەکانیشیانەوە، بە دوژمن نە زانن:
ئەردۆگان لە کۆتایی ٢٠١٥ و چەن مانگێکی ٢٠١٦ دا قەدەغەی هاتن و چونی خستە سەر: سلۆپی، ناوچەی سوری ئامەد، جزیرە، شەڕناخ و ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ. سپا دڕندەکەی تورک لە ئەرز و ئاسمانەوە بەر بوە گیانی دانیشتوانی ئەو شارانە و هەزاران هاووڵاتی سڤیلی لێ شەهید و بریندار کردن. لە ترسا دەیان هەزار ماڵ ئاوارە بون و شارەکانیان بە جێ هێشت. لە جزیرە بە تەنیا لە ژێرزەمینێکا نزیکەی ٤٠ هاووڵاتی سڤیلی سوتاند. لە شڕناخیش ٧ گەڕەکی لەسەر نەخشەی شارەکە سڕییەوە و تێکڕا هەزاران خانوی هاووڵاتیانی لەو شارانەدا کاول و وێران کرد یان بە کەڵکی ژیانی نە هێشتن.
ئەوانە
هەمویان پەکەکە بون؟
ئەردۆگان بۆ دژایەتیکردنی مێژوی کورد، بەنداوی ئەلیسۆی دروستکرد بۆ ئەوەی شوێنەواری هەزاران ساڵەی حەسەنکێف بکا بە ژێر ئاوەوە و بەشێک لە مێژوی دێرینی کورد لەناو بەرێ و بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکوردستانییەکانی ئامەد، ئادیامان، ئورفە، ماردین، سێرت و غازی عەنتاب، پەرتەوازە و ئاوارە و دەربەدەر بکا.
ئاخۆ شوێنەواری حەسەنکێف و دانیشتوانی ئەو ناوچانە
هەمویان پەکەکە بون؟
لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩ ـی شارەوانییەکانی تورکیا دا، کوردەکان ٦٥ شارەوانی کوردستانی باکوریان بردەوە. ئەردۆگانی فاشست هەتا ئێستا ٤٩ سەرۆک شارەوانیی، بە دیمۆکراتی هەڵبژێردراوی لابردوە و بە "قەیوم" پیاوەکانی خۆی کردوە بە سەرۆکی ئەو شارەوانییانە. پرۆسەکەش نەوەستاوە، بەردەوامە بۆ لابردنی ئەوانی تریش.
ئاخۆ ئەو هەمو سەرۆک شارەوانییانە و ئەو خەڵکانەی
هەڵیان بژاردون، هەمویان پەکەکەن؟
سپای داگیرکەری تورکیا لە کوردستانی باکور کەوتۆتە تێکدانی ژینگە و بڕینەوەی دارستانەکانی شاخی جودی و رۆژانە ٤٠٠ تەن داری بڕاوی کوردستان ئە نێرێتە ناو بازاڕەکانی تورکیا بۆ فرۆشتن/ (1).
ئاخۆ
ژێنگە و دار و دارستانەکانی کوردستانی باکور پەکەکەن؟
سپای داگیرکەری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لە کوردستانی باشور وەکو سون و کوللە بەربوەتە گیانی دارستانە سروشتییەکان و رۆژانە ٤٥٠ تەن داری بڕاوەی دارستانی شاخەکانی بادینان ئەنێرن بۆ بازاڕەکانی تورکیا بۆ فرۆشتن/ (2).
ئاخۆ
ژینگە و دار و دارستانەکانی کوردستانی باشور پەکەکەن؟
سپای داگیرکەری تورک و جاشەکانی، لە سەرەتای ٢٠١٨ ەوە کەوتونەتە بڕینەوە و داگیرکردنی باخەکانی زەیتون لە شاری عەفرینی کوردستانی رۆژاوا. عەفرین بە ناوبانگە بە زەیتون. پێش داگیرکردنی لە لایەن سپای داگیرکەری تورک و جاشەکانیەوە، عەفرین خاوەنی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن داری زەیتون بو. لەو شارە زیاتر لە ٣٠٠ کارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون هەبو.
لە
دوای داگیرکردنیەوە، سپای تورک و جاشەکانی کەوتونەتە گیانی کارگەکان و
دارستانەکانی زەیتون: زیاتر لە نیوەی
کارگەکانیان وێران کردوە، دارزەیتونەکانیش ئە بڕنەوە و ئەیان کەن بە خەڵوز یان
بە رەگەوە ئەیان گوێزنەوە بۆ دیوی تورکیا. بەرهەمی باقیی
دارەکان، چ بە زەیتونی یان بە زەیتی، بە قاچاخ ئاودیوی بازاڕەکانی تورکیا ئەکەن و
جوتیارانی ناوچەکە بێبەری ئەکەن لە رەنجی عومریان/ (3).
ئاخۆ
جوتیاران و کارگەکان و دارزەیتونەکانی عەفرین پەکەکەن؟
رژێمی دژە مرۆڤی تورکیا، چەندین مانگە ئاوی روباری فوراتی گرتۆتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستانی رۆژاوا تینو و بێ کارەبا بکا و مەزراکانیان وشک ببن و نان و ئاویان نە مێنێ بۆ ژیان و ناچار بە تەسلیمبونیان بکا. رژێمێک تۆسقاڵێک دین و ویژدانی هەبێ، پەنا بۆ تاوانی ئاوا نا مرۆڤانە ئەبا؟/ (4).
ئاخۆ
خەڵکی کوردستانی رۆژاوا هەمویان پەکەکەن؟
لە دوای ریفراندۆمە شومەکەوە، یەکێک لە وەزیرەکانی رژێمەکەی ئەردۆگان وتی: "دەوڵەتی کوردستان لە ئەفریقاش دروست ببێ، تا نەی روخێنین وازی لێ ناهێنین".
ئاخۆ
پەکەکە ریفراندۆمی کرد یان پارتی؟
بەرامبەر ئەو هەمو
تاوانانەی تورکیا، پارتی و بنەماڵەی بەرزانی، نەک بچوکترین پرۆتستۆ دەر نا بڕن،
بەڵکو یان راستەوخۆ هاوکارین یاخود تاوانەکانی بۆ ئەپۆشن، بەوەی:
"تورکیا هەرچی بکا، خەتای
پەکەکەیە!".
ئەمە رێک وەکو ئەوە وایە
بڵێی: "خەتای
مەڕە، گورگ ئەی خوا!".
سەرچاوە:
بڕوانە ئەم سەرچاوەیە: درج- موقع الکتروني، ابادة بیئیة یمارسها الجیش الترکي في دهوک: هل تتحول کردستان الی هاییتي اخری؟
بڕوانە هـ. س. پ.
بۆ تێگەیشتن لە دڕندەیی رژێمی تورکی لە عەفرین، لە تۆڕی ئینتەرنێت، هەر بۆ نمونە، ئەم وتارانە بخوێنەرەوە:
العربیة.نت، زیتون عەفرین یسرق.. اتهامات سویسریة لترکیا ببیعە لاوروبا، ١٦/١/٢٠١٩
فوکس نیوز: ترکیا تسرق الزیتون السوري من عەفرین وتبیعە للاتحاد الاوروبي باسعار طائلة، ٧/٢/٢٠١٩
آنها ANHA، مرتزقة ترکیا یحرقون ویقطعون اکثر من ٥ آلاف شجرة زیتون في عەفرین، ٥/٨/٢٠١٩
روداو- اربیل، المعارضة السوریة الموالیة لترکیا تتاجر بزیت زیتون عەفرین، ٨/١٢/٢٠١٩
الحرة/ ترجمات- دبي، "اتاوات ضخمة علی الزیتون".. معاناة مزارعي عەفرین مع میلیشیات ترکیا، ١٥/١٢/٢٠١٩
The KCS، دیلي بیست: زیت الزیتون في المتجر المجاور ربما یمول امراء الحرب في سوریا، ٢٦/١١/٢٠٢٠
العین، "ابادة ممنهجة".. منظمة حقوقیة تفضح جرائم ترکیا بعەفرین، ٣١/١/٢٠٢١
بڕوانە: الحرة، موقع الکتروني: نهر الفرات.. اجراءات ترکیة تنذر بـ "کارثة" في سوریا، ٣/٥/٢٠٢١