جێبەجێ نەکردنی ئەرک عەیبێک و درک نەکردن بە مافەکانمان ھەزار عەیب
هێمن ئەحمەد
2021-01-07   1315
پێش ئەوەی درێژە بە ئەم بابەتە بدەین دەبێت بزانین کە ئەرک و ماف دوو دیوی ھەمان دراون کە ھەرگیز ناتوانرێت لەیەکتر جوێ بکرێنەوە.کهواته ههردوو چهمکی ئهرک و ماف پهیوهندییهکی دوولایهنهی تهواوکهرو گرێدراون پێکهوه، بۆ گهیشتن به ئامانج.
کەواتە با ئێستا بزانین ھەردوو چەمکی ئەرک و ماف چین؛
چهمکی ئهرک، ئهو کارو ئهرکهیه که تاکەکانی کۆمەڵگە له بهرامبهر پێدانی مافێکدا ئهنجامی دهدەن.وه پابهند بوون به ئهرکهوه،ھەستی شکۆ و خۆشی و ئارامی به مرۆڤهکان دهبهخشێت.
ماف، پاداشتێکی ماددی یان مهعنهوییه که به تاکەکان دهدرێت له بهرامبهر جێبەجێکردنی ئهرکێکدا. مافەكان جۆراوجۆرن وەك: مافە سیاسیی و مەدەنییەكان و، مافە ئابووریی و كۆمەڵایەتیی و رۆشنبیرییەكان و، ئازادییەكان.
دەکرێت مافەکان؛
یەکەم؛مۆراڵی بن،وەک ئەوەی چاوەڕێی دەکەین لە کەسانی ترەوە لە دۆخێکی تایبەتدا.بۆنمونە، چاوەڕێی دایک و باوکی خوێندکار بۆ پەیوەندیکردنی خوێندنگە پێیانەوە کاتێک منداڵەکانیان ڕەفتارێکی نەشیاو ئەنجام دەدەن.ئەمە مافێکی مۆراڵیە نەک یاسایی،لەسەر بناغەی ئەو شتەی کە گونجاوە لە چوارچێوەی خوێندنگەدا.
دووەم؛یاسایی بن،وەک ئەو چاوەڕوانیانەی کە پشتگیری یاسایی دەکرێن.بۆ نمونە،منداڵ بە شێوەیەکی گونجاو چاوەڕێدەکرێت خوێندەوار بێت،چونکە خوێندن گرنگە بۆ گەشە و پێشکەوتنی منداڵ لەبەرئەوە یاسا داوا لە دایک و باوکی خوێندکار دەکات ئامادەکاری مناڵەکانیان بکەن بۆ خوێندنی گونجاو.ئەمەش مافێکی یاساییە.
دەتوانین جۆرهکانی ئهرک لە ئەمانەی خوارەوەدا کۆ بکەینەوە؛
یەکەم:ئەرکی مەدەنی(Civic duty)وەک بەرگری کردن لە نیشتیمان و گوێڕایەڵی یاسا و پێدانی باج و...ھتد.
دووەم:ئەرکەکانی دامەزراندن(Duties of employment);چەند یاساو ڕێسایەکی خزمەتگوزارین کە لەلایەن وەزارەت و سوپا و دامەزراوەکانەوە و...ھتد جێبەجێ دەکرێن.
سێیەم:ئەرکی یاسایی(Legal duty)وەک ئەرکی چاودێری،پارێزگاری،ڕزگارکردن،دەنگدان و... ھتد.
چوارەم:ئەرکی نەوەیی و خێزانی(Filial duty)وەک ئەوەی لە ھەندێک کەلتوردا منداڵ دەخرێتە ژێر لێپرسراوێتی پەیوەست بە خێزانەکانیان،تا بەچاوی شکۆوە لە کۆمەڵگەدا لە خێزانەکانیان بڕوانن.وەک خستنە ناو پڕۆسەی ھاوسەرگیریەوە لە بەرژەوەندی خێزانەکانیان.یان چاودێریکردنی کەسێکی خزم کە نەخۆش بێت.یان ھەستکردن بە لێپرسراوێتی بەرانبەر داب و نەریت و ئاین و کۆمەڵگە و...ھتد.
دەتوانین بە گوێرەی کۆمەڵگەکان جیاوازی نێوان ئەرک و ماف درک پێ بکەین کە ئەویش خۆی لە م سێ جۆرە کۆمەڵگایەدا دەبینێتەوە؛
یەكەم: كۆمەڵگەی پێشكەوتوو:
لە ئەم كۆمەڵگەیەدا بەجێهێنانی ئەرکەکان تیایدا زیاترە لەماف داواكردن.
دووەم: كۆمەڵگەی ھاوسەنگ:
ئەو كۆمەڵگەیەیە كە ئەرك و مافەکان تیایدا یەكسان دەبێت .
سێیەم: كۆمەڵگەی شپرز و تێکشکاو:
ئەو كۆمەڵگەیەیە كە ماف داواكردن تیایدا زیاتر دەبێت لە ئەرك بەجێهێنان.
ئێستا زۆر ئاسانە کۆمەڵگەی خۆمان بناسینەوە،کە دەکەوینە ناو پێناسەی کام جۆر لەو کۆمەڵگایانە.
باشە کە بهجۆرێک له جۆرهکان چهمکی ئینتما و خۆشەویستی نیشتیمان هاوشێوهی چهمکی ئهرک و به ههمان مانا بێت،چی بە تاکی کوردی بڵێین و چۆن تێیبگەیەنین کە پاراستنی نیشتیمان و نەتەوە و ئاڵا ئەرکە،لە کاتێکدا ئەوەی ئەو نرخە گەورەیە بە نیشتیمان دەدات فەراھەم کردنی ئازادی و شکۆیە بۆ تاک و کۆمەڵگە.ئایا تاکی کوردی ئەم ھەستەی بۆ دروست بووە لەسایەی ئەو مافانەی بۆی فەراھەم کراوە لەلایەن دەسەڵاتداران و سیاسیەکانی کوردەوە؟یان بەشێوەیەکی تر بابڵێین ھەتا تاکی کورد شەرم نەکات لە جێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانی و مافەکانیشی نەناسێتەوە و کارکردنی بەبێ موچەی لا شورەیی نەبێت،نابێت چاوەڕوانی گۆڕانکاری ڕیشەیی و ژیانێکی شایستە بێت.
سەرچاوەکان:
1- www.hoddereducation.co.uk/Rights and rensponsibilities.
2- en.m.wikipedia.org /Duty.
3- مرۆڤ لە نێوان ماف و ئەرکدا ٢٠١٤⁄٥⁄١٥⁄ عبدالرحمن سدیق، گوڵان