کۆرۆنا بزمارێکە بەتاپوتی دەسەڵاتەکانی خۆرهەڵاتەوە
نامۆ سامان
2020-04-07   705
ڤایرۆسی کۆرنایە ئەگەر نەتوانێت هەموومان بەیەکەوە بکوژێت ئەوا توانیوێتی هەموومان بەیەکەوە کارانتێنکات وباری دەروونی هەر یەکەمان بەخۆیەوە ماندووکات. ئەگەر کۆرۆنا شەرو جەنگەکانی لە دەرەوە وەستاندبێت ئەوا لە ناو خودی خێزانەکاندا جەنگێکیتری بەرپاکردووە کە ئەویش توندوتیژی و باری نائارامی خێزان و حەزە شەهوەتێکانی پیاوەکانە! هەروەک چۆن خودی ڤایرۆسی کۆرۆنا میوانێکی ناوەخت بوو خۆی کرد بەئارامی ولات و ماڵەکاندا لەدوویخۆی پەشۆکی و دڵڕاوکێ و نائارمی بەجهێشت بۆمان هەروایش هەموومانی ئفلاسی هزرو گریفان کرد هەموومانی هێنایەوە سەر خاڵی ڕامانکردن لە خۆمان لە ژیان لەم گێتیە!
زۆر کەس باس لە گوزەرانی دوایی کۆرۆنا دەکەن! ئایا ژیان لەدوای یانزە سبتێمبەردا ئێمە گەیاندە کوێ بیرکردنەوە؟ تۆڵە سەندنەوە یاخود بەردەوامی بە شەڕ؟ بێگومان ئێمەی لەهەردوو بەرەکەدا قوتکردوە لە سەنگەرەکانی تۆڵە سەندنەنەوە درێژەمان بە شەڕدا لە کوشتنی مرۆڤەکان و وێرانکردنی و سوتاندی سروشت نەبێت هیچی ترمان نەچنی! گیرفانی دەولەمەندەکان پڕترو هی هەژارەکانیش خاڵیتر! ئیتر جەنگ و شەڕ بەشێک بوو لە سیستەمی بەرێوبردنی خۆ دەوڵەمەندکردن و وێرانکردن بەڵام بەدرێژایی ئەو هەموو شەڕە دانیشتیوانی ئەم گلوبالە زیاتر بوو کەم تر نەبوو! هیچ کەسێکیش پرسیاری ئەوەی نەکرد ئایا جەنگ دەمانگەیەنێت کوێ یاساکانی ژیان؟ ئێمە ژیانمان لە ڕستەو وتنەکاند ڕەنگ دەکردو دەرێژە پێدەدا و سەرمایەداری ئەم جیهانەش لە هەوڵی بە کۆیلەکردنی ئەم گڵوباڵە بوو تارادەیەکیش سەرکەوتووبوون تێیدا. هیچ شتێک هێندەی بیرکردنەوە لە مەرگ ناتگەیەنێتە بە خۆشەویستی بە ژیان! بەڵام ئەگەر مەرگ لەودیو دەرگاکەتەوە وەستابێت ئیتر کردنەوەی دەرگا لەپایچی؟
ئێستاکە ئێمەو ئەم گڵوبالە خۆمان لە نێوەند دڕندەی پاندیمی ئەفلۆزای کۆرۆنا دەبینینەوە بزمارەکانی لەودیو پەنجەرەی کارانتێنەکانەوە تیژ تیژ کردۆتەوە لە بۆری هەناسەمان بێ بەزییانە دەمانخنقێنێت وەک ئەوە وایە پێمان بڵێن: بە ڤاکسینەکان بڵێن دەتانکوژم تاکو ئەو دهێت! تاکو ئەو لە پەنجەکانم دەچەقێت من بە هەزارەها لە ئێوە دەکوژم و هیچ فرمێسکێکیش بە چاوەکانمدا نایەت.. دکتاتۆرەکانیش هەر وابوون لە ئێمەیان دەکوشت لەدوایدا ناویانناین گێرەشوێن و تێکدەر! ڕێک وەک ئەوە وایە بۆ ئەوەی پەتا بڵاونەبێتەوە دەبێت دژە پەتات هەبێت ئەوانیش دەسەڵاتداران دژە پەتای ئازادیخوازان بوون! لەوەتەی مرۆڤ هەیە لە باخچەی ئاژەڵان و قەفەزەکاندا باڵندەو ئاژەڵەکانیان زیندانی حەزو خولیاو بینینی خۆیان کردووە ئێستاکە بە پێچەوانەوەیە ئەگەر زۆر نەرۆشتبم ڕێک وەک ئەوە دهێتە بەرچاوانم کە لە فلیمی مەیمونەکاندا بینم لە کۆتایدا مەیموونەکان ئێمەیان زیندانی خەونەکانمانکرد لە کۆتایی فلیمەکەیشدا مەیموونەکان دەڵێن: مەیمون شەڕی دەستپێکرد بەڵام مرۆڤەکان جێگەی لێبوردن نین! بۆ ئەوەی ئێمە وەلامێکمان هەبێت دەبێت ئەو دێرە ڕاڤەکەین تاکو خاڵی تێگەیشتتنمان.
تێکشکاندنی سیستەمی خۆبەرێوبردنی ئەم ژیانە خۆی لەبەردەم سێ کۆڵەکەدا دەبینێتەوە کە بریتییە لە: پەتا، ئابوری، دیموکراتی! ئیمرۆکە هەر سێ کۆڵەکەکەی ژیان لەبەردەم مەترسیدایە! ئەگەر بەشێوەیەکی سیستەماتیک فریای نەکەوێت دەشێ کارەستای گەورەو تراژیدیایەکی هێندە دڵ تەزێن بەدوویخۆیدا بهێنێت کە کۆتایی بە ئاساتی تەکنەلۆجیا وئیتی تی ژیانە بەدووی خۆیدا هەرەس بهێنێت ئیتر مرۆڤایەتی و شارستانێکەی ببێتە مێژووی گێرانەوەی نەوەکانی دوایی ئەنفلۆزای کۆرۆنا یاخود.....؟
ئێستاکە مرۆڤایەتی و ئەم گڵوبالە لەبەردەم هەرەشەکانی پەتای کۆرۆناو ئابوری و دیموکراتییدایە. پەتایەک کە لە دەرەوەی خانو ماڵ و پەنجەرەکانی بینینمانەوە لەدووری پەیوەندەییە کۆمەڵاتی و خۆمانەوە هەڕەشەی مەرگمان لێدەکات! لەولایشەوە باری ئابووری وڵات و قەیرانی بێ ئێشێ و بێ پارەی و بێ موچە بێ خوارد هەڕەشەی ژیانمان دەکات، لە کۆتایشدا هەموو ئازادیمان لەخۆیدا زیندا دەکات! پرسیار ئەوەیە: ئایا دەتوانین دیموکراتی و ئازادی تاکەکانی کۆمەڵ کە بەرهەم و خەباتی چەندین ساڵیانە بخەیتە کارانتێنەکانەوە؟
پسپۆرانی دەزگاکانی تەندروستی دەڵێن: دروستکردنی ڤاکسینێک لەو جۆرە نزیکەی ساڵێک تاکو ساڵونیوێک دەخایەنێت! ئایا ئێمە ڕۆژانە و سەعات و خولەک و شەوەکان دەبیت چاوەروانی مەرگی خۆمان و ئازیزمانبین؟ تەنانەت خودی خۆیشیان بە پزیشک و پەرستیارو شۆفێری ئەمبولانسەکانەوە لەژێر هەرەشەی کوشندەی کۆرۆنان! ئایا ئەگەر ژیانی ئەم پسپۆرانەو شارەزایانەی کەرتی تەندروستی لەژێر هەرەشەدابێت دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا دەزگاکانی و تاقیگەو خوێندکارەکانی تەندروستی چی بەسەربێت؟ نەمانی و کەمبوونەوەی ئەندامەکانی تەندروستی و خەستەخانەکان و پسپۆرانی دەرمانسازی لە داهتوویەکی کورتدا چی بەسەر مرۆڤایەتیدا دهێت؟ پەتایەک سەدان پرسیاری بەدووی خۆیدا هێناوە هەربۆیە نابێت زۆر ساکارانە تێی بروانین.
ئێستاکە خودی زەوی لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەی مەرگ و لاشە کۆرۆنای ئێمەدایە! زۆر کەس باس لە پاکبوونەی ژینگە دەکات! پاکبوونەوەی ژینگە لەسەر مەرگی داهاتوومان! چوندەتوانین ئەم هەموو چاڵی کۆرۆنایە لە هەگبەکەی زەوی هەڵدرین بۆ مەرگی خۆمان و ئازیزاندا؟ واتە بە جۆرێکیتر خودی ئەم پلانێتەیش دەکەوێتە بەر هەرەشەی لاشەی کۆرۆنای ملیۆنەها مرۆڤە کە دەشێت لەخۆی نەگرێت! لە کۆتایدا دەبێت ئێمە مەرگی دۆست و ئازیزەکانماندا بسوتێنین تاکو زەوی ڕزگار کەین! بەڵام بەسوتاندی دەبێت سنگ و هەناسەی ئاسمانەکان پڕکەین لە دووکەڵی کوشندەی لاشەی کۆرناکان! چۆن لەم هاوکیشەیە دەگەیت؟ چۆن دەتوانیت هاوکێشەیەک حلکەیت کە لە دەرەوەی هزری ئێمەدا خۆی قوتکردبێتەوە یاخود ماندووبوونمان فەرامۆشی کردبێت؟
کۆرۆنا بۆتە هۆی وەستاندنی جەنگ و شەڕ بەڵام جەنگێکی کوشندەی لە ژیان و دەروونی ئێمەدا خوڵقاندووە کە بەهێواشی دەمانکوژێت بەبی ئەوەی قەرەبووی مەرگمان وەرگرینەوە! ئەگەر مرۆڤەکان لەم سەدەی بیستو یەکەدا زیندانی خەونەکانی کۆرۆنا کەیت ئەوا لەماڵەکانەوە جەنگێکی توندوتیژی ڕووبەری خێزانەکان دەبنەوە یەکەم قوربانیش مناڵو مینەکان دەبێت کە دەکەوێت بەر هەڕەشەی دڕندەی شەهوەتی پیاوەوە. لەو خۆرهەڵاتەی لای خۆمان کە جەنگ و شەڕو قەیرانەکان دەستپێدەکات سەرەتا دەسەڵاتداران بانقەکان خاڵی دەکەنەوە لە کۆتایشدا دەبێت هۆی ڕووخاندنی دەسەڵاتی خۆیان! کە جەنگی کەنداو دەستیپێکرد لە عێراق دەسەڵاتدارانی بەعس یەکەمجار بانقەکانی خاڵیکردەوە بەهەمان شێوە لە هەڵبجەو ڕاپەریندا دەسەڵاتدارانی کورد بانقەکانیان خاڵیکردەوە! ئایا بەخاڵیکردنەوە بانقەکان ژیانێکی کولە مەرگی لەدووی خۆیاندا بۆ خەڵکەکەی خۆیان بەجهێدێڵین وەک ئەوەی بینیمان کە لەدوای هەڵبجەو لەدوای ڕاپەرین خەڵکی ئێمە چۆن ژیانێکی دژواریان بردەسەر و چۆنچۆنی ژیان؟ لەکاتێکدا ئەو دەسەڵاتدارو هێڵی بەرگریکردنە لە خەڵک خۆیان بە ئازادیخواز و دیموکراتی دەزانن! ئایا پارتێکی ئازادیخوازو دەسەڵاتێک دیموکراتی دەبێت ئاوابیت یاخود لافیتەکانی حیزب هەمیشە فێڵێکی گەورەبوون و خەڵکیان بەدووی خۆیاندا کێشکردووە فریوداوە؟ هەروەکو چۆن لەژێر ناوی کوردستاندا بە هەزارەهایان لە ئێمەیان راکێشکرد بۆ بەرەکانی شەڕ هەرئاوایش بەهەمانشێوە بەسەر مەرگی خۆماندا بەجێمان هێشتین.
بەڵام لە ئەوروپا و ئەمریکا وانیە هاوکێشەکە بەشێوەیەکیتر ڕەنگ دەکرێت و ئاوێتەی ڕەوتی سکەی خۆی دەبێت، ئەوان دهێن بانقەکان پڕ دەکەن لە پارەو و یارمەتییەکی باشی بزنسە بچوکەکان دەدەن چونکە دەزانن ئەو بزنسە بچوکانە کە خۆیان لە رێستورانگو بەیگەرێکان و هوتێل و خواردەمەنێکان و تاکو دوایی دەبینیەوە کۆڵەکەی ژیانە سادەو ساکارەکەی مرۆڤایەتین، کۆڵەکەی یاساکانی کۆمەڵاتی و پەیوەندیە کۆمەڵاتێکانن هەربۆیە ئەوانیشیان دڵنیاکردۆتەوە کە قەرەبوو دەکرێنەوەو یارمەتیدەریان دەبن ڕێک بە پێچەوانەی خۆرهەڵاتی دەسەڵاتەکانی ئێمەوە کە لە قەیرانەکاندا هەموو شتێک دەچێتەوە سەرپایەکانی خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی. ئەوان دەزانن کە ناتوانن پەتای کۆرۆنا ستۆپ پێکەن بەڵام هاتوون دوو کۆڵەکەی تری ژیان پەرەپێدەدەن و ڕزگاری دەکەن تاکو ژیان تاڕادەیەک باری نۆرماڵی خۆیبگرێت و ئاژاوەو دڵراوکێ و پەشۆکی و دزی و تاڵانکردنی بازار و شەری کۆڵانەکان دەست پێنەکات! ئێمە نازانین تاکو چەند ئەم پەتای کۆرۆنایا درێژە دەکێشیت بەڵام دەبێت ئەوەبزانین کە رۆژانە پەتای کۆرۆنا دەمان کوژێت، دارمانی باری ئابووری خەڵک کارەستای گەورەترن بەدووی خۆیدا دهێنێت و ئەوساکە دیموکراتیش دەکەوێتە پرسیارەوە.
مرۆڤ دەبێت دوو پرسیار لە خۆی بکات! یەکەم کاتێک سیاسییەک لە پلەی باڵا و سەرکردایەتی وڵاتدا قسە دەکات! بۆ نمونە لە کۆریای باکور خەڵکیان وا راهێناوە کە کاتێک ژنە[ ڕیچان هیێی] پێشکەشکاری تەلەڤیزۆنی سەرەکی دەوڵەت قسە دەکات ئاوا دەبێت هەرچی خەڵکی کوریای باکورە لە چاوەروانی شتێکی زۆر گرنگ یاخود ترسناک بکات ئیتر ئەو خەڵکەیان وەک سەگەکەی بابلۆڤ ڕاهێناوە پێش داگیرساندی گلۆپکە لیک بەدەمیا بێتە خوارەوە. دووەم کاتێک هێزی سەربازی دەکەوێتە ئینزارەوە و شەقامەکانی وڵات داگیردەکان و بڵاو دەبنەوە! ئێستاکە هەردووکیان دەبینین و گوێمان لێیانە کە سیاسێکان چۆن قسان دەکەن و کە هێزی سەربازیش چۆن بە جادەو شەقامەکاندا بڵاوبونەتەوە کە ئەمیان جێ زۆر مەترسییە! چونکە هێزی سەربازی هەمیشە بەکارهاتووە بۆ حاڵەتی زۆر ئیمەرجسی هەروەک بینیمان کە چۆن هێزی سەربازی لەسەردەمی هەڕەشەکانی داعشدا لە خەلک و دەسەڵاتدارانی ئەوروپا چۆن شەقامەکان و مۆڵ و بازارەکان و موزەخانەکانی ئەروپایان چنیبوو لە ترسی هەرەشەی تیرۆلیستان و هەموو ئەروپا باری نائاسایی خۆر ڕاگەیاندبوو کاتێک دەچووت بۆ پارس یاخود رۆم وات دەهاتە بەرچاو کە لە گۆرەپانی جەنگدا ئەوەندە هێزی سەربازی بلاوببۆوە بە شارەکاندا.
پرسیار ئەوەیە: بۆچی تاکو ئێستاکە هێزی سەربازی هیچ وڵاتێک ئەم پەتای کۆرۆنایەی تێدا بڵاونەبۆتەوە؟ نە لە جیهانی یەکەم و دووەم و سێهەمیشدا واتە لە خۆرهەڵاتدا بەهیچ جۆرێک وشێوەیەک باسی ناکەن؟ ئایا ئەوان لەدوای پەتای کوشندەی کۆرۆنا ئەرکی ئاسایشی وڵات و خەڵکیان لە ئەستۆدایە؟! واتە دەشێت کاتێك ئەم گلوباڵە ئیتر زۆر ماندوو بێ هێزو بێ تاقەت دەبێت بە دەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەشێت هێرشێک و هێزێکیتر لە ئامادەباشیدا بێت بۆ هێڕشکردنە سەر زەوی! یاخود دەشێت ئەو هێڕشە بە تاڵانکردنی بازەرەکان و کارگەکان و مۆڵەکان کۆتای بێت یاخود ئەوە چۆنچۆنی ڕوودەدات؟ ئەوە تەنها ئەگەرێکە دەشێت شتیوا هەرگیز ڕوونەدات! یاخود لە داهاتوودا ڕووبدات! ئیتر ئەوە پەیوەندی بە هزرو تێروانین و بروا ئاینی خۆتەوە هەیە! چونکە ئەگەر چەپ بیت و بیروباورێکی کۆمۆنیستانەت هەبێت ئەوا تۆ هەمیشە دەتەوێت بۆچونەکانت بسەپێنیت و سەرمایەدارن تاوانبار کەیت بە خوڵقاندی ئەم پەتا کوشندەیە! بەڵام ئەگەر کەسێک باوڕدار بیت ئەوا بەهەمانشێوە دەتەوێت هەموو شتیک ببەستیتەوە بە خوداو ئاین و باوردار خۆتەوە تاکو بڕوا بەوەبکەیت کە خواو ئاینەکان تاکە ڕزگارکەری مرۆڤایەتی دەبن. تۆ دەبێت لەوە تێبگەیت کە کاتێک مرۆڤایەتی هەموو ژیانی تەرخاندەکات بۆ هەواڵیکی خۆش یاخود زانستێک کە ئارامی پێبدات و بەدیار کەناڵەکانی تەلەڤیزۆن و ڕۆژنامەکاندا بۆتە ئیشگیری خۆی و هەواڵەکان ئەوا دەبێت ئیتر گۆمانت تێدا نەمێنێت کە داهاتوو و ئایندە زۆر لە مەترسیدایە وەک ئەمرۆکە بەدیار هەواڵی پەیدابوونی ڤاکسینێکدا هەموو مرۆڤایەتی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە چونکە داهاتووی خۆمان نەوەکانمان لە مەترسیدایە.
پەتای کوشندەی کۆرۆنا بەدوویخۆیدا کارەساتێکی وای خوڵقاند کە لە هزرو چاوەروانی ئێمەدا نەبوو! خۆی لە خۆیدا پرسیارگەلێکی بەدووی خۆیدا هێنا، بۆ ئەوەی لەوە بگەین کە چۆن جانتاو گیرفانی سەرمایەداران پربوون ئاوایش دەبیت ببینن کە سەرماداران چۆن گیرفان و بانقەکانیان خاڵی دەکرێنەوە بەواتایەکیتر تالان دەکرێن! ئایا بەتاڵانکردنی سەرمایەی ئەم خەڵکە ژیان هەنگاوێک لە خۆیدا دەچێتە پێشەوە یاخود گۆرانکارێیەک لەخۆیدا دروست دەکات یاخود بانقەکان و سەرماداران لە کەسەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەموچاوی تازەو بەتواناتر کە سود لە ئەزموونی شکستی سەرمایەدارانی پێش خۆیان وەردەگرن؟ زۆر کەس لە چاوەڕوانی ئەوەدان کە سیستەمی سەرمایەداری هەرەس بهێنێت وئیتر ژیان بگەرێتەوە سەر سکەی یەکسانی و سۆسیالیستی خۆی؟ کام سکە؟ کام هەرەوەزی و یەکسانی؟ ئەگەر هەڵەم نەکردبیت ئەوە سەرمایەیە کە ئەم دنیا ڕزگار دەکات! نەک هزری مرۆڤەکان! ئەوانەی باسی لە یەکسانی مرۆڤەکان دەکەن هەرگیز ئامدەنین زێرابو شەقامەکانی وڵات پاککەنەوە وەک ئیشی ڕۆژانەیان! شۆرشەکان چونکە لەژێر پێگەی پێگەیشتووی کەسە چەپ و سۆیالستەکاندا بوون هەمیشە جاری شۆرشیانداوە بەڵام لە کۆتایدا لە لوتکەی گرتنە دەسەلاتدا هەرخودی خۆیان جارێکی دیکە بوونەتەوە سەرمادارو دیکتاتۆر خەڵکی خۆیان چەوساندۆتەوە واتە هاوکێشەکە هەر وەک خۆی بووە جگە لە دەمووچاوەکانی دەسەڵات نەبێت ئەوەی لیرەدا دەمرێت تەنها مەرگی من و تۆیە! من تۆیەک کە هەرگیز لەیەک حاڵی نابین تاکو هزرمان تێکەڵ یەکتریکەین! مرۆڤ کە پانێڵیکی نەبوو بۆ ئاخافتن ئیتر تێگەیشتین لە کۆێدا خۆی دەبینێتەوە؟
ئەگەر ئەم پەتا کوشندەیە لە ساڵ زیاتر بخایەنێت ئەوا دەبێت لەو خۆرهەڵاتەدا هەموو شتێک پێچەوانەی یاساکانی خۆی بێتەوە! لەوێ کە هیچ شتێک ئارامیت پێنابەخشی لەپال ئەو نائارامییەشدا پەتاو ترس و نەبوونی دەبیت هۆی ئەوە ئەگەر مرۆڤەکان نەتوانن شۆرشکەن ئەوا دەتوانن بە کۆتایی هێنا بە مەرگی خۆیان لەو دۆزەغی نائارامییە هەڵبێن! ئەوەی دەسەڵاتدارانی خۆرهەلاتی هێشتۆتەوە پارەو نارامی خەڵکەکەیە کاتێک کە پارە نەماو نائارامی خەڵکەکەیش زیاتر بوو ئەوا دەبێت مل کەچی خەڵک بن! ئایا دەسەلاتداران ئەوە دەکەن؟ یاخود بەدوو سود وەرگرتن لە پەتای کۆرۆنا هەموومان لە ماڵەکانی خۆماندا زیندان دەکەن؟ هەربۆیە هێزی سەربازی ئەو دەسەڵاتە بوجەیەکی زەبەلاحیان بۆ تەرخاندکراوە تەنها بۆ داپلۆسینی خەلکەکەی خۆیان! من پێموایە لە ئایندەدا دەسەڵاتدارانی خۆرهەڵات دەکەونە ژێر بارێکی ناهەمواری زۆر سەختەوە کە ناتوان زۆر بەئاسا لێی دەربازبن! ئەوە خۆرهەڵاتە شپرزە دەبێت نەک ئەوروپا! ئەوە دەسەڵاتدارا ئیماندارەکانە هەرەس دهێنن نەک دونیای سەرمایەداران! ئەوە ئیماندارەکانن کە گومان لە خۆیان و لە خوای خۆیان دەکەن نەک مرۆڤە پەرۆشەکانی زانست! ئەوە خۆڕهەڵاتە دەبیت بەخۆیدا بچێتەوە نەک ڕۆژئاوا! ئەو من وتۆین کە هەرگیز لەیەک ناگەین نەک جیهانی کافران! ئەوە ئێمەین! ئێمەی خۆڕهەڵاتی کە هەر هەموومان کەوتووینەتە کەشتی کوشندی کۆرۆناوە! ئەوە مەرگی ئێمەی لەژێر بەزیی چرنوقەکانی کۆرۆنادایە نەک سەرمایەداران و دەسەلاتدارانی ڕۆژئاوا! ئەوە ئێمەین ئێمەی خۆڕهەڵاتی هەموو شتیکمان تێکەڵ سیاسەتکردووە بەبی ئەوەی بەخۆمان بزانین کە بووینەتە تلیکاخۆڕی سیاسەت بەدەست دەسەلاتدارانی خۆرهەڵاتەوە بەبێ ئەوەی تەنها سودێک بەخودی خۆمان و خێزان و ژن و مناڵەکانمان بگەیەنێت هەربۆیە ئەگەر پایەکانی پەتاو ئابوری و دیموکراتی هەرس بهێنێت ئەوا دەرچوونمان لەم دۆزەغی ژیان مەحاڵە! ئەگەر بێتوو پەتای کوشندەی کۆرۆنا تەنگ بەو خۆرهەڵاتە بچنێ ئەوا ژیان هێندە سەخت دەبیت وەک ئەوە وایە لە دۆزەغدا هەڵهاتبیت! دەسەڵاتداران لەوەتەی هەن لەسەر حوکمی خۆرهەڵاتدا خۆیان دەوڵەمەندو پر سەرمایە دەکەن چونکە دەزانن سوپایەک پڕ لە چەک پڕ لە تاوان پارەیەو بوجەیەکی زەبەلاحی دەوێت بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان وخێزانیان! هەربۆیە کودەتا زۆر سەخت و دژواردەبێتن! ئەوەی دەسەڵاتدارانی خۆڕهەڵاتی هێشتۆتەوە تەنها توندرەوی ئاین و قەومیەت و شۆڤێنی نەتەوەکانە و هیچتری! ئەوەی ئەمرۆکە دەمی تاکی کوردیش بەستووە بیرکردنەوەی سنوردارکردووە تەنها مەسەلەی نەتەوەیە وەک کورد و باری ناهەمواری ئەو جوگرافیایە کە تێدا زیندەگی دەگات هەموو کات و زەمەنێکیش قەوانی ئەوەی بۆ لێدەدرێت کە وەزعەکە ناسکەو دەبێت ئارامبگریت! تاکی کورد لەژیر پاساوی ئەو جوگرافیا دڕندەدا کەتێدا دەژی و کە چواردەوری چنراوە بە دووژمنانی کورد ئەوا بۆ سی ساڵ دەچێت زیندانی خەونەکانی خۆی کراوە ئێستاکەیش پەتاو برسێتی و زیندانی ئازادیشێ چۆتەسەر. تۆ ئەگەر لە پەتای کۆرۆنایش ڕزگارتبێت ئەوا مەحاڵە لە پەتایی ئابوری و بێ ئیشی و زیندانیکردنی ئازادی تاکەکانی خۆڕهەڵات ڕزگارتبێت.