٢٠٠ ساڵ کۆچ لە کۆچ و حەسرەتی نالی‌یەوە تاکو کوردانی بێلاروس

نامۆ سامان
  2021-11-18     825
کوردیان وەک شەیتان لێکردووە هەر کەسێک هەڵدەسێت حەوت تف و حەوت بەردی تێدەگرێت

لەوەتەی هەین کۆچ دەکەین بەڵام هەرگیز نەمانتوانی لەخۆماندا پەرستگایەک دروستکەین! ئیتر بەم هەموو کۆچەوە چۆندەتوانیت نیشتەجێبیت! کە نیشتەجێش نەبوویت ئیتر چۆندەتوانیت نیشتیمانێک دروستکەیت لە ئارامی و تەبایی! ئافەریم دەسەڵاتدارانی باشور سەیرکەین لەدوای ٣٠ ساڵ حوکمرانی نەوەیەکتان خوڵقاند کە تف لەخۆی و تف لە کوردو تف لە نیشتیمانکات و خۆیباتە دەست قەدەری مەنفاو دەریاو قاچاخچیەکانەوە! لە ناوەوەی نیشتیمانیش خۆیباتە دەست شیرە شیری پیاوە بودەلەکانی سیاسەتەوە. کوردیان وەک شەیتان لێکردووە هەر کەسێک هەڵدەسێت حەو تف و حەوت بەردی تێدەگرێت. ئای لە ئێمە! ئێمەی پیاو بڕوانن چ کارەساتێکمان بەدەستی خۆمان خوڵقاند!  تۆ بە تەورێکەوە خەریکی برینەوەی داری دارستانەکانیت دەتەوێت بەو هەموو توندوتیژییەوە خۆتبکەیت بە ئەوروپادا! تۆ کە مناڵەکات خستۆتە مەترسییەوەو حاڵەتێکی ‌هێندە دەروونیت بۆ ژینگەی مناڵەکانت خوڵقاندووە دەتەوێت لە ئەوروپادا جێتبێتەوە! تۆ کە فێری سواڵبوویت دەتەوێت لە ئەوروپادا سوالی ئیقامەو ساڵی سۆسیال کەیت؟ تۆ کە نیشتیمانەکەت پڕە لە جوانی دەتەوێت لە دەشتاییەکانی ئەوروپادا خەریکی گۆشت برژاندنبیت! تۆ بەم هەموو درۆیەوە خۆت دەکەیت بە سنگی ئەوروپادا دەتەوێت ڕاستگۆ دەرچیت؟ لەسەر سنور پانتایی کریستیاند بەجەماعی نوێژ دەکەن دەتوانوێت ئەوروپا باوەشتان بۆکاتەوە؟ تۆ ئا تۆ! ئای لە تۆ! ئای لە من! ئای لە ئێمەی پیاو چ کارەساتێکمان خوڵقاند بۆ نەوەی داهاتوومان! کۆچ مەکە ئەگەر کۆچیش دەکەیت سواڵ مەکەن تۆ کە گریفانەکانت پرن لە دۆلار ئیتر بۆچی بەدوو لەتێک سەمون و دەبەیک ئاودا وەک شێت ڕاکەڕاکتە! تۆ کەخوویی عەرەبت هەڵگرتووە لەسەر سنورەکان بە جەماعی نوێژ دەکەن خۆ ئێرە بەرقاپی ئۆرشەلیم و قودس نییە داگیرکرابێت لە عەرەبەوە فێری سوتانو بەرد هاویشتن و نوێژو درۆ بوون بەڵام لە بیرتانکرد کە عەرەب لەگەڵ ئەوەیشتا توانی ٢٢ وڵاتی عەرەبی ئسلامی بۆ خۆی دروستکات بەڵام تۆچیتکرد جگە لە ژینگەیەکی پیس بۆخۆتو ئایندەیەکی نادیار بۆ نەوەکانی داهاتوومان. ئەو نیشتیمانە جوانە کە ناوی کوردستانە نە شایەنی ئێوەیە نە شایەنی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵی باشوریشە! ئێمە نیشتیمانێکمان هەیە تورکەکان بەم ڕۆژگارە لیک بەدەمیاندا دهێتەوە خوارەوە بۆی! عەرەبەکان ڕۆژانە لەسەر سنورەکانی هەر ڕۆژەی مالە کوردێک ئاوارە دەکەن ئەوان پەلەیان نییە پلانیان داناوە بۆ سەد ساڵیتر بەڵام تۆ دەتەوێت بەڕۆژێک بگەیت بەهەموو خۆزگەکانت کە تەنها پارەو سکس و خواردنە نەک نیشتیمان! ئێوە وەک تاغوورەکان نیشتیمانتانکردوە بەجوتێ پێلاو لەپێتانکردووە. کۆچ دەکەیت ئەوە مافی خۆتەو ئازادیت بەڵام جنێودان بە نیشتیمانە ئازادیی نییە بەڵکو سەرگەردانییە! مرۆڤ ئەگەر نیشتمانەکەی کەلاوەیش بێت دەبێت شانازی پێوەکات نەوەک لەپێیکات!
ڕۆژانێک دهێت! ئەم ئاسمانە پانوو بەرینە خۆی دەکات بەچاوی نیشتماندا ئیتر لەوێوە خۆڕ بۆئەبەد ھەڵدێ! ڕۆژانێک دهێت!  ئیتر ئەم زەمینە بەجەلادو حیزبو سەرکردەوە ئیتر ئەم پەنجەرەیە بەپاقلە فرۆشو چەچیو خۆفرۆشو شەلاتیو شاعیرەوە خۆی دەکات بەدڵی نیشتماندا بۆبەر دادگای دڕەختێک دەبرێ ئیتر تائەبەد پشووی تیدادەدرێ ڕۆژانێک دهێت نیشتمانم زۆر دەترسم ئیتر ھەموو شتێک تائەبەد  ڕەنگی پەنجەرە بگرێ. هیچ شتێک تاکو سەر ئەبەدی نییە دایکو باوکەک، هاوڕێ ئازیزەکان، براکان، دڵدارە درۆزنەکان، ئاشقە سەرلێشیواوەکان، دیکتاتۆرەکان، مەلاکان، قەشەکان، کەنیسەکان، مزگەتەکان و ماڵی خواو ئاسمانەکان، زیندانەکان، برسێکان، دەوڵەمەندە قەڵەو بێسەوادەکان، تەنانەت سەرسەرێکانی دەسەڵاتیش بەڵام ئەوەی کە دەمێنێتەوە نیشتیمانە! ئەوە تۆیت کە کۆچ دەکەیت و خووت بەکۆچەوەگرتووە نەوەک خاکوخۆڵی نیشتیمان! گەورەترین هەڵە لە ژیانی مرۆڤەکاندا کۆچە کە هەرگیز هەوڵی نەداوە لەو شوێنەی کەلێ لەدایکبووە کوخێک بۆ ژیان دروستکات نەوەک کۆشکێک بێت بۆ مردن!.                                                 
کە قانعی شاعیر دەمرێت لە گیرفانەکانیدا تەنها پەنجا فلس و لەتێک نان تێدابوو بەڵام تاکو ئەو ڕۆژەی مرد لەپێناوی نیشتیمانەکەیدا ژیان بەدرێژایی ژیانی شیعرو خۆشەویستی بۆ نیشتیمان دەهۆنییەوە بەبێ ماندووبوون بەبێ ئەوەی منەتێک بکات بەسەر خاکی نیشتیماندا! کە پێشەمەرگەیک شەهید دەبوو بەهەمان شێوە جگە لە لەتێک کۆلێرەو ڕادوێیەکی شکاو هیچیتری نەبوو بەڵام کەڵ ژیا هەرگیز جنێوێکی نەدا بەنیشتیمان! لێرەیش وایە بەهەزارەها خەڵک لەسەر شەقامە ساردو سرەکانی ئەوروپادا بێلانە و بێ سەودا بەدووی سواڵی قومێک عارەقدا دەست پاندەکاتەوە بەڵام هەرگیز نەمبینی تفێککات لە نیشتیمان یاخود سکاڵایەک لە نیشتیمانکات بەڵام ئێمە بەم ڕۆژگارە نیشتیمانمان جنێو فرۆشکردووەو سکی نیشتیمانمان پرکردووە بێسەوادو بێمنەت جێمانهێشت بۆ پیاوە بودەڵەکانی دەسەڵات. ئەگەر مناڵەکانی مەسئول و دەسەڵاتدارانی باشور بیانزانیایە ئەوروپا ئەو بەهەشتەیە دەمیکبوو بەفەردە دۆلارەوە دەگەڕانەوە ئەوروپا بەڵام ئەوەی لە کوردستان بۆیان هەڵکەوتووە هەرگیز لە ئەوروپادا بۆیان مسۆگەر نابێت. ئەوە ئەو هەموو ناشوکریەیی ئێمەبوو ئەو هەموو ناتەبایی و ناعەدالییەتەی ئێمەبوو ئێمە گەیاندە ئەم ڕۆژە! ڕۆژگارێکبوو خەونمان بە ئازادی دەبینی بەڵام کە ئازادی لەدەرگایی بێکەسی ئێمەیدا کەسێک نەبوو دەرگایی لێکاتەوە ئەوە ئێمەین دەستمان بەخوێنی یەکتری و سورکردووە ئایندەمان داوەتە دەست کۆچو دەریاکانی مردنەوە! بەڵام نیشتیمان ئای لە نیشتیمان! نیشتیمانمان پرکردووە لە کتێبەکانی موحەمەد تاغوو کەچۆن جرت بۆنیشتیمان لێدەدات و نیشتیمانی کردووە بەجووتێ پێڵاو هەرکاتێک بیەوێت لەپێدەکات و هەرکاتێکیش بیەوێت تووری دەدات! ئەوە ئێمەی هزر بۆگەنی ڕۆشنبیریبووین کەچۆن دەرگامان واڵاکرد بۆ کتێب و شیعرو وتەکانی تاغوور! تاغوورێکێک خاوەنی ٢٢ ولاتبێت دەتوانێت لەهەرکوێبژی بژی بەڵام تۆی بێ وڵات بەچیدەگەیت؟ بەم هەموو هزرە تێکشکاوەوە دەتەویت بەکوێبگەیت؟
ئێمە چ بونەوەرێکین نەوەکانمان، مناڵەکانمان لەسەر تیغی گوێزان‌و دەمی شمشێرەکاندا ڕادەهێنین فێریان دەکەین کەچۆن سبەینێ لە خوێن‌و گۆشتی شمشێرەکاندا هەڵکێشن. مناڵەکان بە کۆڵانەکانی شاردا دەگەڕان‌و خۆشەویستیان دەبەخشییەوە لە دەرگای بەرائەتیان دەدات داوای تۆزێک شیرینینان دەکرد کەچی لە گوناحەکانی ئێمەدا هەڵکێشران! ئێمە چ جۆر بەشەرێکین هەمیشە پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکەمانە بۆ براکوژیی‌و دەستێکیشمان لە دەستی دووژمنەکانماندایە بۆ فرۆشتنی جریوەکانی وڵات! هەمیشە ئیش لەسەر تێکشکاندنی ئێسکو پروسکی یەکتری دەکەین‌و مێژوومان کردووە بە گاڵتەچی خۆمان! پیاوە ئازاکانی نیشتیمان، پیاوە ئازاکانی نێوەند گۆرەپانی جەنگمان جنێو بارانکردووە چەپڵە بۆ پیاوێک لێدەدەن کە هەموومانی لەسەر سفرەو خوانی دووژمناندا هەرزان فرۆشکردووە. ئێمە پاشماوەی هەموو جەنگ و شەڕانگیزەکانی ئەم جوگرافیایە بووین تاکو ئێستاکە نەمانتوانی نەوەیەک بە ئارامی بهێنیە ئەم دونیایەوە! هەمیشە دەستێکمان بە چەکەوە و قاچێکیشمان بە هەڵهاتنەوە! خەونمان بە ئازادییەوە دەبینی کەچی ئۆردوگایەکیان بۆ خوڵقاندین و ناویاننا نیشتیمان! ئایا ئەرکی دەسەڵات تەنها ئەوەیە کە تاک بە تاکمان بەرەو گەورەکانی گەمژەیی ڕاپێچکات؟                                                
ئێمە دواهەمین خشۆکی ئەمگۆی ئەمسەر زەمینەین! باڵەکانمان لەبەردەم تیشکی خۆڕدا هەڵدەخەین کەچی هـەرگیز فێری فڕین نابین، خوومان بەچیچکانەوە گرتووە، پیاوە پشت کۆڕو قەمورەکەی مێژووین هەرگیز گەورەنابین! دەنگمان دەگاتە ئەودیوو چیاکانو کەچی تەنها بەرپێ خۆمان دەبینین، بینینمان بە پێڵاوەکانمانەوە لکاوە بەدە ساڵ جارێک لە ئەستێرەی بەختمان دەڕوانین هەمیشە کاروانچییەک ڕێگەو نماوبەڵەدمانە. ترسمان لە فرین هەیە کەچی هەرگیز لەو فەلسەفەو هاوسەنگییەی کێش‌و هزرە نەگەیشتین ئـــەگەر بیشکەوینە خوارەوە ئەوا هەر زەوی دەمانگرێتەوە، لەدواجاردا هەر خاک ئامێزمان بۆدەگرێتەوە هەر خاک لەخۆیمان دەگرێت.         
خودایە نیشتیمانێکمان پێببەخشە
ئاوارەیمانی تێدا گوومکەین
کۆچ چەقی نیشتمان بێت
ئاو بمانبات و خاک بمانگرێتەوە

ئێمە نەگبەترین بوونەوەی ئەم جیهانەین هەمیشە بەدەست دووری ئازیزانو خەمی بێکۆتای نیشتیمانەوە گێنگڵ دەدەین، بوونەوەرێکین لەسەردووپێ خۆمان ڕاوەستاوین لەجێتی ئەوەی دووربڕوانین کەچی چاوەکانمان بەرپیێ خۆمان نابینێت کە ئەویش خاکی نیشتیمانە.                                           
نەهامەتی و ماڵوێرانی ئێمەی کورد لەوەدایە کە لەدوو جیهان هێجگار جیاوازدا دەژین لەگەڵ ئەوەیشدا لەیەک جودانابنەوەو لێماننابنەوە هەمیشەیش ئیشو گرەو لەسەر ژیانی ئێمە دەکەن ئەویش سایسەت و ئەدەبە! سیاسەت ژیانمان تێکدەداتو درۆمان بۆ دەکات تاکو ڕاستێکانمان لێبشارێتەوە تاکو دەگات بەدەسەڵاتی رەهای کورسی‌و پۆستەکان پردی پەیوەندێکانمان دەڕوخێنێت ودەمانخاتە پەراویزی مرۆڤبوونی خۆمانەوە. ئەدەبیش هەوڵدەات باڵەخانەکانی ناوەوەی مرۆڤ جوانترو پتەو قەشەنگترکات و بمانخاتە سەر سکەی خۆشبەختی! ئەگەر ئەدەب درۆیشمان بۆ بکات ئەوا ئەو درۆیە لەپێناوی ڕاستێکانایە تاکو بمانخاتە سەر سکەی تێگەیشتن و حەقیقەت. ئەدەب بەهەموو تێگەیشتنێکێیوە خزمەت بەمرۆڤبوونمان دەکاتو ئاشنمان دەکات بەژینگەیەکی پاکوخاوێن بەلام سیاسەت درۆیەکی پیسی نەگیلسە هەمیشە لە جوانێکانی مرۆڤبوونمان دووردەخاتەوە دەمانخاتە جەنگەڵی بەرژەوەندێکانی خۆیەوە هەندێکجاریش دەستی سوورە بەخوێنی براکان! پردێکە بۆ گەیشتن بەدەسەڵات، دوکانێکە بۆخۆ دەوڵەمەندکردن، زۆرجاریش ئازارێکە زیندانەکان پڕن لەو ئازارانە!.                                                  
ئەدەب دەشێت ڕەنگدانەوەی سەردەم و لۆژیکی خۆی بێت بەڵام لەهەمانکاتیشدا بوونیاتنەوەی سەردەمی خۆیتی لە فۆرم و قاڵبێکیتردا بۆ جیهانێکی جوان و ئارامتر ئەوەی ئەمڕۆکە ڕوودەدات ئەدەب نییە بەڵکو سیاسەتە پیس و نەگلیسەکەی دەسەڵاتدارانی باشور کە جیهانێکیان خوڵقاندووە لە ترس‌و تۆقاندن، هەرێمێکیان دروستکردووە لەپیاوی دەمامکدار، نیشتیمانێکیان ژەهر پژێنکردووە لە پیاوی پیس!
مرۆڤ تێدەشکێنرێت وەک ئەو سەرگەرادانییەی ئەمرۆکە کە تاکی کوردی تێکەوتووەو کەچۆن ووردوخاشبووە لە کوردبوونی خۆی ڕادەکات بەڵام نابیت مرۆڤ ببەزێت، بەزاندن ترسناکە تورکە فاشستەکان دەیانەوێت کورد ببەزێنین کە ئەوە جێگەی نیگەرانی منە. بەتەنیشت دیوارەکانی دۆزەغدا گوزەرکە بەڵام هەرگیز بە پانتاییەکانی وڵاتە ئسلامی و کۆمنیستەکاندا دوای چۆرێک ئاویشیان لێمەکەن چونکە ئەوەی ئەمڕۆکە دەیبینیت هزری ئەو ولاتە کۆمنیستەکاندا کەچۆن بە بەرچاوانی هەموو کامێرای ئەم جیهانە درۆزنەدا ئازار دەدرێن و سوکایاتیان پێدەکرێت! ئەوەی لەپشت ئەم کۆچەوەیە بە بۆچونی من تورکیای فاشستو پۆتینو بێلاروسە کە کوردیان وەک مەیمون خستۆتە هەلەکەسەما! تورکیا دەیەوێت کورد لەبەرچاوانی کامێرای ئەم جیهانەدا سوککات تاکو داگیریکات و خۆی حوکمیانکات ئەوە سیاسەتە دڕندەیەکی ئەردۆغانە کەچۆن دەیەوێت قاچەکانی کورد بشکینێت. من خۆم بینیم کە چۆن سەربازانی بێلاروس کە چۆن کۆچەرێکان بەرێدەکەن بۆ سەر سنوی لیتوانیاو پۆڵنیا لەویشەوە سەگە دڕندەکانی لیتوانیان چۆن پەلەماری ئەو خەڵکە کۆچەریەدەدەن کە بەڕیکراوەن وەک دەست بەسەر. یەکێک لەو کۆچەریانەی لەسەر سنوی لیتوانیا بەدەست شەقو قەپاڵی سەگەکانی لیتوانیاو سەربازانی ئازاردرابوو کەچۆن دەیگوت: ئەو ئازارەی لەوانمبینی هەرگیز بەخەیاڵیشمدا نەدەهات کەوابن ئەوان مرۆڤێکی بەواتای وشە دڕەندەن!. 
لە جیهانی ڕۆژهەڵاتدا مرۆڤەکان درکیان بەوە نەکردووە کە ئازادی جەوهەری مرۆڤ پێکدهێنێت هەربۆیە لەوێوە هەموومان کۆیلەبووین! کۆیلەبوونی ئێمە پەیوەندی بەجوگرافیای هزرەوە هەیە نەک چۆنێتی ژیانمان! ئەوەی دەگوزەرەێت ئەوەی کە هزری تاکی کورد هەرگیز بیری لەدروستبوونی جوگرافیایەک نەکردۆتەوە کە تێیدا ئاسودە بێت نەوەک مافەکانی پارێزراوبێت! ماف داوەکراوە بەڵام حەق دەسێنرێت! ئەوەی ئەمرۆکە دروستبووە کۆچی شکستی هزری تاکی کوردە کە هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە کە نیشتیمانەکەی داگیرکراوە وەک لەوەی کە مافی خورابیت!.                                                                            
لە جیهانی کۆندا وەک یۆنانێکان و گریگەکان هەندێکیان گووتیان ئازادی جەوهەری مرۆڤ پێکدهێنێت بۆیە ئەوان ئازادبوون بەڵام ئێمە ئازاد نەبووین بەڵکو جوگرافیایەک هەیە کە ناویانناوە هەرێم تەنها مرۆڤەکان دەتوانن خانووی چەند نۆهەمین دروستکەن بەڵام باڵەخانەکانی ناخی بوون بەخۆیان وێرانەکردووە وایانڕووخاندوە بەسەر یەکتریداکە هەرگیز نەزانیت لەکوێوە دەست پێبکەیتەوە.
فەلسەفە شێوەیەک لەشێوەکانی تێگەیشتنی مرۆڤ بەو جیهانەی کەتێیدا گوزەردەکات.  شیعر ئەرکێکی ئەخلاقی شاعیر کە گوزارشت لە ئازارەکانی مرۆڤ دەکات و پەنجەرەیەک بەڕوانیینی ژیانێکی ڕۆشنتردا دەخاتە سەردەشتایی تێروانیینەکانی عەقڵ. ئەوەی ئەمڕۆکە کۆچ دەکات عەقڵە یاخود ئازارەکانی نیشتیمانە؟                                                                          
ئەدەبی من تاراوگەیە و چەقی بیرکردنەوەی منیش نیشتیمانە! هەربۆیە تێڕوانین و قسەکردن لەسەر ئێستاو شیعرو کۆچ دەشێت من ڕاکێشێتە نێوەند بەرپرسیارییەتێکی گەورەوە بەنێو فەزای دونیایەکدا کە من نەمەوێت قسەی لەسەرکەم! کەئەویش شیعرە! شیعر دونیایەکە لە جوانی! لە جوانی ژن و مناڵ و خاکو نیشتیمان و سروشت، شیعر ئەرکێکی موراڵییی شاعیر کەدەبێت ئەو ئەرکە جێبەجیکات ، شیعر کۆنتراکتێکە کە واژوو بە شاعیر دەکات دیسپلینی جوان بێت نەک شیعر برازێنێتەوە بە وشەی بریقەدار،  مناڵێکە چاوەکانی پرن لە بەرائەت بەلام عەجول عەجول خۆی دەکات بەماڵی هەر هەمووماندا وەک ئەوەی خۆی بە مناڵمان بزانێت دهێت دڵە پر لە تەنهاو غمبارو تەنیاکەمان پڕ دەکات لە تریقەی بەرایی و دەمانخاتە سەماکردن! سەمای دیدەنی ئازیزان و خۆشەیستانمان، دڵە پر لە شپرزەکەمان هێندی هێدی ئارام دەکاتەوە و دەماننوسێت بەخۆیەوە لە ئامێزمان دەگریت چاوەکانیشمان پر دەکات لە فرمێسکی شادی.  شیعر حەقیقەتێکی جوانە هەموو کەس ناتوانێت بیبنێت، شیعر پردی پەرینەوە ئاشقانە هەمیش قەشەنگ و شۆخ‌و ڕاستگۆیانە لەکاتی خۆیدا دهێتە ژووان.                                
تێروانین لە ئێستاو شیعرو پەخشان و کۆچ کەدەشێت من پەل کێشکات بۆ دونیایەک لە جوانی کە چاوەکانی من دەشێت ئەو جوانییە نەبینین  بەنێو دونیایەک لە قسەدا ڕاپیچکات کەخودی من بخاتە ژێر بەرپرسیارەتییەوە چونکە گرنگ نییە ئەوەی شیعر دەنوسێت یاخود پەخشان بێت لەسەر بنەماکانی و تێکستەکان شیکاریکات یاخود بە پێچەوانەوە قسانبکات، هەروەک قەساب کە هەمیشە دەستەکانی بە کێرد و چەقۆکەیەوەتی بۆ برینی نەرمی گۆشتەکان و دەستەکان بەخوێنی سەربرینی ئاژەڵەکان سووربووە شەرت نییە گۆشت خۆڕبێت شاعیرش وایە شەرت نییە ڕەخنەگرو شیکارکار بێت بەڵام دەبێت جوان نوس بێت ئەدەبەکەیشی لەسەنگەری بەرگیردا بێت بەرگری لە ژن و مناڵ و خاک و سروشت و ژینگە خۆشەویستیو تەباییکات تاکو تەنەکەی خۆڵی بەرمالەکانیش مرۆڤ کە شەقی لە تەنەکی خۆڵی ماڵاندا شەقیش لە نیشتیمان دەدات! ئەوەی ئەمڕۆکە ڕوودەدات بەناوی کۆچەوە شەق هەڵدانە لە نیشتیمان نەک لە تەنەکەی خۆڵی گەندەلی دەسەڵاتدارانی باشور!.                                                          
تێروانین لە ئێستا واتە تێروانین لە ئیستاکە ئێمەی تاراوگە کە تاکو ئێستاکەیش درەنگ یاخود زوو کەسێک نەهاتووە لەسەر ئەدەبی تاڕاوگەو ئازارەکانی بنوسێت   تاراوگە بە بۆچونی من یاخود پێناسی من بۆ ئەم دونیایی کۆچ و مەنفاییە ئەوەی کەمرۆڤی تاراوگە تاکو مردن دەبێت بەدووی خۆیدا وێڵ بێت کەخۆی بۆنادۆزرێتەوە چونکە سەفەرکردن تەنها ئەوە نییە جانتاکەت هەڵگریت و خوداحافیزی لە کۆڵان و خوا خوێش کەیت بەڵکو سەفرە خۆی لەخۆیدا مەنفایەک هەر قاچەکانت تراز ئیتر خاکو نیشتیمان گوومدەکات بۆهەتایە دەبێت هەمیشە دەستت بەقەیتانی پێڵاوەکانتەوە بێت بۆ هەڵهاتن، وەک ئەم یەکەی مەنفاییە! ئەوەیە کەمرۆڤی تاڕاوگە تاکو مردن دەبێت بەدووی خۆیدا وێڵ بێت کەخۆی بۆنادۆزرێتەوە وەک یەکەی پێکهاتەیە ئەو ئیتر گوومبوویەکە لەخودی خۆیدا کاتێکیش مرۆڤ لەخۆیدا گووم دەبیت دۆزینەوەی مەحاڵە ئەوەی ئێمەین کەم تاکو زۆر لەناخی خۆماندا نیشتیمانێکمان دروستکردووە بەڵام نازانین ئاڵای ئەو نیشتیمانەی دروستمانکردووە لە کوی نیشتیمانە ترافێکەماندا هەڵکەین و بچەقەێنین.. من لەوەتەی هەم ئەم هەدەران و مەنفایەم لابۆتە سەر دەزییەک نەتێم دەچێقی و نەتێدەچقم بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو رۆح سوتانەیشدا ئەدەبی تاڕاوگە بەبۆچوونی من ئەدەبێک جوانە و پڕ لەهەستی جوانی مرۆڤ و نەتەوە و نیشتیمانە! ئەدەبی تاراوگە شوناسی نەتەوەی هەڵگرتووە و هەوڵی گەڕانەوەی نیشتیماندایە کەچی بەپێچەوانەوە لەناو جەرگەی نیشتیمان شوناسی وونە و خەڵکی لێی ڕادەکەن کە ئەمە کارەساتە نەک ئەدەب کاتێکیش ئەدەب کارەستا دەخوڵقێنێت ئیتر هەرچی جوانییە لەگەڵخۆیدا ڕایدەماڵیت... وەک شاعیر دەڵیت: خۆزگە ئازارەکانی نیشتیمان وەک باران بووایە هەر کەدەستیکرد بەباران لەگەڵ خۆیدا ڕایماڵیایە...
بە ڕاستی ئێمەی کورد تاکێکی تێکشکێنراوین دووژمنان هەموو پارچەکانی ئێمەیان ووردوخاشکردووە لە نیشتیمان تف دەکەن ئاسمان و دەموچاویان بۆ دەگرنەوە و دەست بۆ عەبادی و کازمی بەرزدەکەنەوە تاکو سواڵێکاین پێبکات مرۆڤ کە دەستی پانکردەوە سەریشی لەگەڵیا شۆڕدەکاتەوە هەمیشە کەسێکی سەر شۆر دەبێت دووژمنان بەتایبەتی تورکەکان دەیانەوێت سەر بە کورد شۆرکەن لەهەوڵی ئەوەدان کە چۆن قاچەکانی بشکێنن بیرمان نەچێت مرۆڤ تێکدەشکێنریت بەڵام نابەزێت ئەوە ئەرکە لەسەرمان لەسەر ڕۆشنبیران لەسەر شاعیران و ئەدەبدۆستان کەدەبێت بەرپرسیارەتی وەرگرین، مرۆڤ دەتوانیت بەهەموو شێوەیەک خزمەت بە نیشتیمانەکەی بکات تۆ ئەگەر نەتوانیت ببیت بە پێشمەرگە خۆ دەتوانیت جگەرە نەکێشیت و ژینگەی نیشتیمان پیس نەکەیت....تۆ ئەگەر لەم دووری مەنفاو تاراوگەیەوە ئەگەر نەتوانیت نیشتیمان سەوزکەیت خۆ دەتوانیت نزای خێری بۆ بکەیت! ئێمە هەموو شتێکمان دەتوانیی بەڵام تەمەڵی هزر جەستەو لاشەمانی تەمەڵ تەمەڵکردبووە تەنها سواڵمان بۆماوەتەوە سواڵی ژیان سواڵی سیاسەت و سواڵی ئەنفال و سواڵی شەنگال و سواڵی هەڵبجەو سواڵی کوردوبوونمان! مرۆڤ کە نیشتیمانەکەی پڕبوو لە جوانیو و شەرڤان و پێشمەرگەو پیترۆل زۆر ناشیرینە سواڵکات! ئەوەی ئێمەی کوردین دووژمنان سەریان پێشۆرکردووین تاکو سواڵی مانەوەمانی لێکەین!. ئەوەی لەسەر سنورەکانی بێلارووس روودەتا سواڵی ئیقامەیە نەک سواڵی ژیان!.                                                                 
من بە تۆ دەڵێن کۆچ مەکە و تۆیش بە من دەڵێت نەیەتەوە! ئەمە کارەساتە نەوەک نامەگۆرینەوە وەک نامە گۆرینەوەی نالی و سالم! ئەدەبی تاراوگە هەر لە نامەکەی نالی و سالمدا سەرهەڵداوە  ئەوا نزیکەی دوو سەدەیە بەسەر ئەو نامە گۆرینەوەدا تێپەر دەبێت و کەچی کەسێک لەدوای ئەو هەموو ساڵە نەهات ڕۆشناییەک بخاتە سەر ئەدەبی تاراوگەو هەوڵێکبدات بابەتگەلێکی لەسەر بنوسێت کەچۆن ئەدەبی تاراوگە بەحەسرەتەوە باوەشی بۆ گەرانەوەی نیشتیمانکردۆتەوە!
نالی لەدوایی ڕوخاندی میریشینی بابان کۆچدەکات و روودەکات شام سوریای ئێستاکە،  ئیتر لەوێوە نامەیەک بە پەرەسێلکەدا دەنیرێت بۆ سالم بەڵام خۆیی لەخۆیدا بۆ سلێمانی دەنێریت دەشێت سالم یەکەمجار ئەو نامەیە پێیگەیشتبێت  وەڵامی بۆ ناردبێتەوە چونکە لە نامەکەدا تامەزرووی زۆرێکی پێوەدیارە کە نالی بیری سلێمانی دەکات هەواڵ دەپرسیت ئایا سلێمانی هەر وەک جاران ماوە یاخود نا؟ دەشێت ئەو پرسیارە بیت کەنالی دەیەوێت بیکات تاکو گەرەنتی گەرانەوەی خۆیی  مسۆگەرکات! بەڵام لەئەنجامی نامەکەی سالمدا پێدەڵێت: ئێستاکە سلێمانی شوێنی قەلەرەشەکانی تورکەکان و دامانتم مەگەرێرەووە بەبێ ئەوەی بپرسێت ئایا ئێستاکە حالی نالی چۆنچۆنییە؟ بەبێ ئەوەی بپرسێت ئایا ئێستاکەیش گیرفانەکانی نالی  پڕن لە نقوڵی ژیان یاخود لەنانە ڕەق؟                 
دەشێت ئەو وەڵام دانەوەی سالم ببێتە هۆی ئەوەی کەئیتر نالی نەگەرێتەوە ئیتر خۆی لە ئاوارییەدا هەڵگرێت تاکو مردن. نالی بە حەسرەتەوە دەچێتەوە سلێمانی و باسی لەجوانی و ژیان دەکات کەچی سالم بەهەمان تاسەوە باسی مردن و قەلەرەشمان بۆ دەکات، قەلەرەشیش نیشانەی شومییە باسی کونەپەپوومان بۆدەکات کە لە کەلتوری کوردییدا نیشانەی چۆڵەوانییە، سالم ڕاستەخۆی لەکۆتایی نامەکەیدا بە نالی دەڵێت: تکایشی لێدەکات کە نەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی وەک ئێستاکەی ژیانمان پاش دوو سەدە هەمان کارەساتمان بەسەرهات کێمان لەئێمە تامەزرووی نیشتیمانی نییە بگەرێتەوە کەچی لە نیشتیمان بەهەرکەسێک بڵێیت دەگەرێمەوە یەکسەر بێیەکودوو پێت دەلێت: دەغیلتم نەخەڵاتابیت شتی وا بەمێشکتا بێتەوە بگەرێتەوە بۆ کوێ دەگەرێتەوە یاخود پێماندەڵێت: کە گەڕایتەوە دەبێت گیرفانەکانت پر بێت لە پارەو دۆلار ئەگینا جێگەت نابێتەوەو پەشیمانی دادتنادات ئەوساکە لە جێگەی پێمانبلێت: کە گەڕایتەوە گیرفانەکانت پرکە لە خۆشەویستی و تەبایی و جوانی سروشتی کەهاتیتەوە بەخەندەوە وەرەوە چونکە دەمێکە خەندەو بزەمان لێبراوە، هیوامان بۆ بهێنەوە چونکە بێهیواکراوین هیوامان تۆیت بگەرێتەوە بزە بخەیتە دڵە ترساوشپرزەکەمانەوە، کە هاتیتەوە ئاشمانکەرەوە بەیەکتری دەمێکە دەستو گەردنی یەکتریمان ماچ نەکردووە دەمێکە هەلاوی گەریمی باوەشی ئازیزانمان نەبینیوە! کە هاتیتەوە ئیتر وەک جاران لەسەر سفرەی نانی ئێواران وەک خێزانێکی بچکۆلانە بەڵام دڵ پرە حەسرەتو جوانی بەیەکەوە شیو دەکەین! کە هاتیتەوە ئیتر جارێکیتر لەسەرەوە دەست پێدەکەینەوە کوخێک بێت بۆ ژیان! گوندێک بێت بۆ هەروەزی و ژیان نەوەک شارێک بێت پڕ لە جەنجال و یەکترازان! کەهاتیتەوە دەغیلتم بیر نەچێت سلێمانی لەبیر نەکەیت
حەزرەتی نالی دەفەرموێت:
قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مروور
وەی پەیکی شارەزا بە ھەموو شاری شارەزوور
ئەی لوتفەکەت خەفی و ھەوا خواھ و ھەمدەمە
وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەیی حوزور
سالم یش ھەر بەوجۆرە [با] دەکا بە نامەنێرو وڵامی نالی دەداتەوە. قەسیدەکەی سالم ئاوەھا دەست پێ دەکا
جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر
ئەی پەیکی موستەعید لە ھەموو ڕاھی پڕ خەتەر
ئەی میروەحەی جەمالی مەھاسایی دڵبەران
وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر
توو خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم
بەم نەوعە قەد نەکا بە سلێمانیا گووزەر
منیش دەڵێم: دەغیلتانبم هەرگیز بەو نەوعە قەت نەکا بەئەوروپای کۆمۆنیستدا بکەن گووزەر               
 هەمیشە دڵمان لەوێ کەوتووە لەنێو کوچەو کۆڵانو شەقامە بێنازەکانی نیشتیمانەوە بۆمان بگەرێن دەماندۆزنەوە قاچێکمان بەغەریبیمانەوە ئەویترمان مەگەر بەس خوا بزانێت بەکوێوە سەریشمان بەڕابردوومانەوە شۆرکردۆتەوە  نەوەک لێمان بەرێبێتەوە سەرتاپا نامۆیمان لێدەتکێ  کەچی نامرین! ئای لە ئێمە! چ زوو پیر بووین! چۆن بەم هەموو ئازارو سوتماکی ڕۆحەوە ڕووبەڕووی ژیان دەبینەوە چۆن مەنفاو دووری ئازیزانمان لوولیکردین بەخۆیانەوەو بێکەس و تەنها فریانداینە کۆڵانەکانی غەریبییەوە. براکمە ڕۆژێک دهێت وەک سەگ لەسەر شەقامەکانی مەنفادا دەمرم کەسێک نییە خۆی کاتە خاوەنم، دڵە تەزیو ترافێکەم بۆدواجار وەک شەختە لەکار دەکەوێتو چاوە زەقو غەمبارەکانم بریوەتە تەنیایی خواو ئاسمانەکان کەسێک شکنابەم پێڵوە غەمبارەکانم بۆدواجار لێکبنێ دەمرم براکەم دەمرم بەس ئێوە خۆشبەخت بژین بەس ئێوە میز مەکەن بەدیوارەکانی نیشتیماندا و دارەکانی ژیان مەبرنەوە بەس براکەم بەس تۆ خۆشبەختبە لەش ساغبە براکەم! لەش ساغی هەموو سەروەتی دونیا دهێنێت تەندروستیەکی ساغ پاسپۆرتێکە لەگیرفاندا و هەموو سەروەتی دونیا دهێنێت براکەم بەس تۆ کۆچ مەکە کە کۆچیشتکرد تف و بەرد مەگرە نیشتیمان و کوردبوونت. دەسەڵاتی پیسخۆڕی باشور لە ڕەخنە دەرچووە ئەو وەک جگەرەکێش وایە کە لەسەر بەرگی پاکەتەکەی شیرپەنجەی خۆی دەبینێت و بەڵام هەر دەیکێشێت! هەوڵبدە تۆ وامەبە تاکو تۆیش لە ڕەخنە دەرنەچیت و مەرگی ئاوارەی و کۆچی خۆت لەبەر سەرماو بەستەڵەکی سنورەکانی مرگ ببینیتەوە ئەوە سنوری مەرگە کەتۆی تێکەوتوویت نەوەک سنوری ژیان! تەنها هەوڵبدە براکەم تەنها هەوڵبدە خۆتبە تەنها خۆت و نیشتیمانبە.















زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×