سیخوڕی کردن پیشەیی داهاتوومان
نامۆ سامان
2020-07-01   921
کە منال بووین جگە لە کۆڵان و بەردە داغکراوەکانی گەڕەک و چەند ماڵێک لە تەنیایی و برسێتی و تەپوتۆزی مناڵانی گەرەک هیچیتر نەبوو لە ئامێزمان بگرێت. لە دار هەلوکێن و لەبەرد گلۆر و هەڵماتمان دروست دەکردو ئێوارانیش لە کاغەز کۆلارە، هێندە دڵخۆشبوین لە سادەییدا دەتریقاینەوە وەک کرمی بەر تیشکی خۆڕ بە زەوێکەوە دەلیقاینەوە لەگەڵ خاکدا ئاویتە دەبووین، ئێمەی مناڵ ئیتر لەوێوەی هەم بەرایەت و هەم سادەییمان لێدەوەرا!
ماڵەکان! ماڵە هەژارەکانی کۆڵان و گەرەک وەک بەردی سەر شەخسی پیرچاکان هەریەک بە نیازێک هەڵچنرابووەن جگە لە تەنیایی و بەرایەتی و دل سافی و ئەوین بەئەندازەی بەخشندەیی چاوەڕوانی هیچیتر نەبووین لە باوکەکان! کەچی لەنێوەند ئەو سوتماکی تەنیاییو کەم دەرامەتییدا باوکەکان دەنوکیان لەسەر مناڵەکانیان بوو کە دزی و حیزی نەکەن! سەدانجار باوکمان پێیان گوتین: کوڕم تەنها دزی و حیزی مەکەن! سەیرمان لێدەهات کە مرۆڤ لەنێو چوار ماڵدا چۆندەبێت هەم حیزبێت بێت هەم دز بێت؟ ئیتر لەوێوەی بۆمان دەرکەوت کە حیزی و دزی هێڵی سوری باوکەکانن! مرۆڤ کە دز بوو دەبێت هەتاکو ماوە جێگەی ترسو نانارامی و بێمتمانەی خەڵک بێت! دزەکان لە پێناوی پارەو ماڵدا سەدان پاساو سیخوری و گەوادی دەکەن بۆ دەوڵەمەندبوونیان! مرۆڤیش کە حیز بوو دەبێت هەتاکو ماوە سەری لەئاستی کۆمەڵگەدا شۆڕ بێت و سەری حیزێتی خۆی شۆرکات و لەنێوە کۆمەڵگەدا دەبێت هەمیشە هەست بە تەنیایی خۆیکات! حیزی و دزی دوو کەسایەتی ناشیرین و دزێو و دوو هێڵی سوری کۆمەڵگە بوون کە شکاندنیان بڤەو تاوانێکبوو کە هەرگیز لەحیم نەدەکرانەوە و لیخۆشبوونی نەبوو، جارێکیتر کۆمەڵگە وەرینەدەگرتیتەوە و لەخۆی بێبەری دەرکردیتو فرێدەدرانە زبڵخانەی خۆیەوە.
کەچی دەسەڵاتەکەی باشور بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە خەریکی دزین و بردنو برسیکردنی سەروەوەتو و سامانی ئەم نیشتیمانەیە و قنگیشی قەلانگ کردووە بۆ دووژمنانی کە بەم ڕۆژگارە دارێکی وایتێبریوە تاکو قورقوراگەی بردووە کەچی ئەوەندە بێعارە وەک ئەوەی نەبای دیبێت نەباران سنگی وەک کەڵەشیرێکی بەزیو بەرووی خەڵکدا دەرپەراندووە هیچش منەتباریش نییە! بەڵام لەتێروانی تێگەیشتنی فەلسەفەییەوە ئەم دەسەڵاتە دەروون نەخۆشە هەمیشە لەئاستی ئەو دارەی کە دووژمنان تێیانبریوە سەری کزو ترسنۆکی شۆرکردووە کە مەحاڵە هەڵسانەوەی! ئەو دەیەوێت هەقی خۆیکاتەوە لە جێگەی دووژمن دارکە ببرێتە کۆمەڵگە! وەک کەڵەشێری بەزیو کە کلکی بەزیوی خستۆتە ناوگەڵی میللەتەوە دەردی سەرشۆڕی و بەزینی خۆی بە جوجکەکان هاوسەنگ دەکاتەوە هەقی سەرشۆری و پەروباڵی قرتاوی لە جوجکەکانی دەکاتەوە کەئەویش نەوەکانی بەرهەمی داهاتووی خۆیەتی ئەم جوجکەیش ئەگەر گەورەیشبێت هەرگیز نابێت بە کەڵەشێر جگە لە نەوەی کەڵەشێرێکی بەزیو و هیچتری نابێت! ئێمەی نەوەی ئەم کەڵەشیرە بەزیوەین مەحاڵە دەنوکمان لەئاستی پەنجەکانی قاچ و چەقمان بەرزکەینەوە! لە ڕاستیدا ئێمە نەوەی قوربانی ئەو دارەیەین کە تێیان بریووین!
هەر دەسەڵاتێک! هەر پیاوێک! بەناوی سیاسەت و ئاسایشی نەتەوەوە ناپاکی کرد! بەناوی سیاسەتەوەی خاک و ئاوی ئەم نیشتیمانەی دابەکۆنتراک ئیتر دەبێت دەستی لێبشوێت! ئەوە دەسەڵاتەکەی باشورە جگە لەوەی لە ڕەخنە تێپەریوە ئیستاکە بۆتە سەر ئێشەیەک جگە لە ژانەسەر هیچیتر نابێت بۆ نەوەکانی دهاتوومان. هەمیشە ڕاستگۆکان تاک بوون بەپێچەوانەیشەوە هەمیشە تاوانبارن جووت و زۆربوون هەر وەک ئەم دەسەڵاتە کە چۆن یەکیانگرتووە بۆ لەناوبردنی تاکەکانی کۆمەڵ!
لە شەڕێ شەمشەمەکوێرەکانی داعشدا هەندێک لە کەناڵەکانی باشور بەخۆیانو کامێرەو کراسە سپێکانیانەوە دەچوونە بەرەکانی شەڕ تاکو وێنەی و دەنگی شەڕمان بۆ بگوێزنەوە! دەمانبین بە کراسێکی سپیەوە دەستی درێژ دەکرد و ڕاپۆرتی دەدات! ئەوە بنکەکانی داعش و شەمشەمەکوێرەکانی کوشتنی رووناکین ئەمەیش سەنگەرەکانی پێشمەرگەن چاوی کامێرەکان ڕاستەوخۆ لە بەرەکانی جەنگەوە جڵفەی دەگەیاندە دووژمنان و بنکەکانی پێشمەرگەی ئاشکرا دەکرد بۆ دوژمنان.
لە ساڵەکانی حەفتاکاندا یەکێک لە کەناڵی ڕادوێیەکی وڵاتی ئەردەنەوە ئێواران بەرنامەیەک پەخشدەکرا بۆ مناڵانی فەلەستنی عەرەب کە چۆن کاکی بەرنامەگێر بەناوی چۆلەکانەوە چلفەکانی سیخۆری دەگواستەوە بۆ ئیسرائل و سیخوڕی بۆ جولەکە دەکرد! هەندێکجار میهرەبانی ئەوە ناگەیەنێت کە خەمخۆڕە بەڵکو دەشێت مردن و مەرگ و شوێنی لەناوچوونت دیاریکات ڕیک وەک ئەو ڕاپۆرتانەی کە کەناڵە کوردێکانی باشورەوە بەناوی هەوال و ڕاپۆرت و بە پەلە هەتاکو دوایی هەر هەموو چڵفەو سیگناڵن بۆ دووژمانن.
لە نیشتیمانێکدا زیاد لە چوارسەد هەزار چەکدارو سیخوڕ و فایلدار و بندیوار هەبێت دەبێت ئیتر چاوەڕوانی چی لێکەیت؟ بە دڕێژای تەمەنی تاراوگەم لە دوو شت گەیشتیم یەکەم ئەگەر ئیش نەکەیت ئەوە زۆر پەشم و شەرمەزارییە ئیتر دەبێت بە کەسێکی پاراسیت و وەک مڵە دەبێت لەسەر گیانی و ئەرک و پیشەی خەڵکانیتر بژیت! چونکە ئەگەر ئیش نەکەیت ناتوانیت باجی مانگانە و سالانەی خۆت بدەیت تاکو نیشتیمان ئاوادان و لە ژیانەوەدا بێت! دووەمیش سیخۆریکردن بەسەر نیشتیمانەکەی خۆتەوە چونکە سیخوڕیکردن تاوانێک و ناپاکییەکە و لیخۆشبوونی بۆنیە! بەڵام لە باشوردا نیشتیمانێک پربووە لە سیخۆڕ و بەم رۆژگارە سیخوڕی دەکەن بەسەر خەڵک و هاوڵاتی و نیشتیمانی خۆیەوە بەبێ ئەوەی یەک کەس گونی بگرێت و لای پەشم بێت! کۆمیدیا و تراژدیا لەوەدایە لە دوایی گەیاندنی سیگناڵەکانی گێپێسێ و سیخوری کردن ڕاستەوخۆیش دەچێتە بەردەم کامێرای هەواڵ و کەناڵەکانەوە ڕاپۆرتی سیخوری خۆی دەدات بە دووژمنان بەبێ ئەوەی خۆیش تێکبدات جا بە ئاگا بێت گا بێئاگا! یەکێک لە ڕاپۆرتەکانی کونە ماسی تەنانەت باسی ئەوەیش دەکات کە چەند کوژراوە و چەندیش بریندار و چەندیش چەک بە شان رایانکردووە وبرینداربوون ئاخر ئەمە خەم خواردنە یاخود ڕاپۆرتە بە دووژمنان تاکو بزانن لەشوێنی مەبەستیانداوە یاخود نا؟ ئەم جۆرە ڕاپۆتکردنە پاساوەکانی تورکیای فاشست زیاتر کاریگەری دەبێت بۆ کورد کوشتن و ئیتر تورکیا پێوسیتی بە پاساوکردن و بیانونابێتەوە تاکو بەناوی پەکەکەوە بمانکوژێت! بێگومان ئەوەی دەکوژرێت کوردە، کورد! دەسەڵاتێک بە درێژایی ٣٠ ساڵی حوکومداری هەر خەریکی تێکشکاندنی جەستەی تاکی کورد بێت ئیتر دەبێت چاوەڕوانی چێی لێبکەیت؟ فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان و درۆنەکان تاکو ئس ئیم ئسی و سیگناڵی سیخۆریان بۆ نەچێت ناتوانن بفرن و تاکی کورد بکوژن! کەواتە ئەو خەڵک و پیشمەرگەو گەریلاو نیشتیمان پەروەرانە بە ئەنجامدانی سیخوری کوژراون لە پێشدا سیخوریکراوە لەدوایشدا ئەنجامدراوە! ولاتێک زیاد لە حەد سیخورو پیاوکوژ و سەرکوتکردنی هەبێت دەبیت چاوەروانی چیی لێبکەیت؟ دەسەلاتێک لە ماوەی ٣٠ ساڵەی حوکومرانیدا نەتوانێت دزێکی گەورەو قاحبەخانەیەک و سیخورێک بگرێت و بیدات بە دادگا دەبێت چاوەڕوانی چی لێبکەیت؟
دووژمنان بە کۆمەڵ دەمانکوژن و ئێمەیش یەکە، یەکە سیخوڕیان بۆ دەکەین و سەری هینمان شۆڕکردووە و ئاگرە سورە لە خۆم دوورەو دەستمان بە کڵاوی گەمژەیی و بێدەنگی خۆمانەوە گرتووە چونکە کۆدی ژیان و مان و نەمان لە لای سیخورەکان و دەسەڵاتەکەی باشورە! دەشێت ڕۆژێک بێت درۆنەکان دەرپێی بە ئابڕووی هەریەکەمان داکەنن ئەگەر لە ڕێساکانی ئەو ئۆردوگایە دەرچین کە بۆیان دروستکردوین و کە ناومانناوە هەریم بە سەرکردیایەتی دەسەڵاتدارانی باشور. ئەمڕۆکە کەسەردەمی دڕۆناو فرۆکەی بێفرۆکەوانە دەبیت زیاتر لە جاران ئاگات لەخۆت بێت! تورکە کورد کوژەکان لە ئەنقەرەوە بە خۆیانو کۆنترۆڵی درۆنەو فرۆکەکانەوە بە سیگناڵی سیخورەکانیان لە باشور دەمانکوژن کەچی ئێمە جگە لە بێباکی و پاساو هێنانەوە بۆیان هیچترمان پینیە بۆ گوتن! مرۆڤ کە هیچی نەبوو بۆ گوتن بشێت باشتروایە پاساویش نەهێنێتەوە بۆ کورد کوشتن!.
ئەم نیشتیمانە هەر بستە خاکێک و گەزە ئاسمانێکی بۆتە گێ پێ سی و سیگناڵی سیخوڕیکردن بۆ دووژمنان ئەوەی لە کونە ماسی خوڵقا لە چیاکانی گۆیژە ئەزمریش و کەمپی مەخموور و دهۆک و شیلادزێو ئامێدی پێشتر درۆنەکانی تورکی کورد کوژ خوڵقاندیان بەبێ ئەوەی یەکێک هەڵوێستێکی جدی هەبێت لەسەری! ئەوەی لە شیلادز کرا دەشێت لە شارەکانی سلێمانی و هەولێریش بکرێت و دەسەڵاتدارانیش جگە لە بێدەنگی و پاساوهێنانەوە هیچیتریان پێنییە هەر بۆیە قەیرانی موچە درێژ دەبێت تاکو هەموو پلانە گڵاوەکانی ئەتاتورکەکان لە باشوردا جێبەجێدەکرێت! میللەتێک هەر لە خەمی نان و موچە و گان و ئازادی سکسدا بێت هەر ئەوەی بەسەر دهێت کە ئەمرۆکە هەیە! میللەتێک بەئاشکرا هاوار دەکات کە ئەم دەسەڵات گەندەڵ و دزو قاحبەگێیە کەچی لەهەمانکاتدا لێدەپارێتەوە تاکو موچەی بداتێ! میللەتێک زمانەکەی خۆی لا پەشم بێت و تف بکاتە ئاسمان و هانا بۆ عەبادی و بەغداد ببات تاکو بەهانایانەوەبێت هەرئەوەی قابیلە کەهەیە! میللەتێک هەمیشە لە سەنگەرەکانی مردنەوە تەقە لە ژیان بکات ئیتر دەبێت چاوەروانی چی لێبکەیت؟ نیشتیمانێک بەقەد دووژمن سیخوڕو بندیوار و گەندەڵی هەبێت ئیتر دەبێت چاوەڕوانی چی لێبکەیت؟
ئەوەی لە باشور دەگوزەرێت لەهیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا نییە! باشور بۆتە عەنتیکەخانەو گۆمی سیخوران! میللەتێک کە برسی کرا دەبیت شۆڕشکات نەک سیخوڕیکات! میللەتێک کە کەرامەتی تێکشکێنرا دەبێت توڕە بێت، گۆرانکاریکات نەک خۆی بکات بە ماڵی دووژمناندا! تاکە جوانەکانی کۆمەڵگەیش سەریان بەسەر تەنیایی خۆیاندا شۆرکردۆتەوە تەنانەت ناوی خوایشیان بۆ ناوترێ! تورکیا پلانێکی بۆ دواڕۆژی کوردی باشور داناوە ئەویش ئەوەیە کە باشور بکات بە ئۆردوگایەکی گەورە بە سەرپەرشتی والیکانی ماڵی بەرزانی و بنەماڵەکان هەربۆیە هەر حیزب و ڕێکخراوێک لەخەمی بنەماڵیەیی خۆیدایە تاکو میللەت بکەن بە سواڵکەری خۆیان! هەربۆیە تورکیا لە پەلەی ئەوەدایە کە ناوچەی سەوزیش بکات بە سەربازگە هەر وەک ناوچەی زەرد لە هەڵپە هەڵپی ئەوەدایە پێش ئیران ئەو کارەبکات! مرۆڤ کە دەستی پانکردەوە شەڕواڵەکەیشی دادەکەنێت! لەدوای پەنجا ساڵ تەمەن شارستانی باشور ئەوەبوو کە دزی و گەندەڵی و حیزی و خۆ دەوڵەمەنکردن بەهەر شێوەیەک و وەسیلەیەک پارەیان دەستکەوێت و سیخوڕیکردن بەسەر خەڵک و خاک و نیشتیمانی خۆتەوە کارێکی زۆر نۆرماڵ و ئاسایی بێت بەڵام لەسەر شەڕەفی ژنێک خێلێک قەتلوعام دەکەین! لەسەر کلکی کەرێک ئامادەین دەغڵودانی و بەرهەمی ماندوبوونی چەندین ساڵەمان بسوتێنین و لای کەسیش پەشم نەبێت! من نەمزانی پاش ئەو هەموو ساڵە لە جیاتی ئەوەی دزی و حیزی و سیخوڕی پەشم بێت کەچی شۆرشگێری و نەتەویی و کوردایەتی پەشم بێت خەلکانێک زۆر ئازایانە جارێ عێراقبوون و توورکبوونیان خۆیان بدەن و دەوڵەتی کوردیش بۆ هەتاهەتایە ببێتە کابوس و خەونی شاعیرانە باشور.