کۆرونا.. جەنگی بیۆلۆجی

وریا سه‌ردار جەباری
  2020-03-10     1167
بێگومان لەگەڵ بەرەو پێشچونی تەکنۆلوجیای سەربازییدا چەکی بایۆلوجیش پەرەی زیادی سەندوە، ئەوی ئێستا زیاتر زه‌قبۆتەوە جەنگی باێۆلوجی ئەمریکایە دژ بەچین‌و ئێیران، بەڵام بەهۆی قەدەغەی چەکەکەو لەئاستی جیهانداو کاریگەری قێزەونی زیاتر دورە لەچاوی میدیاکانەوە بەرهەمده‌هێنرێت، چەکی بایۆلۆجی خۆی‌ لەبەکتریاو ڤایرۆسدا ده‌بینێتەوە هەندێک لەزانایان ئەمجۆرە چەکە پۆلێن دەکەن بۆ دو جۆره‌:
- جوری یەکەم:
بەتەواوەتی ڕەچەڵەکی مرۆڤایەتی لەبن دێنێت.

ـ جۆڕێ دووەم:
بەپلەی یەکەم کاریگەری پەکخستن‌و  ئفلیجکردنی  هەیە  وەکو ئەمریکا توانی لەڕێگەی  (کۆرونا) ئابوری چین ئفلیج بکات ڕایبگرێت لەبەروپێش چونە خێرایەو زیانی سێ ترلیون دۆلاری لێبدات.

چەکی بایلۆجی جۆرێکە لە چەکە قەدغەکراوەکان لەئاستی جیهانیدا، لەپاش  جەنگی جیهانی یەکەم 1925لە ڕێکەوتنامەی جنێف دا قەدغەکرا لە و پاشان جەختی لەسەرکرایەو لە ساڵی 1975لە ڕێکەوتن نامەی لەندن دا.

ئاستی کوشندەی ئەم چەکە سەدان جار زیاترە لەچەکی کیمیایی و چەکە ناوەکێەکان وە جیاوازیشی لەگەڵ چەکە ناوەکیدا  ئەوەیە ئەم چەکە  ناتوانرێت ڕوبەری کاریگەریەکەی دیاریی بکرت تابێت گەورئەبێت تەشەنەی زیاتر ئەسێنێت بەئاسانی  کۆنترۆڵ ناکرێت .

تایبەت مەندیەکانی ئەم چەکە بریتین لە:
1. چەکێکی ستراتیجیە و کولفە و بڕی تیچوی زۆرکەمە کارێگەری زۆر کوشندەی هەیە بەبەراورد بەچەکەکانی دیکە.
2.دورست کردنی ئاسنە وەتاقیگەکانیشی بە ئاسانی دەشاردرێتەوە و  وەهەروها بە پیویست ناکات بە ئاستێکی زۆر بەرز لە تەکنەلۆژیا و پێشکەوتن ، لە سەدەی ڕابردو  زۆر لە وڵاتانی جیهانی سێیەم خاوەنی ئەم چەکە بون  ، ئەمریکا لەساڵی 1955لیستی ناوی 17دەوڵەتی خاوەنی ئەم چەکە بڵاو ئەکاتەوە ئەوانیش بریتی بون لە ( إیران، سوریا، روسیا، إسرائیل، فییتنام، مصر، عراق، لیبیا، هند، كوریا جنوبیه‌، تایوان، لاوس، كوبا، بلغاریا، صین، وكوریا شمالی ) .
تەنانەت زۆرێک لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانیش توانای دوست کردنی ئەم جۆرە چەکەیان هەیە ، هەندێک بە " چەکی ئەتۆمی فەقیرە کە"  ناوی ئەبن کە زۆر ڕێکخراو دوڵەتەکان دەتوانن بە سانای بەدستی بهێنن .
3.گارێگەریەکی ئەرێنی تر ئەم چەکە لەڕوی سەربازیەو ئەوەیە کە شارو بنکە و دامەزراوە سەربازیەکان و  بەندەرکان وەکو خوی دەهێڵێتەوە بەبێ ئەوی زیانی لێبەکەوێت ، واتە کاررگەریەکەی تەنها مرۆییە .
4.ئاسان نیە لایەنی بەکارهێنەری چەکەکە دیاریبکرێت .
5.ئاسانی بڵاوکردنەوەی فاریوسەکە یان بەکتریاکە :
ٲ.  لەڕێگەی ڕشتنەوە بەهۆی فڕۆکەوە.
ب. تێکەڵ کردنی بەخواردن ، یاخود ئاو ،  ڕۆمانیەکان لەساڵی1346دا گەمارۆی شاری (کافا)یان دا شارەکە ڕەتیانکردەوە ۆیان بدن بەدەستەوە بۆیە تەرمی نەخۆشە مردوەکانی تاعونیان کردە ئاوی ڕوبارەکەوە بەئاراستەی شارەکە .
ج. لەڕێگەی ئاژەڵانەوە وەکو (مشک و جرج کەروێشک .......) یان کەسانی بەکرێگیراو کە کوتراون بە مناعەدژی ئەوڤایرۆسە .
د. بەهۆی موشەکەوە ، بەڵام ئەمجۆرە زۆرکاریگەرنیە ، چونکە لەکاتی تەقینەوەی موشەکەکە بڕێکی زۆر لەو زێندەورانە بکتریابێت یان ڤایرۆس دەمرن بەهۆی گەمی وکاریگەری تەقینەوەکەوە ، هەرچەندە کڵاوەی ئەوچەکانە بە مادەی ساردکەروە بۆپارێزگاری کردن لە مانەوەیان لەکاتی گەرم بونیان بە هۆی بڕینی چینەکانی هەوا وە .
هـ . لەڕێگەی کوتانەوە دەرزی لێدانەوە . 
و . زۆر ڕێگای ترهەن وەکو ڕێگەی بازرگانیەوە ، خواردن وتەنانەت  دانانی لەناوگڵۆپی کارەبا ئەم کارە کراوە دوایی شکانی بڵاو بوەتەوە .............هتد .

وەهەروها جەنگی بیولوجی شەرت نیە تەنها ئامانج لێی زیانی مرویی بێت زۆربەی جارەکان مەبەست لێ زیانی ئابوریە وەکو لەناوبردنی بەربومێکی کشتوکاڵیە ئاژەلیەکانە ، نمونەش لەسەر ئەمە کارە ئەمریکا بەکاریهێنا دژ بە یابان وڵاتانی ئاسیا بۆ لەناوبردنی بەربومی برنج کە ئافاتەکەش بریتی بو لە بونەورێکی شێوە کەڕوو بو کە زۆر بە زوویی بڵاوبوەوە  لە ناو بەربومی برنجدا  وە لەکاتی خواردنیدا مرۆڤەکانی توشی ژهراوی بون دەکرد .
یان بەهەمان شێوە بۆلەناوبردنی بەربومی ئاژەڵی  وەک تاعونی مانگاو و هاری مانگا.

ئەم جۆرە لە جەنگ هەر بەردەوام ئەبێت بەڵام ئەوەگرنگە لێرەدا جۆرێک لەخۆ ئامادەکردن هەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسیانە ، بۆیە پێویستە هێزێە کانی ناوخۆ و هێز پێشمەرگە ئەگەر کاری یەکەمیان بەرگری بێت لەسنوری وڵات ئەوە کاری دوەمیان یارمەتی دانی هێزەکانی ناوخۆی لەڕوبەڕو بونەوەی هەر مەترسی و بارێکی نەخوازراو کە ئەویش لە لێپرسراویەتی صنفی تەبابەی سەربازی و صنفی کیمیایدا  خۆی دەبینێتەوە لە ڕوی مەشقی تایبەت 
وتنەوەی وانەوزانیاری تایبەت بەو بوارە
پێدانی گەلوپەلی تایبەت 
مەشقکردن لەسەر بەکارهێنانی ئەوکەلوپەلانە 
مەشق کردن لەسەر چونێتی کۆنتروڵکردنی بارەنەخوازراوەکان 
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×