عێراق له‌چاوه‌ڕوانیی داهاتوییه‌كی سه‌ختدا
عادل باخه‌وان
2020-01-05   797
هاوڕێیان، به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نوسه‌كان، ببورن كه نه‌متوانی وه‌ڵامی داواكاریه‌كانتان بده‌مه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م لێره‌دا به‌چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك بۆچونه‌كانی خۆم له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی شه‌وی ڕابوردو ده‌رببڕم.
1. له نێوان 2003 و 2019 دا تاكه شتێك كه ڕێگای گرت له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت، شه‌راكه‌تی نێوان واشنتۆن و تارانبوو. ته‌نانه‌ت له 2017 دا كه عێراق هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه و ده‌وڵه‌تی كوردی دروستنه‌بوو، هه‌ر ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بوو، گه‌رنا عێراق خۆی له خۆیدا هه‌ڵگری كۆی ئه‌و ستراكتۆرانه نیه كه ڕێگاده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تێك وه‌ك ده‌وڵه‌ت بمێنێته‌وه.
2. ئه‌وه وه‌هم و درۆیه‌كی گه‌وره‌یه گه‌ر پێمانوابێت قاسم سوله‌یمانی هه‌میشه دوژمنی پله‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بووه. له‌ڕاستیدا له چه‌ندین وێستگه‌ی جیاوازدا، سوله‌یمانی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان پێكه‌وه كاریان كردوه و به‌رده‌وام یه‌كتریان بینیوه و هاوكاری یه‌كتریی بوون. هه‌ردوو چركه‌ساتی جه‌نگی داعش و كه‌وتنی كه‌ركوك له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا باشترین به‌ڵگه‌ن.
3. ئه‌وه‌ی كه شه‌راكه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ژه‌نیوه‌ریی 2019 بوو، كاتێك كه ترامپ له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ینی ئه‌سه‌د وتی : ئێمه لێره‌ین بۆ چاودێریكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌م لێدوانه بوو به‌سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ده‌وڵه‌تی عێراقیی ڕاگرتبوو.
4. له‌ناوبردنی سوله‌یمانی ئه‌و هێڵه سوره‌بوو كه ئه‌مه‌ریكا به‌زاندی و نەدەبوو بیبەزێنێ. بێگومان ئێران زۆر له‌وه ژیرتره كه جه‌نگی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا ڕاگه‌یه‌نێت. ئێران ته‌نانه‌ت پێویستی به‌وه نیه یه‌ك سه‌ربازیشی به كوشت بدات، چونكه له عێراقدا هێنده جه‌نگاوه‌ری عێراقیی هه‌یه كه به‌شی ئه‌وه‌بكه‌ن ئه‌م خاكه وه‌رگێڕنه سه‌ر دۆزه‌خێكی كراوه بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كان.
5. پێموانیه عه‌قڵی سیاسی ئێرانی ته‌نانه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌شبكات كه له سعودیه یان ئیسرایل تۆڵه‌بكاته‌وه. ئەو ڕوبەرەی کە لە خەیاڵدانی سیاسی ئێراندایە تەنها عێراقە. گەر بڕیاربێت ئەمەریکا ڕازینەبێت بەوەی کە ئێران شەریکی بێت لە ئیدارەکردنی عێراقدا، بەدڵنیاییەوە ئێران هەموو کارتەکانی لەدەستدایە بۆ ئەوەی عێراق بکات بە ئەفغانستانی ئەمەریکا و سۆڤێتی جاران.
6. لەدۆخێکی وادا ئیتر شتێک نامێنێت پێیبوترێت ئەو عێراقەی کە لە ساڵی 1921 وە تا 2019 ئێمە ناسیومانە و بینیومانە و لەگەڵیدا ژیاوین.
7. ڕاستیەکی تاڵ هەیە کە ئیدارەی ئەمەریکی دەبێت لێی تێبگات کە لە عێراقدا ئەمەریکا وەک ئێران دۆستی هەیە، بەڵام دۆستەکانی ئەمەریکا هەرگیز ئامادەنین لەپێناوی دۆنالد ترمپدا بمرن وەک دۆستەکانی ئێران ئامادەن لەپێناوی خامنەئیدا بمرن.
8. لە حەڤدە ساڵی ڕابوردودا ئەمەریکا توانیویەتی کار لەسەر بەشێک لە نوخبە نەستەلەییەکەی عێراق بکات و بەس، بەڵام لەهەمان ماوەدا ئێران کاری لەسەر بونیە پەروەرەیی و کولتوری و ئابوری و سیاسی و ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگای عێراقی کردوە، بەڕادەیەک کە لە کوردستانێکی سوننە مەزهەبیشدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی ئەو مەلایانەی کە دەبن بە شیعە لە هەڵکشاندایە.
9. بەکوشتنی سولەیمانی ئەمەریکا توانی کەسایەتیەکی ئەفسانەیی لەناوبەرێت. بەڵام بەدڵنیاییەوە یاریەکە کۆتاییپێنەهاتوە، بەپێچەونەوە لە ئیستاوە دەستپێدەکات.
10. قوربانیەکانی ئەم یاریەش بە پلەی یەکەم نە ئێرانیەکان دەبن نە ئەمریکیەکان، بەڵکو عێراقیەکان دەبن.