توندوتیژی بەردەوامه
ئارەزو نوری
2019-12-03   844
هەمووان دژی توندوتیژییەکان قسەیان هەیەو دوبارە فەیسبوکو کۆڕو کۆبونەوەو چالاکیەکان قسەی گەورەو بریقو باقی تێدا دەکرێتو ئامارەکان دەخرێنەڕو، باسی زۆر ئاماری ترسناکو شتی ترسناک دەکرێت، باسی رێگەچارەو نەهێشتنی توندوتیژییەکان دەکرێت، گوێو چاوەکان ئەبڵەق..کپ.. پێنوسەکان تیژترو قسەکردن فراوانتر.. بیرۆکەکان باشترو کەسایەتییەکان زۆرتر دەدوێن... رێکخراوەکانی ژنان بەخۆدەکەونو ئازاترو وریاتر.. چالاکوانان بزێوتر..
هەموو ئەمانە تەنها تا هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان تێپەڕ دەبێو ئیتر دوبارە بەخوێندنەوەی هەواڵی کوشتنو سوتاندنو ئازاردانی ژنان چاومان کزترو گوێمان كپترو پێنوسمان کولترو دەممان داخراوترو بێدەنگتر..
هەواڵە ترسناکو ئامارەکانیش زۆرترو بەرزتر.. ئیتر قسەو هەوڵدان چ سودێکی هەیە ئەگەر وشەی پیاوو نێرو ئەمانە یەکسان بەمرۆڤ نەبن.!
هەر بەجدی شەرمە هەموو ساڵێک تەنها قسەو قسەو قسەو هیچ رێگە چارەیەک نەبێت بۆ نەهێشتنی ئەم کوشتارگەیەی لەم وڵاتە دەگوزەرێو کەیسەکان بەهەڵواسراویو بەئازادکردنی بکوژەکان کۆتاییان بێت..
ژنێک دەکوژرێت و تۆمەتی ئەخلاق دەدرێتە پاڵی..
ژنێک دەسوتێندرێت و دەوترێ خۆی خۆی سوتان..
ژنێک ئازار دەدرێت و تێی هەڵدەدرێت دەوترێ لەسەر زمان درێژی و ...هتد.
ژنێک لەمێردەکەی جیادەبێتەوە دەڵێن نەیتوانی ماڵی خۆی بپارێزێ و دڵی مێردی رازی بکات..
ژنێک مێردی دهمرێت دەڵێن سەری خوارد..
ژنێک قسە بکات و داوای مافی خۆی بکات زماندرێژو و دهمهوهره..
ژنێک رێک پۆش و سەرپۆش بکات لەترسی مێردی کردویەتی ژنێک سفور سەرپوش نەکات بێ حورمەتە..
ژنی میدیاکار لەدیدی خەڵک باش نین
ژنی چالاکوان هەروەتر
ژنی ماڵ هیچ نەزانن
ژنی وریا هارو بێ حەیان
ژنی بێدەنگ دەبەنگن
کچ زوو هاسەرگیری کرد حەز بەمێردبوو هارببوو بۆی
کچ درەنگ هاوسەرگیری کرد قەیرەبوو
کچ خۆشەویستی کرد بێ ئەخلاق بوو
کچ لەزانکۆ.. شەریفیان تێدا نیە
کچ لە مۆڵ باشیان تێدا نیە
...........بەردەوام ئەم توندوتیژییانە لەلایەن کێوە دەکرێتو دەوترێت؟ هەمومان!! ئیتر قسەو خۆ فشکردنەوە هیچ سودێکی نیە..