عێراق له‌شه‌ش قۆناغدا

صلاح سالار
  2020-02-15     672
1
شۆڕشی بیست له‌ باشووری عێراق دژی ئینگلیز،
ئه‌م شۆڕشه‌ له‌ مانگی ئایاری 1920 سه‌ری هه‌ڵدا،
به‌ریتانییه‌كان 40 ملیۆن پاوه‌ندیان بۆ سه‌رفكرد،
تا شكستیان به‌و شۆڕشه‌ هێنا.

2
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی پاشایی هاشمیی له‌ عێراق،
شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م له‌ 1921 كرایه‌ پاشای وڵات،
له‌ 1930 په‌یماننامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی عێراقی واژۆكرد.
پاش 12 ساڵ حوكمڕانی له‌ 1933 كۆچی دوایی كرد.

3
كوده‌تا، یاخود شۆڕشی 14ی ته‌مووزی 1958،
كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی پاشایی له‌ عێراقدا هێنا،
سیستمی كۆماریی بۆ وڵاته‌كه‌ هێنایه‌ كایه‌وه‌.
سه‌رانی ده‌وڵه‌تی پاشایی دادگایی كران.

4
كوده‌تای یه‌كه‌می 8ی شوباتی 1963ی به‌عسییه‌كان،
كوشتنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه‌.
له‌ 1959ش هه‌وڵێكی تیرۆركردنی قاسم درابوو.
له‌ 9ی شوباتی 1963 سه‌لام، قاسمی كوشت.

5
كوده‌تای دووه‌می به‌عس له‌ 30ی ته‌مووزی 1968،
به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د‌ حه‌سه‌ن به‌كر و سه‌دام حسێن،
دیسانه‌وه‌ به‌عسییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه‌ ده‌ست.

6
قۆناغی شه‌شه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داگیركردنی عێراق،
كه‌ له‌ 9ی نیسانی 2003 هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان،
كۆتاییان به‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و به‌عسییه‌كان هێنا.
دواكه‌وتنی عێراق گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پاشایی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×