دیاردەی کوشتن لە تەواوی دونیادا هەیە، زیادی و کەمیەکەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دی دەگۆڕێت، ئەمە شتێکە کە بنبڕ ناکرێت بەڵام دەکرێت کەم بکرێتەوە، وە زۆر ڕێگا هەیە بۆ کەمکردنەوی، لێرەدا تەنها باسی یەک دانەیان دەکەم ئەویش (سوڵحی عەشائیریە).
ئەمە زیاتر لە وڵاتە ڕۆژهەڵاتیەکان باوە، خەڵکی ئەم ناوچانە زۆرجار پەنا دەبەنە بەر سوڵحی عەشائیری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، یاسا ئەو مافەی داونەتێ! ئەم داهێنانەی مرۆڤ یەیکێکە لە هەرە خراپترین داهێنانەکان بە تایبەتی لە بواری کوشتن...
سەیری بەرنامەیەکی بی بی سی دۆکیۆمێنتاریم دەکرد باسی پڵنگێکی دەکرد لە هندستان هندیەکی خواردبوو، پێشکەشکاری بەرنامەکە قسەیەکی زۆر جوانی کرد وتی:( ئەم پڵنگە بە زوترین کات دەبێت لە ناو بچێت چونکی تامی کوشتنی مرۆڤی کردوە، ئەگەر لە ناو نەچێت ئەوە دووبارە و دە بارەی دەکاتەوە). تیمێکیان بۆ دەرکرد بۆ لە ناوبردنی نەک گرتنی.
بکوژی ئەو خێزانە هەژارەی لە قەزای چەمچەماڵ تامی کوشتنی مرۆڤی کردبوو بۆیە چەند بارەی کردەوە.
دەیەها جار ڕویداوە کاکی ئەفەندی لە سەر سەد و هەشتا سەیار لێدەخوڕێ لە نەفەرێک ئەدات ئەیکوژێ بە سوڵحی عەشائیری چارەسەری دەکەن، ئێ لالۆ ئەمە ئێمە خۆمان فێری دەکەین خەڵکی دیش هان ئەدەین، ئەمە کاریسەیە!
سوڵحی عەشائیری لە بواری کوشتن دەبێت نەمێنێت، بابەتی قەزا و قەدەر پێویستە چاوی پێدا بخشێنرێتەوە، دەبێت مافی لێخۆش بوون لە دەستی خەڵک دەربهێنرێت چونکی خەڵک هەر بەردەوام دەبێت، پێویستە بە یاسا ڕێک بخرێت: (کەسێک کەسێکی کوشت ئیدی بە هەرشیوەیەک بێت کەس و کارەکەی مافی لێخۆش بونیان نیە). ئەگەر ئەم کارە بکرێت ئەوە تاوانی کوشتن کەم دەبێتەوە...
باشترە لە هەموو بوارەکانی دیشدا ئەو مافە لە هاوڵاتیان کەم بکرێتەوە زۆر سنوردار بکرێت.