كۆیلایه‌تی مۆدێرن
ده‌ریا محەمەد
2020-05-25   943
كۆیله بوون هه‌ستێكی مردوو خنكاوه له ناو ده‌روونی مرۆڤێكی ونبوو ، له كۆمه‌ڵگاكاندا كۆیله‌كان خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه خاوه‌ن هه‌ستێكی رووخا و تێكشاون ، خاوه‌نی بۆچون و ده‌روون و هێزی خۆیان نین ، ده‌توانین بڵێن كۆیله بوون به كاڵا دانانی مرۆڤه كه خاوه‌ن ماڵ ده‌توانێ بیفرۆشێت یان بیكرێت و ناچاری بكات به ئه‌نجامدانی كارێك .
چه‌مكی كۆیله بوون فره ره‌هه‌ند و هه‌مه چه‌شنه‌و جۆری زۆره ،به‌ڵام به گشتی له دوو جۆری سه‌ره‌كیدا خۆی ده‌نوێنێ ، كۆیله‌ی تقلیدی كۆن كه خاوه‌نداریه‌تی جه‌سته‌و هێز ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره كۆیلایه‌تیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی دروست بوونی مرۆڤایه‌تیه‌وه بوونی هه‌بووه ، جۆری دووه‌می كۆیله بوون خۆی له كۆیلایه‌تی ئایدیا یاخود كۆیلایه‌تی هزرو مێشكه كه بریتیه له‌وه‌ی ئایدیایه‌ك یاخود كه‌سێك به پیرۆز بزاندرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نوسه‌ری فیله‌ندی فۆلته‌ر كیپلی ده‌ڵێیت ( رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به رۆح ومێشك كۆیله‌ن زۆر قوستره له رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی كه زنجیر له ده‌ست و پێیانه) .
له سه‌رده‌می ئه‌مرۆماندا كۆیلایه‌تی جۆری دووه‌م زۆره به تایبه‌ت له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م ، ئه‌وان خاوه‌نی خۆیان نین و ژیان و ئازادیان كۆتكراوه ناتوانن ئازادبن له بیركردنه‌وه‌دا هه‌میشه ده‌بێ ملكه‌چی كه‌سانی تربن ، كاتێكیش تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا توشی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه ده‌بن ئه‌وه كۆمه‌ڵگا راده‌كێشن به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك كه سیسته‌می كۆیلایه‌تی تێدا جێگیركراوەو تاكه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یاندا گیراوه و ناشتوانن لێێ ده‌ربازبن ، چونكه ئه‌وان ئیتر خاوه‌نی خۆیان نین .
ده‌كرێ په‌یوه‌ندیه‌كی پێچه‌وانه له نێوان نان و ئازاد بووندا هه‌بێت چونكه چه‌نده بته‌وێ ئازادانه‌تر بژیت ئه‌وا هه‌وڵدانت بۆ تێربوون قورس‌تر ده‌بێت چه‌ندیش بته‌وێ زیاتر تێر بیت وه‌ك دابه‌سته بۆ قه‌ڵه‌و بوون به خێوده‌كرێێ و چارنوسیشت هه‌ر سه‌ربرینه .
ئه‌لیخاندرۆ جۆدۆرسكی ده‌ڵێت : ( ئه‌م باڵندانه‌ی له قه‌فه‌ز له دایك ده‌بن باوەڕیان وایه فرین تاوانه ) ئه‌وانه‌ی دژی ئازادین بیركردنه‌وه‌ین به‌رهه‌می دۆخێكی پر كۆیلایه‌تیه هه‌ر بۆیه‌شه دژی ئازادی تاك و دژی هه‌موو هه‌وڵێكیشن بۆ ئازادی خۆیان .
كۆیله‌كانی ئه‌مرۆ ئه‌وانه‌ن كه یاخی بوون نازانن و جورئه‌تی یاخی بوونیشیان نیه و هه‌رگیزیش نایه‌وێ ، بۆ هه‌موو شتێك مل كه‌چه‌و به‌رده‌وام سه‌ر ده‌له‌قێنێ و ده‌ڵێ به‌ڵێ ، له راستیشدا كۆیله ئه‌و كه‌سه نیه كه ململانیكه له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا بدۆڕێنێت به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه له بنه‌ره‌تدا نایه‌وێ بچێته نێو ململانێوه ، به ته‌نها له هه‌وڵی مانه‌وه‌و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی خۆیه‌تی ، ئێمه ده‌زانین ئەوه‌ی ئاژه‌ڵ له مرۆڤ جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه ئاژه‌ڵ به‌دوای مانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه بریتیه له خواردن و خه‌وتن ، به‌ڵام مرۆڤ به‌دوای دانپێدانان و به دوای شوناسه‌وه‌یه ، بۆیه ئه‌و مرۆڤانه‌ی ته‌نها هه‌وڵیان بۆ مانه‌وه‌یه ئه‌وانه له جیهانی كۆیلایه‌تی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن .
بۆیه ئه‌وانه‌ی دژی ئازادی ده‌جه‌نگن و ده‌نوسن خۆیان بارگاوی كراوی سیسته‌می كۆیلایه‌تین ،بۆ ئه‌وه‌ش كۆیلایه‌تی خۆیان بشارنه‌وه كۆیلایه‌تی جوان وێنا ده‌كه‌ن و ئازادیش به ناشیرن پیشان ده‌دەن و هێرشیش ده‌كه‌نه سه‌ر ئازادیخوازه‌كان و به تاوانباریش له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن .
بۆیە مرۆڤ تا بیری ئازاد نه‌بێ ژیانی ئازاد نابێ ، زه‌ویش هه‌رچه‌نده فراوان بێت به‌ڵام كاتێك پڵاوه‌كانت ته‌سك بوون ئیتر سوودی فراوانی زه‌وی چیه !