دیسان درۆی یه‌كڕیزیی‌و پرسیارگه‌لێك؟
ئەبو كاروان
2019-11-05   794
ھەر كاتێ بارودۆخە كە ئاڵۆز بوو بێت، ئەوا دەسەڵاتداران و بەرژوەندیخوازان وەكو پیشەی ڕابوردوویان بانگهێشتی حزبەكان دەكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی كوبونەوەی لوتكە و داوای یەك ھەڵویستی حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكەن و باسی یەكڕیزی دەكەن، سەركردەی حزبەكانیش وەكو ئەوەی ھەنگوینیان له دار بینیبیتەوە و بەپەلە و ڕاكەڕاكە و بهپهرۆشیهكی ده‌گمه‌نه‌وه و بەشداری كۆبونەوەكان دەكەن تەنانەت ڕاوێژ بە سهكردایهتیهكهی خۆشیان ناكەن، بۆیە بەمافی خۆمی دەزانم پرسیارگه‌لێك لەبەشداربووانی دەرەوەی ھە دوو حزبی دەسەڵاتدار دەكەم ئێوە ئەم پرسیارانە دەكەن.
ـ ئێوە تادوێنی گه‌ڕێكی تری شەڕی ڕاگەیاندنتان ھەبوو، ئەرێ لەسەر پلە و پوست بوو یان بەرژەوەندی خه‌ڵكی كوردستان؟ كە دڵنیام لەسەر پلە و پوست بوو، باشە ئێوە بۆچی ڕیككەوتنەكانتانیش جێبەجێ ناكەن و خەڵكی توشی دڵەڕاوكێ دەكەن، كە ئێوە ئەو كارە ناكەن ئیتر كوا یەكڕیزی؟ و ئێمە یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر یەكڕیزی بۆ ئەوەیە ئێوە سەرۆك و سەرداربن؟ ئیدی یەكڕیزی مان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە دو حكومەت و وەزارەت و دوو ھێزی پێشمەرگەتان ھەبێت و داوای یەكڕیزێش بكەن، ئیدی یه‌كڕیزیمان بۆ چییه؟ كه ئێمه له نێو پێشمه‌رگه‌شدا دوو بڕیاری سه‌ربازیمان هه‌بێ، چ مانایه‌ك بۆ یه‌كڕیزی ده‌مێنێته‌وه؟
ــ ئەگەر یەكڕیزی دژی نادادی ئێوە نەبێ و دروشمی دادپەروەری كۆمەڵایەتی سەرمەشقی بڕیارەكانی كۆبونەوە كە نەبێت ئەوا یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ ئەگەر ئێوە یاسا بەركارەكان وەك لاستێك بەكاربێنن و یاسا پێشیل بكەن و داوای كڕیزیش بكەن ئەوا یەكڕیزیمان بۆ چییە؟ كاتێك له سنوری سلێمانی كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت و لایه‌نگیری لایه‌كتان بێت و لاكه‌ی تریش كه‌سێكی لایه‌نه‌كه‌ی تر وه‌ك بارمه‌ته لای خۆی گلبداته‌وه حه‌قی خۆمان نییه ئه‌وه‌ی ناوتان لێناوه كۆبوونه‌وه بۆ یه‌كڕیزی به بڵقی سه‌رئاو لێیتبگهین؟
ــ ئەگەر یاسای بوجەی حزبەكان جێبەجێ ناكەن‌و دەتانهوی سەركردهی حزبەكان وەكو كرێگرته دەرگای حزبەكانتان بكۆتن بۆ خەرجییەكانیان ئەو یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ ئەگەر ئێوە شه‌فاف نەبن و پارەی نەوت و سەرجەم داھاتەكان بەئارەزووی خۆتان ته‌خشان و په‌خشانی بكەن ئەی یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە چارەسەری بێكاری‌و چارەسەری ئەو ھەموو دەرچووی زانكۆ‌و پەیمانگاكان نەكەن ئەی یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
ــ گەر ئێوە خاوەنی ھەموو ئەو داھاتەبنو لەبەغداش پارەوەرگرنو لەساڵیكدا موچە خورەكان نۆ مانگ مووچە وەرگرن و باسی پاشەكەوتی موچە حەرام بێت ئەی یەكڕیزیمان بۆ چییە؟
لە كۆتایدا دەڵێم: حزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات و بەتایبەتی ئەوانە ئۆپۆزسیۆن دەبوو پێشوەخت داوایان بكردایە كە بەلای كەمەوە خاڵێكی كوبونەوەكە دەربارەی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان بوایە كەپڕە لەكیشە و قەیرانەكان ئەو كاتە بەشداربوونایە، هه‌ناسه‌سواری ئه‌و هه‌موو گه‌نج بێكار و بڕوانامهدره و كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون و ته‌ندروستی و وێران بوونی كه‌رته‌كانی كشتووكاڵ و ژینگه و رێگا‌و بان ببوایه‌ته جێی بایه‌خیان. كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌و پرسانه نه‌بێته مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانی به‌كه‌ڵكی چی دێ؟