قسه‌یه‌ك لە باره‌ی تاپۆڕه‌شه‌كه‌وه
ئەبو كاروان
2020-10-01   620
ھەموومان دەزانیین مافی چارەنووسی گەلان، مافێکی ڕەوایەو پێویستە گەل خۆی بڕیاری لەسەربدات و شێواز و دەرفەتی گونجاوی بۆ دەستەبەر بكات، یٔه‌وه‌ش دەزانیین كە یاسا‌و و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان یٔەو مافەی دەستەبەر كردوە و لە بەڵگەنامەکانی خۆیاندا وەک پرنسیب چەسپاندویانە، یٔەو بابەتە بوارێکەو یٔێرە شووێنی باس و خواستی نییە . ھەر چۆن نامەوێ لە بارەی چۆنییەتی بریاردانی كاتی ڕیفراندووم و ڕەھەندو مەترسییەکانی و وردەكاری نێو كۆبونەوەكانی یٔەنجومەنی باڵای ڕیفراندووم بدوێم، نایشمەوێ لەم وتارە ھەڵسەنگاندن لەبارەی یٔەنجامدانی ڕێفراندووم لەھەرێمی كوردستان بکەم، بەڵكو دەمەوێ تێبینییەكانی خۆم لە سەر (تاپۆ ڕەش)ه‌كه و یٔەنجامەكانی ڕێفراندووم بخەمە ڕوو،كە دەیان بەر پرس لەدوای لە دەستدانی ٥١% خاكی كوردستان یٔەو دەستەواژەیان بەكارھێنا لە ژێر (ناوی ڕۆژیك دێت یٔەو كارتە بەكار دێنین ).لەو بارەوە تەنها یٔەم پەندە دەخەمەڕوو کە دەڵێت(كاروبارەكان بەپێی دەریٔەنجامەكانی دەپێورێ )،جا هیوادارم لەمەبەست و مەغزای یٔەم پەندە تێبگەن.
سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده به‌د یٔه‌خلاقی زلزهێزه‌كانه به‌رامبه‌ر كورد، سپاردنی چاره‌نووسی ملیۆنان یٔینسانه بۆ سێ نه‌ته‌وه و دواتر چوار ده‌وڵه‌ت له پێناو قازانجی خۆیان، كه ده‌ریٔه‌نجامی دروست بوونی یٔه‌و ده‌وڵه‌تانه دۆزه‌خێك بۆ گه‌لی كوردستان دروست ده‌بێ كه هه‌رچی تاوانی مرۆڤایه‌تی هه‌یه به‌رامبه‌ری به‌رپای ده‌كه‌ن، تا یٔاستی جینۆساید، یٔه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه تا یٔێستا وه‌ك خۆیانن، دیدی به‌دیٔه‌خلاقی زلهێزه‌كان شتی وای لێنه‌گۆڕاوه، پرسیار یٔه‌وه‌یه: یٔایا ڕۆژیك دێت یٔەو وڵاتانە پاشگەز ببنەوە و بەرژەوەندییەكانیان لەگەل مافەكانی گەلی كوردستان یەكبگریتەوە؟ یٔایا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی زه‌مه‌نێك دێت باوەڕەی یٔەو بریارە بدەن؟ كەواتە كاتێ بخوازن یٔەو بریارە بدەن، یٔەودەمە پێویستییان بە تاپۆ ڕەشەكەیە؟
دیوەكەی تری یٔەم بابەتە (سەپاندنی سیاسەتی یٔەمری واقعه) ھەر وەك چۆن ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی داعشدا سەركەوتنی بەدەستھێنا و ناوچەكوردستانییەكانی یٔازادكرد و بەرپرسانی خۆمان حوكمڕانی یٔەو ناوچانەیان کرد لە ڕووی یٔیداری و یٔەمنی و یٔابوریشەوە بە دۆسییەی نەوتێشەوە .
لە كوردستان ساڵانێكە سیاسەت دەكرێت و مێژووی دوور و درێژمان ھەیەو مێژوویش دەخۆینیینەوە یٔەرێ كاتێك ڕاپەڕینی یٔازار ڕوویداو بە شێك لە ناوچە كوردستانییەكان یٔازاد كران، بریاری٦٨٨ بەمەبەستی پاراستنی یٔەو سنوورە درا، خۆڕیفراندووممان نەكردو و (تاپۆ ڕەشەكەمان)یش نەبوو؟!
خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیهێنانی یٔه‌و خه‌ونه كۆتایی نه‌هاتووه، یٔه‌و خه‌ونه ده‌بێ بكه‌ینه پرۆژه، كاری شلگیرانه و هه‌مه‌لایه‌نی بۆ بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر زۆر یٔاست، پێش هه‌ر شت له‌یٔاستی نێوخۆیی و یٔینجا تێگه‌یشتن له هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، یٔه‌وه چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟ نازانم، به‌ڵام یه‌قینم زوو یا دره‌نگ یٔه‌و خه‌ونه دێته دی، بۆیه یٔەو کاتە پێویستیمان بە(تاپۆ ڕەشەكە) نابێت.
بڕوام وایه بەكارھێنانی یٔەو دەستەواژەییە خۆدزینەوەیە لە چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەکەبووەکان، یاریكردنە بە سۆز و عاتیفەی خەڵک و خۆڵكردنە بەچاوی خەڵكەوە، دروست وایە چێتر بەرپرسانی شکستخواردوو یاری بە خەڵكی ھەژار و ستەمدیدەی گەلەكەمان نەكەن .