هۆكاری ئه‌و پێشكه‌وتنه‌مان بایه‌خدان بو به‌په‌روه‌رده!
به‌ڕێز عه‌باس
2019-02-12   962
ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ڕسته‌ی سه‌ركرده‌و سیاسییه‌كانی ولاَتی ئێمه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ڕسته‌ی سه‌رۆكی ولاَتی سه‌نگاپورایه كه پێشكه‌وتنه‌كه‌ی بوه به‌باسی زۆرێك‌و به‌شێكی گرنگی شیكه‌ره‌وه‌و میدیاكانی جیهان!
ئه‌و ولاَتانه‌ی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌رو خێرا پێشكه‌وتوون ولاَتانێك بوون سه‌رۆكه‌كانیان كاری سه‌ره‌كییان به‌پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌خدانیان بوه به‌شێوازی په‌روه‌رده‌وفێركردن و دركیان به‌وه كردووه پێشكه‌وتنی هه‌رمیلله‌ت‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ستراوه به‌چۆنێتی بواری په‌روه‌رده‌وفێركردن.
به‌داخه‌وه لای سیاسی و سه‌ركرده‌كانی كورد ته‌واو ئه‌مه پێچه‌وانه‌ده‌بێته‌وه‌و هه‌ربۆیه دۆخمان به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستای لێهاتوه‌و چاره‌سه‌رییه‌كانیش ئه‌سته‌م بوون.
به‌مێژووی كورد‌و ده‌سه‌لاَتدارێتی كوردستانی باشوردا بچیته‌وه ڕسته‌ی سیاسییه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌ك نادۆزیته‌وه له‌باره‌ی گرنگی په‌روه‌رده‌وفێركردنه‌وه‌و كردبێتییه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی، گه‌ر هه‌شبێت له‌ئاستی گوتاردا بووه بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی كه‌سێتی و حیزبی بووه‌و پلان و ستراتیژ نه‌بووه، به‌لاَم كه‌م نین سه‌ركرده‌ی ئه‌و ولاَته پێشكه‌وتوانه‌ی كه ڕسته‌و وته‌كانیان له‌بواره‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردنه‌وه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری هه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه به‌رده‌وام ده‌وترێته‌وه!
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه باس و خواسی به‌شێكی گرنگی میدیای كوردیش كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری گوتاری سیاسییه‌كانه‌وه، چونكه هه‌موو بابه‌ته‌كان بوون به‌بابه‌تی سیاسی و كه‌مترین ئاوڕیان له لایه‌نه په‌روه‌رده‌یی وفێركارییه‌كان داوه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئێمه پێمان وایه پێش ئه‌وه‌ی ئێمه قه‌یرانی سیاسیی و ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تیمان هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌یرانی په‌روه‌رده‌وفێركاریمان هه‌یه، دونیای كوردی هه‌مووی خه‌ریكه ده‌بێته شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی، له كاتێكدا چالاكی په‌روه‌ردیی و نووسه‌ری په‌روه‌ردیی په‌راوێزترین كایه‌یه لای خوێنه‌وارو ڕۆشنبیره‌كانمان، ساڵی پار بیست هه‌زار فێرخواز له‌سنوری سلێمانی وازی له خوێندن هێناوه كه‌چی قسه‌یه‌كی جدی ئه‌وتۆی له‌باره‌وه نه‌كراو وه‌ك هیچ ڕووی نه‌دابێت وابوو به‌لاَم كه‌سێك له‌شوێنێكدا خانووی نه‌بێت و هه‌ژاربێت ده‌بێته سه‌ردێڕی هه‌واڵ و هه‌مووكه‌س خۆی ده‌كاته خاوه‌نی ئه‌مه‌یه نه‌بینینی گرفته قوڵ و بنه‌ڕه‌تییه‌كه!
هێزو حیزبه سیاسییه‌كان له‌ڕاسته‌وه بۆ چه‌پیان دواقسه‌و ڕسته‌یان چ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و دواتریش دواین قسه‌و ڕسته‌یان بریتییه له كایه‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردن ئه‌گه‌ریش بیریان نه‌چێته‌وه، ئه‌ویش نه‌وه‌ك به‌هۆی گرنگی كایه‌كه‌وه به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ كۆبكه‌نه‌وه، هه‌مووی باس كردنه له‌نه‌وت، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وت ڕێگاڕاسته‌قینه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بێت، له‌كاتێكدا كه‌منین ژماره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌نه‌وتیانه‌ی كه نه‌وت بوه به‌به‌لاَو مه‌ترسی له‌سه‌ریان و ڕۆژ له‌ڕۆژیش قه‌یرانه‌كانیان زیاتر‌و زیاتر قوڵده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردنیان دواكه‌وتوه.
به‌سه‌رنجدان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ئه‌و شێوازه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌ی له كوردستاندا هه‌یه پێمان ده‌ڵێت ئێمه‌ی كورد ناگه‌یه‌نێته هیچ شوێنێك و بۆ دواجار تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ناتوانن هه‌ست به ئارامی بكه‌ن و وه‌كو تاكێكی دونیای پێشكه‌وتوو بتوانن بژین! ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ڕشبینی نییه‌و به‌ڵكو واقیع و ده‌رئه‌نجامه‌كان وامان پێده‌ڵێت، ئاخر كایه‌یه‌ك نه‌ماوه به‌های خۆی له‌ده‌ست نه‌دابێت و له گرنگی نه‌كه‌وتبێت، ڕۆژانه زۆرن ئه‌و چیرۆكانه‌ی گوێمان لێده‌بێت له‌باره‌ی فه‌زاحه‌تی بڕوانامه‌دارو خوێنده‌واره‌كانه‌وه وه‌كو پزیشك و ئه‌ندازیارو مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره جیاوازه‌كان، ئه‌ی گه‌ر ئه‌مه شكست و فه‌شه‌لی ئه‌و جۆره له په‌روه‌رده‌وفێركردنه نه‌بێت كه هه‌یه چی دیكه‌یه!؟
به‌شێكی گرنگی پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونناسانی په‌روه‌رده‌یی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی قۆناغی منداڵی ده‌كه‌نه‌وه‌و به قۆناغێكی هه‌ستیاری ده‌زانن به‌وه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤی بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ربونیاد ده‌نرێت، له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئێمه‌دا دونیایه‌ك كێشه‌وگرفت هه‌یه‌و ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری وه‌كو پێویست نه‌ڕه‌خساوه‌و دابین نه‌كراوه، ئه‌مه ڕوونه وه‌ك چۆن له ڕابردوودا وه‌هابووین داهاتوشمان ناكرێت چاوه‌ڕوانی باشتری لێبكه‌ین، چونكه پێشكه‌وتن به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن و ساڵ نایه‌ته‌دی ئه‌گه‌ر كار‌و پلانت بۆی نه‌بێت.
په‌روه‌رده‌وفێركردن له كوردستاندا له‌جیاتی به‌رهه‌مهێنانی ئومێد‌و هیوا بووه به دروستكردنی نائومێدی و بێهیوایی، میلله‌تێكی پێشكه‌وتوونییه له دونیادا ئاوات بخوازێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی ڕابردوو، به‌لاَم له كوردستاندا ئێستا ده‌نگێكی به‌هێز هه‌یه پێی وایه به‌وه‌ی ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌روه‌رده كۆنه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی كۆن له ئێستا باشتربوبێت! ئه‌مه هیچ نییه جگه له شكستی ئه‌و جۆره له په‌روه‌رده‌وفێركارییه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه كه بریتییه له‌كات به‌ڕێكردنێكی بێ ئه‌نجام.
حیزب و هێزه سیاسییه‌كان و بڕیاربه‌ده‌سته‌كان هه‌رێم نیشتیمانیان كردوه‌ته قوربانی حه‌زوئاره‌زووه تایبه‌تییه‌كانیان، ئه‌وه‌ی لایان گرنگه ته‌نها هێزو چه‌ك و توندوتیژییه‌و تا ئێستاش شانازی به‌وه ده‌كرێت كه ژماره‌ی شه‌هیدو برینداره‌كانمان زۆرن! په‌روه‌رده‌وفێركردن به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا توانای ده‌ستكاریكردنی به‌ها ناشرینییه‌كانی ناوكۆمه‌ڵگای كوردی نییه‌و له دواكه‌وتویه‌وه ده‌ربازمان ناكات و پێشمان ناخات، هه‌ربۆیه به نامۆیی ده‌مێنینه‌وه چ له‌ناوخۆدا وه‌ك كورد چ له‌گه‌ڵ میلله‌ت و ولاَتانی دیكه‌دا!