کێشەکە لە هەناردەکردنی نەوتدا نیە

عومەر خدر
  2022-02-18     545

ئێرانیەکان ستراتیژێک پەیڕەو دەکەن کە بریتیە لەوەی (( هەرچی ڕووبدات لە نێوان ئەفغانستان بۆ دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت ئەوان لێی سودمەند ببن ))

لە سەدەی شازدە

 

مێژوو شاهیدی دەیان هێرشی ئێرانیەکانە بۆسەر عێراق   هەندێ جار  گەرشتۆتە داگیرکردنی بەغدا ، بەسرە ، و موسڵ . بەردەوام ئێرانیەکان قسەیان هەبووە لە کار و بارە ستراتیژیەکانی عێراق . عێراقیان بەسەنگەری پێشەوەی خۆیان زانیووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەموو مەترسیەک لەسەر خۆیان .

 

ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن گەورەترین خزمەت و دەرفەتی مێژووی بوو بۆ ئێرانیەکان .هەرکەسێک کتێبەکەی عەبدولحەلیم خەدامی جێگری حافز ئەسەد و بەشار ئەسەدی کوڕی  بخوێنێتەوە ، باشتر تێدەگات  کە  ئێرانی و سوریەکان ستراتیژیان چۆنە بەرامبەر عێراق بەگشتی و کورد بەتایبەتی .

 

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوت ودادگاو یاساوە نیە ، بەڵکو پەیوەندی بەتەنگ پێهەڵچنینی پارتی و سەدرەوە هەیە .ئێرانیەکان ڕازی نابن و ڕێگاش نادەن (( لەدەرەوەی بەرژەوەندکانی ئەوان و ڕەئی ئەوان )) ،سیاسەتی نوێی عێراق دابڕێژرێتەوە . لای هەمووشمان زانراوە کە ڕکابەرەکان لەکاتی  پێویستدا لە حەساسترین تەوەوری بەرام دەدات ، کە بۆ ئەم هاکێشەیەو حکومەتی هەرێم  هیچ شتێک  وەک مەلەفی نەوت و فرۆشتنی  حەساس  و گرنگ نیە  مانەوەی  ڕەئی و بۆچوونی سەربەخۆی حکومەتی هەرێم بەڕادەیکی زۆر پەیوەندی  بەو بڕە پارە و داهاتەوە هەیە  کە لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەکەوێت .

 

لەسیستەمی تازەی جیهاندا باوی ناردنی سەربازو داگیرکاری بۆ سەر وڵاتان زۆر کەمبۆتەوەو لەبری  ئەو هەموو هێزو هێرشە ، تەنها ئەوەندە بەسە کە لە ئابوریکەی بدەی. هەروەک ئەمریکا بەمبەر 

 

 ئێران و تورکیاو  ڕوسیا و..... دەیکات .

ئێرانیەکان  تا ئەوپەڕی لە سیاسەتی کوردستانی بوونی  پارتی و سیاسەتی عێراقی بوونی  سەدر  ناڕازین ، بگاتە ڕادەی بەکار هێنانی زیاتر لەڕێگای ئاشتیش ئەوە  قبوڵ ناکەن سەدرو پارتی سیاسەتی  عێراق دوور  لەچاوی ئەوان  ڕێکبخرێتەوە .

چونکە ئێرانیەکان   لەبەرامبەر  ئەمریکا  ئەوەیان قبوڵ نەکرد. پێناچێت لەو  هاوپەیمانیەشی  قبوڵ  بکەن ، بەتایەتیش کە سەدرو  پارتی پێکەوە بن . ئاگادار  نیم  و نازانم  پارتی و سەدر  تاکوێ  خۆیان  بۆ  ئەو ئەگەر  و پێشهاتانە  ئامادە کردەو  لە حساباتی خۆیاندا  حسابیان بۆکردووە .بەڵام پێدەچێ ئێرانیەکان هەر ئاوا سادەو ساکار ئەوە قبوڵ بکەن .

 

هەردوولاش  سەدر و  پارتی تەجروبەی ئەوەیان دیتووە  کەمالیکی  لە 2008 لە کردەی سەولەتولفرسان چۆن پەلاماری سەدری داو  هەمووشمان دیمەنی تانکەکانی  عێراق و ئێرانیەکانمان  لەبیرە لە سەر سنوری حاجی هۆمەران و برایم خەلیل .

بۆیە کێشەکە  لەگرێبەست و هەناردەکردنی نەوت دا  نیە .ئەوەی  ئێستا  ڕوو دەدات   سەرەتای  یاریەکەیەو چاوەڕوانی کۆتای یاریەکە دەبین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×