هەڵەپڕۆتۆكۆلیكەی ئێران چاوەڕوانكراو بوو
عومەر خدر
2021-08-07   650
ئێران بەدرێژای تەمەنی دەوڵتەكانی چاوی لەسەر كوردستانی باشور بووە . لە ڕووی پەیوەندییەوە عێراق و ئێران لە سالی 1555ز ، تاكو 1975 ز ، 14 ڕیككەوتننامەیان لەنێواندا واژۆ كراوە .كە لە هەر هەموویان بەشێكی گرنگ بۆ باسكردنی كورد و كوردستان تەرخانكراوە .
دەوڵەتی عوسمانیش ، لەوكاتەوەی كوردستانی باشوری لە ساڵی 1516ز دا داگیركرد ، بە كردار كوردستان بوو بە بەشێك لە سنوری نفوز و دەسەڵاتیان تاكو لە لەجەنگی یەكەمی جیهانی 1918ز ، بەشەڕ لەبن دەستیان دەرهێنرا .
لەمێژووی تازەشدا ، باشترین سەرچاوە بۆ زانینی سیاسەت و هەڵوێستی ڕاستەقینەی وڵاتانی ئێران و سوریاو توركیا ، بەرامبەر پرسی كورد ، كتێبەكەی ( عبدالحلیم خەدام ، التحالف السوری والایرانی و المنگقە ) – خەدام ساڵی 1970 تا 1984 وەزیری دەروەو 1984 تا 2005 جێگری سەرۆكی سوریا بوە - خەدام بەدرێژی و بەوردی باسی هەڵوێستی وڵاتانی ئێران، سوریا، توركیا ، هەندێ وڵاتانی عەرەبی دەكات ، لەسەر پرسی كورد. بە بەردەوامی لیژنەیەكی باڵا لەسەر ئاستی جێگرانی سەرۆك كۆماری سوریاو ئێران هەبووە ، بۆ چاودێری جموجۆڵ و داواكاریەكانی كورد . زۆر جاریش بەشداریان بە وڵاتانی توركیاو سعودیە كردوە لە كۆبونەوەكانیاندا . تەنانەت ڕازی نەبوون كە ڕژێمی بەعسیش بڕوخێت ئەگەر ئەو ڕوخانە ببێتە هۆی دروستبوونی دەوڵەتێك بۆ كورد . لەوبارەشەوە گفتوگۆی بەردەوامیان لەگەڵ بەعس كردووە .
ئەولیژنە هاوبەشە ، پێش ڕوخانی سەدام حسێن ، زۆر سەرزەنشتی موعارەزەی عێراقیان كردووە ، كەچۆن لە كۆنگرەی موعارەزە ، بە چ حەقێك بە عێراقێكی فیدڕاڵی ڕازی بوون ، كە ئەو فیدڕاڵییە گەورەترین هەڕەشە دەبێت بۆ سەر وڵاتانی ئێران و سوریا . لە دەیان شوێن خەدام ئەوە چەندبارە دەكاتەوە كەنابێت كیانێك بۆ كورد دروست ببێت و وا لە وڵاتانی ئێران و سوریا بكات ئەوان بەناچاری و وەكو دیفاكتۆ تەعامولی لەگەڵ بكەن ، بۆیە مانەوەی سەدام حسێن و بەعس بۆ ئەوان باشترە لە كیانێكی كوردی .
ئێرانیەكان وەكو ناردنی پەیامێك بۆ هەندێ لایەن و تێگەیشتن لەڕۆڵ و پێگەی هەرێمی كوردستان لە بواری ئابوری و ئەمنی و سەربازی و تێدەگەن و دەزانن چەند پێویستیان بە سنوری هەرێمە ، وە هەروەها ، لەبەرئەوە ناچاربون بۆ ڕازیكردنی ســەرۆكـی هەرێم و دروستكردنی پەیوەندیەكی باش لـەگەڵ حـكومـەتـی هەرێم دا ، بەتایبەتی لە چوارچێوەی گۆڕانكاریە چاوەڕوانكراوەكانی هەرێم و ناوچەكە ئــاڵای كوردستان بۆ پێشوازی لەسەرۆكی هەرێم هەڵبدەن ، كە مەرجی سەردانی سەرۆكی هەرێم بوو . وە بە سادەترین ئاوڕدانەوەش و وردبوونەوە لە ولاتانی دراوسێمان و بەتایبەتیش پاڵەپەستۆی شیعەكانی ئێستای عێراق و سوریا و ڕۆڵی توركیا ، ئەوەش چاوەڕوانكراوبوو ، كە دواتریش بۆ ڕازیكردنی ئەوان ئەو هەڵەپڕۆتۆكۆلیە ڕاستبكەنەوە .