هه‌واڵی كۆچكردنی مامۆستا و دۆستی گه‌وره‌ی كورد، پرۆفیسۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بی زۆر غه‌مباری كردم، جگه‌له‌وه‌ی مامۆستا‌م بووه، ده‌مێكه له‌نزیكه‌وه ده‌یناسم و كارم له‌گه‌ڵدا كردووه. وه‌كو مامۆستا له‌ساڵی 1957 له كۆلێجی ماف (حقوق) له زانكۆی به‌غدا به‌خزمه‌تی گه‌یشتوم، وانه‌ی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی به خویندكارانی پۆڵی سێی قانوون ده‌وته‌وه وكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بۆ ڕوونده‌كردینه‌وه.
له‌ساڵی 1993 له له‌نده‌ن چاوم پێیكه‌وته‌وه ئه‌و وته جوانه‌م به‌بیرهێنایه‌وه كه به عه‌ره‌بی ده‌ڵێ " من علمنی حرفا ملكنی عبدا/ ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌ێكم فێرده‌كات خۆم به خزمه‌تكاری ده‌زانم"، به پێكه‌نینه‌وه وتی، كه‌سی وا له‌كیۆ ماوه؟ ئه‌وسه‌ده‌مه ڕاوێژكاری قانوونی كۆنگره‌ی نیشتمانی عیراقی بوو، كه سه‌ركردایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی ده‌كردو باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی له له‌نده‌ن بوو. مامۆستا چه‌له‌بی له به‌یروت ده‌ژیا، سه‌رۆكی زانكۆ و مامۆستای قانوون بوو، به‌سه‌ردان ده‌هاته له‌نده‌ن. پرسیاری لێكردم بۆ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی INCكارناكه‌م، وتم مامۆستا جێگای منی تێدانابێته‌وه! پرسیارم لێ‌كرد بۆ بیرتان له ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوورێك بۆ عیراقی پاش ڕووخانی رژێمی به‌عس نه‌كردووه‌ته‌وه؟ وتی پێویسته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی INC باسی ئه‌و بابه‌ته گرنگه بكه‌م و هه‌فته‌ی داهاتوو پێكه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه.
له دانیشتنی دووه‌مدا له‌ماڵی خوشكه‌كه‌ی له له‌نده‌ن، نه‌ك له باره‌گای INC بیروڕامانگۆڕییه‌وه له‌باره‌ی شێوه‌ی ئاماده‌كردن و دارشتنی ئه‌و پرۆژه‌یه، له‌كۆتایی ساڵی 1993 ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌م خسته به‌رچاوی وله مانگی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ئه‌و ساڵه‌دا له له‌نده‌ن بریارمان له‌سه‌ردا. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌یروت، به‌به‌رده‌وامی به‌هۆی نامه‌گۆڕینه‌وه‌و ته‌له‌فۆن ئاگاداری بۆچوونه‌كانی یه‌كتر ده‌بووین.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراقی له‌باره‌ی دوارۆژی ناوچه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ره‌تاوه ڕوون و ئاشكرا بووه، كه له كونفرانسێكی تایبه‌ت به كه‌ركوك له شاری به‌رلین له ته‌موزی 2002 به‌سترا ڕوونمكردوونه‌ته‌وه. به‌شی هه‌ره زۆریان ئه‌و ناوچانه به به‌شێك له خاكی كوردستان نازانن، به‌ده‌ر له چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ر به چه‌پی ڕاسته‌قینه و چه‌ند كه‌سێكی لیبرال كه به په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست ده‌ژمێردرێن، مامۆستا حه‌سه‌ن چه‌له‌بی یه‌كێكیان بوو.
له نووسینێكی له رۆژنامه‌ی (الحیاه) به ژماره (1099) له 23 ی ئازاری ساڵی 1993 بلاَكراوه‌ته‌وه ڕاشكاوانه باس له كوردستانبوونی ناوچه‌ی كه‌ركوك ده‌كات. هه‌ڵوێستی كه‌سایه‌تیه‌كی قانوونزانی ناسراو له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه حیسابی بۆ ده‌كرێت، كه پێویسته كورد ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌بیرنه‌كات. له‌چاوپێكه‌وتنی دووه‌ممان ڕێكه‌وتین له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌و پرۆژه ده‌ستووره‌ی ئاماده‌بكرێت بۆ پاشه‌رۆژی عیراق به‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنه‌ما مێژوویه‌كان، كه عیراق پێكهاتووه له به‌شێك له‌خاكی عه‌ره‌ب وبه‌شێك له‌خاكی كوردستان، كه سیستمی حوكمڕانی دیموكراسی و فیدرالی و فره‌لایه‌نی و فره‌حیزبی بێت.
له‌وماوه‌دا له هه‌رێمی كوردستان بارودۆخه‌كه به‌هۆی ململانێی حیزبی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاَتدار به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌چوو، بۆیه بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له له‌نده‌ن سازبكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌كان. نوێنه‌رانی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شداربوون له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و كه‌سانی دیش بانگكرابوون، بڕیاردرا شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا حه‌سه‌ن چه‌له‌بی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانبكات، داوای لێكردم به‌شداری له‌و شانده بكه‌م.
له‌پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه عوزرم بۆخواست وهۆكاره‌كانم بۆ ڕوونكردنه‌وه، هه‌روه‌ها تكام لێ‌كرد قسه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كی بكات له‌باره‌ی دانانی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه گوێ له‌قسه‌ی ئه‌و ده‌گرن. پێش سه‌فه‌ری شانده‌كه بۆ كوردستان له‌ڕێگای تارانه‌وه، له به‌یروته‌وه جارێكی تر به ته‌له‌فۆن داوای لێكردمه‌وه به‌شداری له شانده‌كه بكه‌م، به‌لاَم عوزرم بۆخواسته‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌یروت به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد، به‌لاَم ده‌ستم نه‌كه‌وت، پاش ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی له‌نده‌نی كرد‌و چاومان به یه‌كتر كه‌وته‌وه، ده‌ركه‌وت سه‌رانی كورد گوێیان لێنه‌گرتووه له‌باره‌ی دانانی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان. سه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی، كه به‌شی زۆریان له هه‌ولێر بوون، ئه‌وانیش پشتگیریان له پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوور بۆ عیراقی پاش ڕووخانی رژێمی به‌عس نه‌ده‌كرد، كه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكیه‌كان بوو.
ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌مریكاو ئۆپۆزسیۆنی عیراقی پاشان له كۆنفرانسی زانكۆی (پرنستۆن)ی ئه‌مریكی، كه له مانگی ئه‌یلولی 1994 به‌سترا بۆ تاوتوێكردنی پاشه‌رۆژی عیراق له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه، به‌نده بابه‌تێكم له‌باره‌ی پرۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی ساڵی 1992 پێشكه‌شكرد، دڵخۆشی نه‌كردن. بڕیاربوو مامۆستا حه‌سه‌ن چه‌له‌له‌بی بابه‌تێك له‌باره‌ی پرۆژه ده‌ستوورێك بۆ عیراق پێشكه‌شبكات، به‌لاَم به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه نه‌یتوانی سه‌فه‌ر بكات، مامۆستا كه‌نعان مه‌كیه پێشنیازیكرد لیژنه‌ێكی بچووكی سه‌ره‌تایی بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه ده‌ستوورێك بۆ عیراقی دابنرێت له مامۆستا حه‌سه‌ن چه‌له‌بی و به‌نده، به‌لاَم پێشنیازه‌كه‌ی په‌سندنه‌كرا، چونكه به‌شی هه‌ره زۆری عیراقیه‌كانی به‌شدار له‌و كۆنفرانسه دژی دانی ده‌ستوور بوون بۆ عیراق پێش ڕووخانی رژیم.
كه‌سێكی زۆر نزیك له مامۆستا چه‌له‌بی له له‌نده‌ن ئاگاداری كردم، پاش ڕووخانی رژێم له نیسانی ساڵی 2003 دا مام جه‌لال دووجار داوای له مامۆستا حه‌سه‌ن چه‌له‌بی كردووه سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری عیراقی قبوول بكات، به‌لاَم عوزری خواستبوو، چونكه ده‌یزانی ئه‌مریكیه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر حوكمی عیراقدا سه‌پاندبوو ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌و ده‌ستووره‌دا بیانچه‌سپێنێت.
كورد قه‌رزاری ئه‌و قانوونزانه گه‌وره‌یه‌یه، كه به‌داخه‌وه تا له‌ژیانابوو رێزی تایبه‌تی لێنه‌گیرا. ئومێده‌وارین پاش كۆچكردنی رێزی لێبگیرێ، له‌م باره‌وه ڕوو له زانكۆكانی هه‌رێم ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی له كۆلێجه‌كانی قانوون، هۆلی تایبه‌ت به‌ناوی پرۆفیسۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بی، مامۆستا‌و دۆستی گه‌وره‌ی كورد بنێن.
هه‌زار سلاَو له گیانی پاكی مامۆستای گه‌وره‌مان، پرۆفیسۆر حه‌سه‌ن چه‌له‌بی، له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه گیانی پاكی به به‌هشت شاد بكات ، انا لله وانا الیه لراجعون.
هه‌ولێر، 6ی شوباتی 2019