دواجار عادل عەبدولمەهدی بریاری موچه‌ی کابانی ماڵی وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ ره‌وشی نائارامی عیراق راگه‌یاند

عەتا شێخ حەسەن
  2019-10-04     1237

دواجار (عه‌بدولمه‌هدی) له‌نێوان فێربونی راوه‌ماسی‌و ماسی خواردندا، له‌وتاره‌ دره‌نگ وه‌خته‌که‌ی شه‌وی رابردودا، به‌ڵینی ماسی خواردنی به‌خۆپیشا‌نده‌ران داو، وه‌ک ئه‌وه‌ی ( هۆشیار عبدلله‌) خاڵی یه‌که‌می وتاره‌که‌ی بۆ نوسیبیت، بریاری موچه‌ی کابانی ماڵی وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ ره‌وشی نائارامی عێراق راگه‌یاند.

ئاخر عیراقیک که‌ له‌ناو سنوره‌ موزه‌یه‌فه‌که‌یدا ، پیکه‌وه‌ژیانی سیاسی و ئاینی و ته‌نانه‌ت کۆمه‌لایه‌تیشی له‌ژیر هه‌ره‌شه‌دا بیت و ، ململانیی ئه‌مریکاو ئیران له‌ریگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هیزه‌کانی نزیک له‌ ئیرانه‌وه‌ ترنجابیته‌ سه‌رخاکه‌که‌ی و، کیشمه‌کیشی نیوان هیزه‌ سیاسیه‌کان و، فتوای مه‌رجه‌عیه‌ت فه‌زای سیاسی وولاتی ته‌نگ‌و تاریک کردبیت و، ته‌نها پاره‌ی نه‌قدی زیاتر له‌ ١٣٠ ملیار دۆلار قه‌رزدار بیت و، گه‌وره‌شاره‌کانی دوای جه‌نگی تیروریستان تائیستا که‌لاوه‌و خاپوور بیت و ، ریژه‌ی بیکاری نزیکه‌ی %٤٠ بیت ، وولاتی زیری ره‌ش بیت و ، گه‌نده‌لکاران سامانه‌که‌ی به‌هه‌ده‌ر به‌رن، وولاتیک سنوره‌که‌ی به‌بی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ بیت و ، سیاسه‌تی فه‌رمی وولات له‌ژیر هه‌ژموونی موخابه‌راتیدا رۆژانه‌ بچه‌میته‌وه‌، ده‌بیت به‌دابینکردنی ‌موچه‌ی کابانی مال ، بتوانیت فه‌زایه‌کی ئارامی سیاسی دروست بکات.

ره‌نگه‌له‌وه‌ش مه‌خسه‌ره‌تر لیدوانه‌که‌ی ( ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ) بیت ، که‌له‌م کۆسته‌گه‌وره‌یه‌ی عیراقدا، دڵی ره‌شی به‌رامبه‌ر کوردستان بۆساتیک سپی نابیته‌وه‌و ، ده‌لیت ده‌بیت کوردستان نه‌وته‌که‌ی ته‌سلیمی عیراق بکات ، به‌بی ئه‌وه‌ی پیمان بلیت ئایا ئیستا له‌عیراقدا شه‌قامی خۆپیشانده‌ر بریار ده‌دات ، یاخود حکومه‌تی نه‌وت بینه‌ .
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×